بابه‌ت: ئا ئه‌مه‌یه ئیسلام ؟
[center][size=18]
به‌شی یه‌که‌م
ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی دزی برسێتی بێ ، هی زینا غه‌ریزه‌ی جنسی بێ ، هی مه‌یخواردنه‌وه و هه‌وڵدان بێت بۆ هه‌لاتن له راستی و باره‌دۆخێکی خراپ ، که مرۆڤ تێدا ده‌ژی و به‌ره‌و جیهانی خه‌یاڵ ، که کێشه‌ی تێدا نین ، پاڵنه‌ری تاوانه‌کانی کوشتن تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێت له که‌سێکی دیاریکراو یان کۆمه‌لگه به گشتی......
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه پاڵنه‌ر بن بۆ تاوان ، ئه‌وا ئیسلام له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵ ده‌دات، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێنێت، که رێگری بکات له دروست بوونی ئه‌م پاڵنه‌ره یاخود هه‌وڵ ده‌دات بۆ که‌مترین ئه‌ندازه که‌میان بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌توانرێ به ته‌واوی بنبڕ بکرێن.
سه‌ره‌تا
بۆ برسێتی - واته هه‌ژاری به‌گشتی - ئیسلام فه‌ڕزی زه‌کاتی داناوه . ماڵ به‌خشینی خێرخوازیشی داناوه ، که ئیسلام پشگیری ده‌کات و هانی ده‌دات و هاوکاری واجب و هاوکاری خێرخوازی داناوه ، نه‌هێشتنی برسێتیشی له‌سه‌ر ده‌وله‌ت پێویست کردووه .
بۆ تاوانی زیناش ، ڕێبازی خوای گه‌وره ده‌رگای به‌رانبه‌ر ئه‌ویش داخستووه - دوای قووڵ کردنه‌وه‌ی ئیمان به خوا‌و رۆژی دوایی و په‌روه‌رده‌کردنی ترس و پارێزگاری له دڵدا ترسان له توره‌بوونی خوا - به ئه‌نجامدانی کرده‌یی .
هیچ بیانوویه‌ك بۆ زیناکه‌ر ناهێلێته‌وه که زینا بکات ، به‌وه‌ی که هانی هاوسه‌رگیری زوو ده‌دات و ده‌رباره‌ی ئه‌مه له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت
وَأَنكِحُوا الْأَيَامَىٰ مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ ۗ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٣٢﴾ وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ } النور 32- 33
ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه. (32) ده‌با ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ست ناکه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هه‌تا خوا له فه‌زڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازیان ده‌کات
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فلیتزوج فأنه أغض للبصر وأحفظ للفرج،ومن لم یستطیع فعلیه بالصوم فأنه له وجاء).
واته:ئه‌ی گرۆی گه‌نجان (كوڕان و كچان)هه‌ركه‌سێك له ئێوه توانای هاوسه‌رگیری هه‌یه با بیكات چونكه چاو ده‌پارێزێت له تێڕوانینی حه‌رام و داوێن ده‌پارێزێت له تاوان،وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه توانی نه‌بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژو بێت چونكه ڕۆژو قه‌ڵغانه مرۆڤ ده‌پارێزێت له تاوان.
ڕێبازی خوایی ته‌نها به‌و کرداره ناوه‌ستێ ، که ده‌رگای بۆ پاڵنه‌ری غهزیزه به شێوه‌یه‌کی پاك و پیرۆز و به‌رهه‌مدار ده‌کاته‌وه و ده‌رگاکه‌ی تر - دره‌گای شه‌یتان - داده‌خات ، له‌هه‌مان کاتدا کار بۆ رێگه‌گرتن له پاڵنه‌ره جنسیه‌کان ده‌کات که هۆکارن بۆ وورژاندنی غه‌ریزه‌ی جینسی له مرۆڤدا که قه‌ده‌غه‌کردنی تێکه‌لی نێر و مێ و ده‌رخستینی جوانی ئافره‌ت بۆ پیاوی بێگانه و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ناو ماڵی خه‌لکی به بێ مۆله‌ت و مندالان ناچار ده‌کات کاتێك گهیشطنه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری به‌بی مۆله‌ت نه‌چنه ژووری دایك و باوکیان { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَىٰ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٢٧﴾ النور
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا کارێك نه‌که‌ن که ئه‌وان ئاگاداربن (وه‌کو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان که مۆڵه‌تدران سه‌لام بکه‌ن له خه‌ڵکی ماڵه‌که، ئه‌وه چاکتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له یادتان بێت و ئه‌و شێوازه فه‌رامۆش نه‌که‌ن (کاتی له بار‌و گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ردانه‌کانتان، بۆ میوان و خاوه‌ن ماڵ دڵیان به‌یه‌ك بکرێته‌وه). (27)
وه له سوره‌تی النور ئایه‌تی 30 و 31 خوایی گه‌وره ده‌فه‌رمووێ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (30) به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن. (31)
وه له ئایه‌تی 58 و 59 ده‌فه‌رمووێ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (که هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری) له سێ کاتدا (فێری ئه‌وه بکرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی به‌یانی، کاتی نیوه‌ڕۆ که پۆشاکتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ کاته که له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت (با که‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ کاته قه‌یناکات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، که بگه‌ڕێن به ناویه‌کدا و بچن بۆ لای یه‌کتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، (تا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه (به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیتان). (58
هه‌ر کاتێك منداڵه‌کانتان باڵغ بوون، با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌کو چۆن که‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان خواستووه (له کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه و خوا زانا‌و دانایه (به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان). (59
له کتێبی ئا ئه‌مه ئیسلام
ئا : one
[/size][/center]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!