بابه‌ت: *سئ وه‌سیه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی
[size=16]ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی پیش مردنی ( 3 ) سئ وه‌سیه‌تی بۆ سه‌ركرده‌كه‌ی نوسی !
له وه‌سیه‌تی یه‌كه‌م ئه‌لئ : ته‌نها پزیشكه‌كان داره مهیتهكهم هه‌لبگرن و ته‌رمه‌كه‌م بنیژن !
له وه‌سیه‌تی دووه‌م : له شوینی مردن مه‌وه تاكو قه‌برستان ئه‌و پارچه زیر و زیوو به‌رده گرانبه‌هایانه‌ی له كاتی ژیانم كۆمكردبۆوه ، بیریژن !
له وه‌سیه‌تی سئ یه‌م : كاتیك له‌سه‌ر داره مهیتهكهم ههلمدهگرن ، هه‌ر دوو ده‌ستم به كراوه‌یی له ناو كفنه‌كه ده‌ربینن !
دوای ته‌واو كردنی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی ، فه‌رمانده‌ی سوپا ده‌ستی ماچ كردوو خستیه سه‌ر سنگی
ووتی : به‌سه‌ر چاو وهسیهتنماكهت به بئ هیچ گومانیك جیبهجئ ده‌كریت ، به‌لام گه‌وره‌م ده‌كرئ پیم بلئی ئامانج له نوسینی ئه‌و وه‌سیه‌تنامه چی یه ؟
ئه‌سكه‌نده‌ر ووتی : سه‌باره‌ت به وه‌سیه‌تی یه‌كه‌م ، ده‌مه‌وئ خه‌لك بزانئ كاتئ مردن هات
كه‌س نا‌توانیت بیگهرینیتهوه ، هه‌تا ئه‌و پزیشكانه‌ی كه كاتی نه‌خۆشی به هه‌له‌داوان دهچینهلایان به‌رامبه‌ر مردن هیچیان پئ ناكریت .
بۆ وه‌سیه‌تی دووه‌م : ده‌مه‌وئ هه‌موو خه‌لك بزانیت ئه‌و پاره‌ی كۆمانكردبۆوه هه‌موو هه‌ر به‌با
ده‌روات و هیچی له‌گه‌ل خۆمان نابه‌ین .
بۆ وه‌سیه‌تی سئ یه‌م : تاكو خه‌لك بزانیت ئیمه هه‌موومان به ده‌ست به‌تالی هاتووینه‌ته
دنیاوه و به ده‌ست بهتالیش لیی ده‌رده‌چین .[/size]