بابه‌ت: پیاوێک دوای مردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت
[center]
پیاوێکی تایله‌ندی، دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌رووداوی ئۆتۆمبێل گیان له‌ده‌ست ده‌دات، دوای مردنی لهریورهسمێکی پر له‌خه‌مدا، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته مردووه‌که‌ی ئه‌نجامدا.
چادی دێفی ته‌مه‌ن (28) ساڵ، له‌گه‌ڵ سارنیا کامسۆکی خۆشه‌ویسته مردووه‌که‌ی، که ته‌مه‌ن (29) ساڵ بوو بریاریاندابوو، ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری نێوانیان سازبکه‌ن، به‌ڵام مه‌رگ بواری نه‌دا و بۆیه چادی دێفی به ناچاری و دوای مردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجمدا و وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ خۆشهویستتیهکهیان.
هه‌ردوو خۆشه‌ویسته‌که له شاری سورینی باکوری ولاتی تایله‌ندا ده‌ژیان و بