1

بابه‌ت: چه‌ند ده‌ترسم

[size=24]‎‎


چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
گرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که‌ دێمه‌وه‌
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم ![/size]

Abdula Pashew

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که‌ دێمه‌وه‌
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !

ده‌ست خۆش براکه‌م زۆر جوان بوو سه‌رکه‌وتو بیت smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

supas sawsan xan dasti tosh xosh

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

4

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

ماشاءالله‌ له‌ جوانی و ناسکی شیعره‌کانی په‌شێو . . .

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ ڕزگار .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

5

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

سه‌هه‌ند نووسی:

ماشاءالله‌ له‌ جوانی و ناسکی شیعره‌کانی په‌شێو . . .

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ ڕزگار .

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

6

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز:)

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

7

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

سه‌هه‌ند نووسی:

ماشاءالله‌ له‌ جوانی و ناسکی شیعره‌کانی په‌شێو . . .

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ ڕزگار .

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

8

وه‌ڵام: چه‌ند ده‌ترسم

دةست خؤش