بابه‌ت: خۆ ده‌زانم
خۆ ده‌زانم وه‌ک مناله لاسار ئاسا
که گه‌وره‌بووم له ئامێزی خۆتم ده‌که‌ی
وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ نهتویستبێ
له حه‌وشه‌و بانی باوه‌شت ده‌رم ده‌که‌ی
به‌ره‌و حه‌شری خه‌مه گه‌وره‌کانم ده‌به‌ی
وه‌کو عیسا سێداره‌م بۆ هه‌لده‌واسی
مێخی فیراق له ناو هه‌ردوو ده‌ستم ده‌ده‌ی
خۆده‌زانم من چیدیکه له ئاوه‌رۆی بناری تۆ ناخۆمه‌وه
به‌لام چی بکه‌م ناشتوانم بێ تۆ..دڕک بکه‌م بێ تۆ بژیم
ئاخر ئه‌ی ئازیزترین ئازیز له‌کاتێکا تا دوینێ
باوه‌شت نیشتمانم بوو...ئێستاکه چۆن بڵێم بێ نیشتمانم
تا دوێنێ بوو ئهلف و بێ ی عه‌شقت فێر کردم
چۆن هه‌ست بکه‌م دانه‌بڕاوم ....له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ پۆلی ووشه‌ی جوانا غهوارهبم