بابهت: *چەند تێکستێک لەڕۆمانی....
[size=16]چەند تێکستێک لەڕۆمانی " غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ " ی بەختیار عەلی ....
_ ئەوانەی لەبنەڕەتەوە گەمژەن، زۆر لەوانە باشترن کە دەیانەوێت تێبگەن و رەنجی بۆنادەن !
_ گەر مرۆڤ هەموو هەڵەکانی خۆی بزانێت، شێت دەبێت !
...
_ مەرج نییە مرۆڤ گوڵ بێت، بۆئەوەی تێبگات گوڵ چۆن دەمرێت !
_ عەشق تاکە شتێکە شەیتان و خودا بەقەد یەک ئیشیان تیا کردووە !
_ عەشق شەرەفێکی گەورەیە، تەبیعەت بە کەم کەسی دەبەخشێت !
_ خودا مرۆڤی وەک فریشتە دروست نەکردووە، بەڵام داوای لێدەکات فریشتە بێت !
[/size]
maryam