بابهت: شیعرێکی زۆر خۆشی ڕەنج سەنگاوی
[size=16]جار جار ئەڵێم رەنگە لەدڵتا مردبم
ھەندێ جاریش دێتە بیرم
پێت ئەوتم ھەمیشە رومەتت ساردە
بایەکی سارد کاتێ ئەدات لە رومەتت
ئەڵێم رەنگە ، لەویا یادێکت کردبم
... ... ھەردو بارانمان خۆشەویست
ئەڵێم رەنگە جار جار باران
منت بیر بھێنێتەوە
لەوانەیە گۆرانیەک موچورکەیەک لە گیانتا بژێنێتەوە
جا بەچی ئەچێ گەر ھەبم یاخود نەبم
بەم دڵە ناسکەمەوە
کە موھتاجی باو باران و گۆرانی بم"""""
[/size]
رەنج سەنگاوی