بابهت: ((( منداڵیى )))
[size=22][center]
منداڵیى
بمبەخشە گەلێك زوو بەجێمهێشتى
دڵڕەقانە دەزووى كۆلارەكەتم پچڕاندو
بوكە شوشەكەتم گریاند
ئاى منداڵیى
گەمە چاوشاركێكانى نەهامەتى
تۆى لێشاردەمەوە
زۆر گەڕام
پشت دیوارى ئەندێشەو
نێو ئەلبومى یادگارییەكان
نەمدیتیەوە
خێرا وون بوویتو
لەپشت دیوارى گەورەیى خۆت لىَ شاردمەوە
منداڵیى چەند بیرت دەكەم
تۆ خەونێك بوویت بەرائەتت لىَ دەتكا
بۆنى ژینت لىَ دەهات و
رۆحت تیشكى بوونى دەدا
پىَ خاوسیەكەت لە هەموو پێڵاوەكانى ئیًستام جوانترەو جوانتر بوون
راوڕاوكێى نێو كۆڵانو كەلاوەكانت
لە پیاسەى نێو باخچەكانى ئێستام جوانترەو جوانتر بوون
بەرگە شەپو شۆڕەكانت
لە كراسو تەنورە مۆدەكانى ئێستام جوانترەو جوانتر بوون
بىَ ئاگاییەكانت
لە ئەندێشە بەربڵاوەكانى ئێستام جوانترەو جوانتر بوون
ئاى منداڵیى
ساتێك وەرەو بۆ تەنها لەحزەیەك
باوەشم لێبدەو
گەورەییم لەبیر بەرەوە
ساتێك وەرەو پەنجا فلسیەكم بەرىَو
دۆلارە بىَ نرخەكانى ئێستام بدڕێنە
وەرە ژیانم بدەرىَو
مردنم لە بیربەرەوە
وەرەو پێم بڵىَ ژیان بە بچوكى بۆ هێندە جوانو..
ئێستاش هێندە رەزا گران
حاڵییم بكە
ژیان بە بچوكى بۆ پڕ بوو لە پێكەنین و
ئێستاش پڕە لە گریان
باخچەكانى جاران بۆ پڕ بوون لە گوڵو پەپولەو
ئێستاش پڕە لە تەرمى نەناسراو؟
توخوا وەرە گەورەییم لە بیر بەرەوە
گەورەیى ناهێڵىَ حاڵیى بم
حاڵیى بەوەى تۆ بە ئاسانى لە ئامێزى دایە دەنوویتو
من نازانم چۆن بچوك ببمەوە
ئاوێزان نورى [/center][/size]