بابهت: ژنەکەی کوشت، چونکە بەربانگی تاخیر دانابوو!
[size=16]ئیسلام بۆ ھەمووان- وەک ئاشکرایە کە رۆژوو مرۆڤ فێری ئارام گرتن و پارێزگاری دەکات..ئەمەش کاتێک کە مرۆڤی موسڵمان رۆژووەکەی بە راستی و دروستی بگرێت، بەڵام ئەگەر رۆژووەکە بە راستی و دروستی نەبێت ئەوە زۆرجار کێشە و کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، لە وڵاتی میسر پیاوێکی (سەعیدی) دوای ئەوەی کە ھاوسەرەکەی چەند خولەکێکی کەم خوانی نان خواردنی داناوە، لێی تووڕە بووە و دواتریش ئەم تووڕەییە تاوانێکی گەورەی بەدوادا ھات، ئەویش ئەوەبوو کە پیاوەکەی ژنەکەی خۆی کوشت! ئەم رووداوە لە پارێزگای (سوھاج) لە باشووری شاری (قاھیرە)ی پایتەخت روویداوە، ئەو پیاوەی کە ئەم تاوانەشی ئەنجامداوە ناوی (عادل)ە و تەمەنی ٤٨ ساڵە و ژنەکەشی ناوی (ئیمان)ە و تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە. دوای ئەوەی کە ژنەکەی ماوەی یەکی زۆر کەم خواردنی لەپێش پیاوەکەی داناوە، پیاوەکەی تووڕە بووە و خواردنەکەی بە دەموچاوی ژنەکەی داکردووە و لە ئەنجامدا دەموچاوی سووتاوە و دواتریش گیانی لە دەستداوە![/size]
[/center]