1

بابه‌ت: *نامه‌كه‌ى فياگۆرس بۆ كچه‌كه‌ى.

[size=16]نامه‌كه‌ى فياگۆرس بۆ كچه‌كه‌ى...
له‌ هاوكێشه‌ى پله‌ يه‌كى دڵه‌وه‌ ..سڵاوت لێبێت ئه‌ى هاوكێشه‌ى پله‌ دوو
تۆ پايته‌ختى ئه‌و نرخه‌ نه‌گۆڕه‌ى كه‌ فيساگۆرس به‌ داخى ئه‌وه‌وه‌ سه‌رى نايه‌وه‌..
له‌ عه‌شقى تۆ دڵنيا نيم ..وه‌ك چۆن دڵنيا نيم كه‌ سفر ژماره‌يه‌ يان نا...
تۆ هاوكۆڵكه‌ى گه‌ڕه‌كى ژماره‌ راستيه‌كانى منى..تۆ ژماره‌ تاكه‌كانى ته‌نها به‌سه‌ر خۆتدا دابه‌ش بكه‌ن ده‌كه‌يته‌ يه‌ك...!
خۆشه‌ويستم.. با ئه‌م عه‌شقه‌مان دابه‌شى يه‌كتر بكه‌ين ئه‌ويش به‌ وه‌رگرتنى نرخى رووتى هه‌ردوو لا
خۆشه‌ويستم..خۆ من هاوكيشه‌ى پله‌ دوو نيم به‌ سێ رێگا شيكار بكرێم..!!!
ته‌واوكارى ئه‌و عه‌شقه‌ى تۆم قه‌ت بۆ وه‌رناگيرێ..
لێم ببوره‌ به‌ كه‌رتى ژێر سفر و چاوه‌كانت هه‌ميشه‌ به‌ره‌و نرخى خه‌ياڵيم ده‌بات..دابه‌ش كردنت به‌سه‌ر سفردا..دوو لۆرى ژماره‌ له‌ دواى خۆى به‌ جيده‌هێڵى..وه‌ره‌ با له‌ ژێر ره‌گى دووجا نرخى ڕووتى سفر وه‌رگرين و له‌گه‌ل ژماره‌ ناراستيه‌كاندا كۆى بكه‌ينه‌وه‌..داتاشراوى پرچه‌كانت هه‌رده‌كاته‌ هۆڵى چوت و نرخه‌كه‌يم لێ وون ده‌بێ...وه‌ره‌ با به‌ فولكه‌ى خاڵى سفردا بسوڕێينه‌وه‌ و بچينه‌ سه‌يرانگاى بڕگه‌ى ناته‌واو...وه‌ره‌ با به‌هێڵى ده‌ركه‌ناردا پياسه‌ بكه‌ين و له‌ كه‌مپى چه‌ماوه‌ لابده‌ين...وه‌ره‌ با به‌ گۆشه‌ى 90 لۆگارێتمى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ فايه‌ ببڕين كه‌ دانه‌ نييه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى عه‌شقى ئێمه‌...
من نازانم... كه‌ ئه‌تبينم ده‌بم به‌ سێگۆشه‌يه‌كى گۆشه‌ وه‌ستاو له‌ ڕووته‌ختێكا به‌ په‌ريپى باڵات... كه‌ سه‌رنج له‌ كۆمه‌ڵه‌ خاڵى ڕووت ئه‌ده‌م...كه‌ پێكه‌وه‌ پارچه‌ راسته‌هێڵێك دروست ده‌كه‌ن...
كاتيك ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێ ى...وه‌ڵامه‌كانت ده‌بنه‌ ته‌نه‌ ئه‌ندازه‌ داواى درا و داواكراوم لێده‌كه‌ن...!!
من نازانم چه‌ند ڕێگا هه‌يه‌ بۆ سه‌لماندنى عه‌شقى تۆ....[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *نامه‌كه‌ى فياگۆرس بۆ كچه‌كه‌ى.

[size=24]ماندونه‌بی خو شكێ ده‌ سته‌ كانت خۆش[/size]

3

وه‌ڵام: *نامه‌كه‌ى فياگۆرس بۆ كچه‌كه‌ى.

[size=16]زۆۆر زۆر جوان بوو لای خۆم سەیڤم کرد دەستت خۆش بۆ دانانی [/size]

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

4

وه‌ڵام: *نامه‌كه‌ى فياگۆرس بۆ كچه‌كه‌ى.

ياسين نووسی:

[size=16]زۆۆر زۆر جوان بوو لای خۆم سەیڤم کرد دەستت خۆش بۆ دانانی [/size]

supas  brakam
hewadarm ba  dle janabtan bu bet

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

5

وه‌ڵام: *نامه‌كه‌ى فياگۆرس بۆ كچه‌كه‌ى.

دةست خؤش

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]