بابهت: سۆز
[size=16]باسی سەفەرم لا کردیت
پێت ووتم : دێم
باسی مردنم لا کردیت
وتت : ئەبم بە قوربانت
ووتم : پێنووسم پێ نی یە
تا شیعرێکت بۆ بنووسم
وتت : ها ئەوە قەڵەمی سووراوەکەم
دەمێکە لێوم سوور ناکەم
ووتم : ئەی کوا پەڕەی کاغەز،
دەمی جانتاکەت ترازاند
وتت : نی یە
گیرفانەکانم پشکنی
ووتم : نی یە!
هیچت نە ووت .. بەبێدەنگی
دەمت هێنایە پێشەوە
منیش لەسەر لێوەکانت
دوو کۆپلە شیعرم بۆ نوسیت [/size]
شیعری حەمە شوان شەریف