بابه‌ت: *تۆ ئه‌گه‌ر دڵت هه‌بوای*
[size=16]تۆ ئه‌گه‌ر دڵت هه‌بوایه جارێك ئه‌تپرسی ئاخۆ
که ڕۆیشتی چی ڕویدا چیم به‌سه‌ر هات له دوای تۆ !!!
گریان و ئاخ و فرمێسك هه‌روه‌ك باران
...بۆ که‌سێ بۆ ئازیزێ هه‌موو جاران
بۆ چیرۆکێك که هێشتا سه‌ره‌تام بوو
بۆ دۆستێك که هێلانه‌ی هه‌تا ههتام بوو
له هه‌رشوێنێك ئه‌یڵێمه‌وه
بۆ دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌گێڕمه‌وه
هه‌بوو نه‌بوو ئه‌شقێك
ڕۆژێك له ڕۆژان پایزێك
گوڵێك دڵێك مه‌به‌ستێك
ڕۆیی له‌گه‌ڵ پایزێك
ڕۆیی ڕۆێێ ڕۆیی !!!
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بتبینمه‌وه
پێت ئه‌ڵێم چۆن چی ڕویداووه
چۆن به‌جێت هێشت هه‌موو شتێك
هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی ماوه
ته‌نها شتێك که گۆڕاوه
له شوێنی تۆ وێنه‌که‌ت هه‌لواسراوه !!!
له گله‌یی من له ئاهی من له چه‌ند لایه‌ك شکاوه
[/size]