بابه‌ت: به ڕه‌سمی...(ڕۆناڵدۆ) له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و بۆ "خیخۆن" ئاماده‌یه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه (كریستانۆ ڕۆناڵدۆ) به ته‌واوی له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه.
(كریستانۆ ڕۆناڵدۆ) له یاری دێربی شاری مه‌دریددا كه شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدرا، به‌هۆی به‌كارهێنانی توندییه‌كی زۆره‌وه له‌لایه‌ن به‌ریگریكاری یانه‌ی "ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید"،(پێریا)ـه‌وه تووشی پێكانێكی سووك له پاژنه‌ی پێیدا هات.
ئه‌مڕۆیش یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕه‌سمیدا ڕایگه‌یاندووه كه (كریستانۆ) پاش ئه‌و دوو ڕۆژه پشووه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه پێی درابوو، توانی به‌سه‌ر پێكانهكهیدا زاڵ بێت و ئه‌مڕۆیش به‌شداری له مه‌شقه‌كاندا ده‌كات.
هه‌روه‌ك یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی خوولی ئیسپانیا ئه‌وه‌یشی جه‌خت كردووه‌ته‌وه كه (كریستانۆ) بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌ممه به‌رانبه‌ر به یانه‌ی "سپۆرتینگ خیخۆن" ئاماده‌یه.
له ئێستادا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ پێشه‌نگی خوولی لالیگایه و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی دووه‌مدا 3 خاڵه، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه یارییه‌كه‌ی زیاتری له ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجام داوه.
هه‌فته‌ی داهاتوویش هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" یاری لووتكه و دێربی كلاسیكۆی جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشیان هاتبوو هه‌ردوو یاریزان (ڕیكاردۆ كارڤالیۆ) و (ئه‌لڤارۆ ئه‌ربیلوا) هێشتا ناتوانن به‌شداری مه‌شقه‌كان بكه‌ن و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یاریگاكان ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌وێت.
سایتی هه‌ولێر