بابهت: >>> جەژنم بێ تۆ <<<<
[size=16][right]>>> جەژنم بێ تۆ <<<<
هەتا بڵێی بیرت ئەکەم
نازانم چۆن
سنوورێکی بۆ بکێشم ،،،،
ئەوا جەژنە کەچی منیش
بەدیار نامەت
ئاخی زۆر سارد هەڵئەکێشم ،،،
بیرتە گیانە ئەوجەژنانەی
من و تۆ
دا ئەنیشتین لە باخێکا ،،،،
لێوی یەکمان شیرین ئەکرد
زۆربەمەستی
تا وون ئەبووین لە ماچێکا ،،،،
ئەی بۆئێستا بەجەژنانە
نەک تەنیا ماچ
نامەیەکیش نانێریە لام ،،،،،
ئاخر ئاشقان یەک ماچ ئەکەن
کەچی منیش
لەم جەژنەدا بێ تۆ تەنیام ،،،،
گوڵم توخوا هەرهیچ نەبێ
نامەیەکت
رەوانەکە بۆ هاندەکەم ،،،،،
تا ئەم جەژنە بێ خەم بژیم
تۆش بزانی
کەمن چەندە بیرت ئەکەم ،،،،
[/right][/size]