بابهت: *ئەمشەو وەرە*
[size=16]
ئەمشەو وەرە دونیا ساردە
بەڵکو منیش سەرمام نەبێ
وەرە هەتا بەدیار نامەت
... دڵ هێند مەست و سەرسام نەبێ[/size]
-------------------------------------
[size=16]ئەمشەو وەرە چاوەرێتم
با قاوەیەک بخۆینەوە
بۆ باوەشی پر یادگاری و
ئەشقی جاران برۆینەوە[/size]
-------------------------------------
[size=16]
ئەمشەو وەرە وەکو جاران
توند بمگرە لە باوەشت
تا ئەو کاتەی لەلات ئەنووم
بروانم لەچاوی رەشت
[/size]
-------------------------------------
[size=16]وەرە بەسە ئەم دووریە
بێ تۆ رەشە چارەنووسم
وەرە هەتا پر ئەشق ئەبێ
ئەو شیعرانەی بۆت ئەنووسم[/size]