بابهت: *ئازیز برۆ*
ئازیز برۆ
[size=16]ئازیز برۆ ئەم جەژنە
لەگەڵ بوكی تازە بکە
لەم جەژنەدا لەشوێن لێوم
تەنیا لێوی ئەو ماچ بکە
ئازیز برۆ لەمەو بەدوا
جەژنی ئێمە بێ مانایە
چونکە تۆهیچ ئاشق نەبووی
بێ وەفابووی لەم دونیایە
ئازیز برۆ بە چکلێتێ
لێوی بوكی شیرینتر کە
لە ئێستاوە بیرم مەکە
یادەکانی من لەبیر کە
برۆ ئازیز ساتەکانی
ئەم ئەوینە زۆر خامۆش کە
لەگەڵ بوكی تازە بژی و
تەنیا دڵت بە ئەو خۆش کە
برۆ ئیتر لەم جەژنەدا
نامەکانم بسووتێنە
برۆ توخوا هەتا ئەبەد
بەخەیاڵیش ناوم مەهێنە
چونکە ئەمرم لەوە دڵنیام
چونکە جەژنی مەرگی منە
بەس لەلای تۆ زۆر دڵنیامە
ئەم جەژنە بەقەت دوو جەژنە
ئازیز دڵنیام رۆژێ دادێ
گۆرم ئەبێ بەمەنزڵگات
چونکە دڵنیام ئەم نامەیەم
دوا نامەیە ئەینێرمە لات[/size]
سۆران جاف ٢٠١١/١١/٥