بابه‌ت: *ئه‌گه‌ر له‌ژیان...
[size=16]ئه‌گه‌ر له‌ژیانا هه‌مووکه‌س...
ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا هه‌مووکه‌س خراپ بن، ئه‌وا من باش ئه‌بم،
دواتر هه‌وڵی باشکردنی که‌سان ئه‌ده‌م، تا فێربین و بزانین که باشی چیه،
ئیر له ناو باشانا بژیم و خۆشه‌ویستی هه‌بێت له نێوانمان،
به‌مه‌ش له‌و ژیانه‌دا به باشی ئه‌ی گوزهرێنین.
* * * * *
ئه‌گه‌ر له ژیاندا هه‌موو که‌س باش بن، ئه‌وا من له نێویاندا خۆم
به‌خراپ پیشان ئه‌ده‌م و ئه‌نوێنم، تا ئه‌وان باش و باشتر فێری ڕاست کردنه‌وه‌م بن،
نه‌وه‌ک ئه‌وان هه‌ست بکه‌ن که باشن، به‌مه‌ش که‌م که‌مه و به‌ره به‌ره خراپ بن
و هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆیان نه‌که‌ن تاوای لێدێت گشتیان خراپ ئه‌بن.
* * * * *
ئه‌گه‌ر له ژیان هه‌موو که‌س ڕووگرژ بن،
ئه‌وا من ڕووخۆش و ده‌م به خه‌نده ئه‌بم، تابزانن ڕووخۆشی به‌رامبه‌ر یه‌کتر
چه‌نده شتێکی خۆشه و شادی به‌خشه، ئیتر به‌ڕووخۆشیه‌وه
به‌رامبه‌ر یه‌کتر ئه‌دوێین و شادی پڕ ئه‌بێت له نێوانمان.
* * * * *
ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا هه‌موو که‌س ڕووخۆش بن، ئه‌وا من هه‌ندێ جار
ڕووگرژ و هه‌ندێ جار قاقا ئه‌که‌م، تابزانن که ڕووخۆشی پڕه له‌خۆشی
و ڕاستی خۆیان بۆ بسه‌لمێ، له کاتێکا ڕووگرژی پڕه له‌کین و ،
قاقا پڕیه‌تی له مانای ناشرین.
* * * * *
ئه‌گه‌ر له‌ژیانا ببینم فه‌قیریه‌کی زۆر وله نێو فهقیراندابم
تا ئه‌توانم هه‌وڵ ئه‌ده‌م تا ده‌وڵه‌مه‌ندبم تا بتوانم یارمه‌تی فهقیرانیش بده‌م،
تاوای لێدێت هه‌موومان له یه‌ک ئاستا ئه‌ژین، ئه‌ی ئێمه مرۆڤ نین که‌واته
بۆ ئاستم جیابێ له مرۆڤێکی تر، چۆن هه‌ستم قبوڵی ئه‌وه بکات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ستم.
* * * * *
ئه‌گه‌ر له ژیانا ئه‌ندامێکم له‌ده‌ستدا و له نێو که‌سانی
له‌ش ساغدابم ئه‌وا خۆم ناشارمه‌وه، تا ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌رمن،
ببن به‌خاوه‌نی هه‌ستی زیاتر و زیاتر فێرببن سوپاس گوزاری به‌رامبه‌ر زاتی پاکی خوا،
خۆشم سوپاسی زاتی ئه‌که‌م هه‌رچه‌نده که که‌م ئه‌ندامیش چونکه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆم
که به‌به‌نده‌ی خۆی قبوڵی کردوومه و خاوه‌نی پاروهدگاری هه‌ره‌به‌رزم،
ئیتر هه‌رچی ئه‌و بۆم بێنێ له خۆشی و ناخۆشی، بۆ غه‌می بۆ بخۆم؟
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌مووکه‌س زاناتره؟
* * * * *
ئه‌گه‌ر له ژیان گوفتاری هه‌موو که‌س ڕه‌ق بێ ئه‌وا من به‌رامبه‌ریان
گوفتار شیرین ئه‌بم، تا بزانن شتی له‌وه باشتر هه‌یه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتری،
و به‌گوفتاری شیرین خۆشه‌ویستی له نێوان یه‌کتردا زیاتر ئه‌بێ.
* * * * *
ئه‌گه‌ر له ژیاندا هه‌موو که‌س بیانه‌وێ به گوفتاری بێ سوود
شادی وه ده‌ست بێنن، ئه‌وا من گوفتار شیرین ئه‌بم تا ئه‌وان هه‌ست به خۆیان بکه‌ن و باش بن،
ئه‌گه‌ر باش نه‌بوون، ئه‌وا من ته‌واو گوفتارم ڕه‌ق ئه‌که‌م به‌رامبه‌ریان، تا بزانن
قسه‌ی بێ سوود نابێ له هه‌موو شوێنێک بکرێ و ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان خۆشه
له‌و شته بێ سوودانه مه‌رج نیه که‌سانی تر وابن، و بزانن
که ئه‌وه‌ی ئهییکهن شادی دروست ناکات لای که‌سانی تر.
* * * * *[/size]