بابهت: بە فەرمیی: داڤید ڤیا پێنج مانگ دوور دەکەوێتەوە
یانەی بەرشلۆنە لە ڕێگەی وێبگەی فەرمیی خۆیەوە ڕای گەیاند کە داڤید ڤیا بۆ ماوەی نزیکەی پێنج مانگ دوور دەکەوێتەوە لە یاریی کردن بەهۆی ئەو پێکانەی لە یارییەکەی بەرانبەر ئەلسەد تووشی هات.
یانە کاتەلانییەکە لەو یارییەدا ٤-٠ براوە بوو وە خۆی گەیاندە یاریی کۆتاییی بەڵام یاریزانەکەی پێشووی ڤالێنسیای لەدەست چوو.
ئەو پێکانە ڕەنگە ڤیا بێبەش بکات لە بانگهێشتکردنی بۆ کۆتایییەکانی یۆرۆی ٢٠١٢.
ڤیا بەهۆی ئەو پێکانەوە ڕاستەوخۆ بۆ بەرشلۆنە گەڕایەوە تاکو لە ڕۆژانی داهاتوودا پشکنینی وردتری بۆ ئەنجام بدرێت.
شیاوی باسە ئەمە یەکەمین جارە یاریزانە تەمەن ٣٠ ساڵانەکە دووچاری پێکان بێت لەو کاتەوەی هاتووەتە یانەکە لە یانەی ڤالێنسیاوە لە ٢٠١٠.
ياريگا