بابه‌ت: وانەکانی ناو ژیانی ئەنیشتاین
[size=16]ئه‌نشتاین له 14 ی ئاداری 1879 له‌شاری ئۆڵم له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه، باوكی ناوی هیرمان ئه‌نیشتاین-هو به‌دروستكردنی پشتی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌په‌ڕ دروستده‌كرێن خه‌ریكبووه، دایكیشی ناوی نی بولین كوخ-هو له‌به‌ڕێوه‌بردنی وهرشهیهكی بچوكی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی كاریكردووه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌شی داوه.
ئه‌نشتاین سه‌ره‌تای ژیانی له میونخ بردوه‌ته سه‌ر، تا ته‌مه‌نی 3 ساڵی نه‌یتوانیووه قسه بكات، به‌ڵام زۆر به وردی له سروشتی روانیوه‌و توانای تێگه‌یشتنی هاوكێشه بیركارییه قورسهكانیشی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی یه‌هودی بووه، به‌ڵام چووه‌ته خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی كاسۆلی و چه‌ندین كۆرسی له‌بواری ئامێری كه‌مان-یش وه‌رگرتووه.
ئه‌نیشتاین خوایه‌كی تایبه‌ت و هه‌موو ئایینه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه، نامه تایبه‌تییه‌كانیشی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و باوه‌ڕی به‌خوای سینوازه (واته سروشت) هه‌بووه. له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا دایك و باوكی قیبلهنمایهكیان پێشكه‌شكرد، ئیتر ئه‌وكات تێگه‌یشت كه هێزێك له‌ئاسمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رزی قیبلهنماكه ده‌كات و ده‌یجوڵێنێت، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌و له‌وانه‌ی بیركاری-دا لاوازبووه‌و دوو مامی یارمه‌تیان داوه‌و كتێبیان له‌بواره‌كانی زانیاری و بیركاری بۆ هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. ساڵی 1894 پاش له‌ده‌ستدانی وه‌رشه‌كه‌ی باوكی ئه‌نیشتاین و خێزانه‌كه‌یان به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌ون، ئیتر ئه‌ویش له میونخ ئه‌وه به‌هه‌ل ده‌زانێت و واز له‌خوێندن ده‌هێنێت. ساڵێك له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له میلانۆ ماوه‌ته‌وه‌و پاشان بۆی ده‌ركه‌وتووه كه پێویسته نه‌خشه‌ی ژیانی خۆی دابڕێژێت و خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، دواتر خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی له سویسرا ته‌واو كرد و ساڵی 1895 له زیورخ چووه په‌یمانگای ته‌كنیكی.
ئه‌نیشتاین كاته‌كانی خۆی بۆ مادده‌ی فیزیا و كه‌مانه‌كه‌ی ته‌رخانكردبوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێ نزیكه‌كانی گفتوگۆی له‌باره‌ی بابه‌ت و مادده زانیارییه‌كانه‌وه ده‌كرد. ساڵی 1900 به‌سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو كرد، به‌ڵام مامۆستاكانیان هه‌ڵیاننه‌بژارد بۆ ئه‌وه‌ی بچێته زانكۆ، ساڵی 1896 ته‌نازولی له هه‌موو به‌ڵگه ره‌سمییه‌كان و ناسنامه ئهڵمانییهكهیدا كرد ئیتر بێ پێناس مایه‌وه و هیچ شتێك نه‌بوو ئیسپاتی كه‌سایه‌تی بكات. ساڵی 1902 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ میلفای هاوڕێی پێكهێناو له 6ی كانونی دووه‌می 1903 كوڕێكیان بوو ناویان نا هانز.
ئه‌و له ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا‌و سویسرا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ژیانی بردوه‌ته سه‌ر. به‌شی فیزیای ته‌واو كردووه‌و ده‌رچووی به‌شی (ETH ZurichUniversity of Zurich) و دكتۆرای له‌بواری (Alfred Kleiner) به‌ده‌ستهێناوه، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌و ساڵی 1921 خه‌ڵاتی نۆبڵ-ی له‌بواری فیزیا پێبه‌خشراوه، له 18ی نیسانی 1955 له‌ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.[/size]
[size=16]وانه‌ی ژیانی..
1- به‌دوای ئه‌و شته‌دا بڕۆن كه مهراقتانه..
