بابه‌ت: بــێ ئــارامی
[center][size=16]بێ ئارامی
ئاخ و داخ و ده‌رد له‌ده‌ست ته‌نیایی
په‌شێوی بێ حه‌د ده‌ردی بێ دوایی
ئه‌م سه‌رسامیه بێ ئارمیه دڵ ناکامیه که‌ی کۆتایی دێ
بۆ هه‌رکوێ ده‌چم پیی خراپترم
ناسره‌وێ دڵه‌ی پڕ له ئاگرم
نه له‌لای گوڵزار نه لای خزم و یار
نه له‌ده‌شت و شار ئۆقره ناگرم
له‌ده‌ست شار هه‌ڵدێم ده‌چم ناوگوڵزار
له‌وێش ههلناکهم دێمهوهناو شار
وه‌ک ئارام نه‌ماو دڵ و پێ سوتاو
خانه‌ی خهوروخاو له‌دونیا بێزار
که بهتێکهل بوون وه‌ها بێزارم
بۆچ به‌ته‌نیایی پهشێوهکارم
بۆ وه‌ک رهنجهرۆم وهرسبووم له‌خۆم
بۆ هه‌رکوێ ده‌ڕۆم دڵ بێ قه‌رارم
ئهحــمهد هــه‌ردی[/size][/center]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]