بابه‌ت: ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه
ئه‌گه‌ر سبه‌ی له‌سه‌فه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه
له‌گه‌ڵ خۆمدا
دڵی خۆر‌ت بۆدێنم
له‌گه‌ڵ خۆمدا پڕ به‌جیهان ڕووناکی ئه‌ستێره‌و مانگت بۆدێنم
خه‌م مه‌خۆ
سبه‌ینێ که گه‌ڕامه‌وه
سه‌فه‌رێ به‌ره‌و ڕووناکی ده‌که‌ین
چاوه‌ڕێ به که گه‌ڕامه‌وه له سهفهرسهفهرێ به‌ره‌و فیرده‌وس ده‌که‌ین
دڵته‌نگ مه‌به
کهدێمهوه بۆلات
له‌گه‌ڵ دڵۆپی باران سه‌ما ده‌که‌ین
چیرۆکی خۆمان بۆ هه‌تاو ده‌که‌ین
ڕۆح و خۆمان پڕ له‌یه‌قین ده‌که‌ین
ئه‌گه‌ر سبه‌ی له‌سه‌فه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه
له‌گه‌ڵ خۆمدا ژیانت بۆدێنم
دێمه‌وه بۆ لات ئه‌ی ژیانی من
دڵنیابه له‌گه‌ڵ ژیان ڕۆحمت بۆ دێنم
فه‌ره‌یدون سامان