بابهت: وێنە دەدوێت !
وێنە دەدوێت !
زۆربەمان ئەو ڕووداوەی خولی پاڵەوانەکانی پارساڵمان لە یادە کە لە یاری نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ، واڵفانگ ستارکی ناوبژیوان پیپی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی بە کارتی سوور کردە دەرەوە بە بێ ئەوەی قاچی بەر قاچی دانی ئەلڤێس کەوتبێت . بەڵام زۆرێک پێیان وابوو بەو پێیەی پیپی بۆ ئەوە قاچی بۆبردەوە کە لێی بدات لە هەردوو بارەکەدا دەبوو پیپی بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە.
ئەو ڕووداوە بەسەرچوو بەکۆتاهات . باسەکە لێرەوە دەست پێ دەکات ؛ لە یارییەکەی دوێنێ شەوی نێوان پرتوگال و بۆسنە هەمان ناوبژیوان یارییەکەی بەڕێوەدەبرد و هەمان ڕووداو دووبارە بووەوە بەڵام ئەمجارەیان دژی پیپێ لەلایەن زڤیزدان میسیمۆڤیج . کەچی ناوبژیوان کارتی زەردیشی بەرز نەکردەوە !
[img]photos-a.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc7/316375_193681764046493_163120603769276_414047_1972851620_a.jpg[/img]
[/center]