بابه‌ت: ئافره‌ت له پله‌ی ژیانیدا
ئافره‌ت له پله‌ی ژیانیدا
له 14 ساڵیدا ، گوڵێكه ، هێشتا بۆنی ده‌رنه‌چووه
له 16 ساڵیدا ، وه‌كو دار سه‌رو وایه ، له‌گه‌ڵ شنه‌ی شه‌ماڵدا ده‌له‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی لاوان ڕاكێشێ
له 18 ساڵیدا ، كانی یه‌كه ، گیا دای پۆشیوه
له 20 ساڵیدا ، خۆره گه‌رمایی ده‌دا تاوێك ، جارجاریش ده‌تسووتێنێ
له 22 ساڵیدا ، مانگه ، تا بێت گه‌ش ده‌بێته‌وه و چاویش رووناك ده‌كاته‌وه
له 24 ساڵیدا ، گوڵێكی كراوه‌یه ، ته‌ماشاكه‌ر به ئاواته‌وه‌یه بۆنی بكا
له 26 ساڵیدا ، سێوێكی گه‌یشتووه ، ئه‌گه‌ر نهیپچڕی بۆگه‌ن ده‌بێت
له 28 ساڵیدا ، ئاسكهیهكه ، ڕاوچی له پارێزیا ، كه‌چی ئه‌و هیچ گوێ پێ نادا
له 30 ساڵیدا ، شنه‌ی ده‌ریایه ، مرۆڤ ئاگادار ده‌كاته‌وه گیانیش ده‌گه‌شێنێته‌وه
له 35 ساڵیدا ، مۆمێكه ، تابێ ڕووناكیه‌كه‌ی كز ده‌بێته‌وه
له 40 ساڵیدا ، باخچه‌كه ، پایز به‌سه‌ریا دێت و یاری به جوانییه‌كه‌ی ده‌كات
له 45 ساڵیدا ، په‌رداخێكی ئاوی گه‌رمه و مرۆڤ له هاوینا تینووه‌و به‌ناچاری ده‌یخواته‌وه
له 50 ساڵیدا ، دارێكه ، مرۆڤ له ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا ده‌حه‌سێته‌وه
له 60 ساڵیدا ، په‌رتوكێكی گه‌وره‌یه ، په‌ته‌كه‌ی پچڕاوه خه‌ریكه بڵاوده‌بێته‌وه