بابه‌ت: پانزه بنه‌ماى گرنگ بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قوتابى
پانزه بنه‌ماى گرنگ بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قوتابى
١- هانى قوتابیه‌که‌ت بده کاتێک کارێکى چاک ئه‌نجام ده‌دات، رێگاى زیاترى بۆ رۆشن بکه‌وه.
٢- رێزى قوتابیه‌که‌ت بگره، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت رێزى تۆ بگرێت.
٣- به گفتوگۆ و قسه له‌گه‌ڵ کردن قوتابى فێربکه، کاتێک پێویستیه‌کى هه‌بوو داوا له تۆ بکات، تۆش بۆى جێ به‌جێ بکه.
٤- هاوار به‌سه‌ر قوتابى دا مه‌که و به‌سه‌ریدا هه‌ڵمه‌شاخه.
٥- به شتێک قوتابى مه‌ترسێنه که ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردا نیه و نا‌توانیت جێ به‌جێ ى بکه‌یت.
٦- هه‌میشه کارى ئاسان و رێگاى ئاسان و پرسیارى ئاسان ئاراسته‌ى قوتابیه‌که‌ت بکه، خۆت له شتى ئاڵۆز و گران به دوور بگره.
٧- رێگا بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ى یه‌که یه‌که‌ى قوتابیه‌کان خۆش بکه ، هیچ کامێکیان پشت گوێ مه‌خه.
٨- هه‌میشه رقت له کرده‌وه‌ى ناشرین ببێته‌وه نه‌ک که‌سه‌که خۆى.
٩- به‌خۆشترین ناو بانگى قوتابیه‌که‌ت بکه.
١٠- لێبورده‌ییت زۆر بێت و سنورێکى فراوان بۆ قوتابیه‌که‌ت دابین بکه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کانى چاک بکاته‌وه.
١١- هه‌میشه وا سه‌یرى قوتابیه‌که‌ت بکه که به توانا و به‌هێزه، گومانى خراپى بۆ هه‌ڵمه‌به‌سته.
١٢- قسه‌یه‌ک بۆ قوتابیه‌که‌ت مه‌که که خۆت به‌کرده‌وه نه‌ت کردبێ، داواى فێربوونى شتێک له قوتابى مه‌که که خۆت نایزانى.
١٣- به‌رده‌وام خۆشه‌ویستى و گرنگى پێدانى خۆت بۆ قوتابیان دووباره بکه‌وه.
١٤- هه‌رگیز پشت له ئامۆژگارى قوتابیان مه‌که، چونکه قوتابى له ئاو زیاتر پێویستى به ئامۆژگارییه.
١٥- به سه‌لام کردن و رووى خۆش یه‌که‌م چرکه‌ى رووبه‌روو بوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ قوتابى ده‌ست پێبکه.
س : فةيس بووك
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم