بابه‌ت: په‌ند له‌م چیرۆکه
پادشای مهملکهتێك چاوێکی نابینا بوو وه قاچێکییشی شه‌ل بوو ، ڕۆژێکك ئه‌م پادشایه هونه‌رمه‌ندانی مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی کۆ ده‌کاته‌وه و داوایان لێده‌کات که نیگارێکی پادشا بکێشن، به‌مه‌رجێک که‌مایه‌تییه‌کانی له‌و نیگاره‌دا ده‌رنه‌که‌وێت، واته نه چاوه نابیناکه‌ی و نه قاچه شه‌له‌که‌ی. هونه‌رمه‌نده‌کان هه‌رچه‌ند هێنایان و بردیان ئه‌م داوایه‌ی پادشایان لا سه‌خت بوو، چۆن بتوانن له نیگاره‌که‌دا وێنه‌ی چاوێکی ساغ له‌جیاتی چاوه نابیناکه و قاچێکی ساغیش له‌جیاتی قاچه شه‌له‌که‌ی نیگار بکه‌ن.
بۆیه هه‌موو هونه‌رمه‌نده نیگار کێشه‌کان ئه‌م داوایه‌ی پادشایان ڕه‌تکرده‌وه، ته‌نها هونه‌رمه‌ندێک نه‌بێت که ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌جێهێنانی داواکه‌ی پادشا، پادشا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ به‌جێهێنانی داواکه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رده‌می ئاماده‌بوواندا داوای لێکرد که نیگاره‌که بکێشێت، هونه‌رمه‌نده‌که‌ش ده‌ستی کرد به نیگار کێشانی تابلۆیه‌ک بۆ پادشا، به‌مجۆره:
لهتابلۆکهدا پادشا ڕاو ده‌کات، تاپڕێک به‌ده‌ستییه‌وه ده‌گرێت و چاوه نابیناکه‌ی پێدهنوقێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌کاتی نیشانه گرتنه‌وه‌دا بێت، بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌لی قاچهکهیشی لهنیگارهکهدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده پادشای له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی قاچه شه‌له‌که‌ی دانیشاند هه‌روه‌کو چۆن ڕاوچییه‌کان له‌کاتی نیشانه‌گرتنه‌وه‌دا به‌وجۆره قاچێک ده‌نوشتێننه‌وه بۆ ژێر خۆیان، تاکو ئه‌و که‌مایه تیهیشی بشارێته‌وه، به‌م شێوه‌یه هونه‌رمه‌نده توانی له تابلۆیه‌کدا هه‌ردوو که‌مایه‌تییه‌که‌ی پادشا بشارێته‌وه. ئه‌م نیگاره پادشای زۆر خۆشحاڵ کرد و بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووانیش.
په‌ند له‌م چیرۆکه ...
هه‌موومان ده‌توانین وێنه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌نگی و که‌مایه‌تییان هه‌یه، له بۆچوونه‌کانماندا به‌جوانی بیاننهخشێنین، چونکه هیچ که‌سێک بێ که‌مایه‌تی نییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها جه‌خت له که‌مایه‌تی خودی خۆمان و که‌سانی تریش بکه‌ینه‌وه، نه خۆمان خۆشحاڵ ده‌که‌ین به‌مه، نه‌ده‌توانین به‌رامبه‌ره‌کانیشمان خۆشحاڵ بکه‌ین.