بابهت: بۆ کوێ برۆم
ۆکوێ برۆم
بۆکوێ برۆم هەموو شوێنێک دۆزەخێکە بۆ سوتانم
کڵپەی ئاگر جەشنی تەنوور بەر بۆتە جەستەو کیانم
کە شەو دادێ هۆنراوەکان ئەبن بە هاورێی زمانم
منیش ئەیدەم بەقەڵەم و قەڵەمیش بۆ نامەکانم
دەتۆش دنیا بۆساتێکیش رۆشنی کە جاوەکانم
بۆم بێنە دی ئەو وێنانەی ئاشنابوون بە خەونەکانم
بەهادین سورەبانی