من هیچ جیاوازییه‌كی تایبه‌تم نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه زیاد له‌پێویست مه‌راقم بۆ شته‌كان هه‌یه، ئایا ئه‌و شته چییه كه سه‌رنجی ئێوه راده‌كێشێت؟ یان مه‌راقی چ شتێكتانه؟ ئه‌و شته‌ی كه‌من زۆر مه‌راقمه بۆچی مرۆڤه‌كان هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتوون و هه‌ندێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه چه‌ندین ساڵه هه‌وڵم داوه سه‌ركه‌وتووبم. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش به‌دوای ئه‌و شته بڕۆن كه مهراقتانه ئه‌وا ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
2- به سه‌بر بن..
زۆر زیره‌ك نیم، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه من واز له كێشه‌كانم ناهێنم، بۆیه سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، ئایا ئێوه ئه‌وه‌نده به‌سه‌برن كه خۆتان نه‌خشه‌تان بۆ كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌سته‌كانتان بگه‌ن؟
3- ته‌ركیزتان له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ بێت..
“ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماچی كچێكی جوان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی باش سه‌یاره لێده‌خوڕێت”، ئه‌و دێڕه به‌و مانایه دێت كه ده‌بێت هه‌موو ته‌ركیزتان له‌سه‌ر یه‌كێكیان بێت، چونكه نا‌توانیت له‌یه‌ك كاتدا رێنوێنی دوو ئه‌سپ بكه‌یت. ده‌توانن یه‌ك شت بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن هه‌موو شتێك پێكه‌وه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ته‌ركیزتان بكه‌نه سه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌تانه‌وێت مافی خۆی بده‌نێ و جێبه‌جێی بكه‌ن.
4 – هێزی خه‌ون توانات پێده‌به‌خشێت..
خه‌ون بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێكه، هێزی خه‌ون له زانیاری ژیان گرنگتره، چونكه ئه‌و هێزه داهاتووتان دیاری ده‌كات، له‌به‌رئه‌و هۆیه رێگه مه‌ده‌ن هێزی خه‌ونه‌كانتان ماندوو بێت.
5- هه‌ڵه بكه‌ن..
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكه‌ن له‌ژیان، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه هیچ شتێكی تازه‌ی له‌ژیانیدا تاقینه‌كردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵه‌كردن مه‌ترسن، ئه‌گه‌ر بزانن و به‌باشی ههڵهكهتان بخوێننه‌وه ئه‌وا به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی زۆر باشتان ده‌بات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا هه‌ڵه‌كانتان بكه‌نه سێ قات.
6- له‌و چركه‌ساته‌دا بژین…
من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌داهاتوو ناكه‌مه‌وه، چونكه هه‌رچییه‌ك بێت ئیتر روو ده‌دات، ئه‌و چركه‌ساته‌ی كه ئێستا تێیدا ده‌ژین نه دوێنێ و نه ئه‌مڕۆ ناتوانێت بیگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگترین كات ئێستایه كه تێیدا ده‌ژیت.
7- به‌نرخ بن…
وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن، زیاتر هه‌وڵبده‌ن به‌نرخ بن، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن كاته‌كانتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به‌نرخ بن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌نرخ بن ئه‌وا سه‌ركه‌وتنیش بۆ خۆی دێت.
8- چاوه‌ڕوانی كۆتاییه‌كی جیاواز مه‌كه‌ن..
ئه‌وه شێتییه: كه هه‌مان شت چه‌ندینجار دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی جیاوازیش بكه‌یت، چونكه چه‌ندباره كردنه‌وه‌ی شتێك ئه‌نجامێكی جیاواز نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ژیانتان بگۆڕن، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆتان بگۆڕن.
9- زانین له ئه‌زموونه‌وه دێت..
زانین زانیاری نییه، تاكه رێگه‌ش بۆ زانین ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه، ده‌توانن گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌تێكه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌تان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت زانیاری له‌باره‌ی شتێكه‌وه بزانن ئه‌وا پێویسته تاقیبكه‌نه‌وه.
10- یاساكان فێربن، زۆر به‌باشی یاری بكه‌ن..[/size]
[size=16]ناچارن فێری یاساكانی یاری بن، چونكه ئه‌وكاته ده‌توانن له‌هه‌موو كه‌س باشتر یاری بكه‌ن، دوو شت[/size]
[size=24]هه‌یه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن: 1- فێری زانیارییه‌كانی ئه‌و یارییه بن كه‌ده‌یكه‌ن. 2 – بتانه‌وێت له‌هه‌موو كه‌س باشتر یاری بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كاره به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وان بێگومان سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌بێت.[/size]
پی ی‌و کەی میدیا
[/center]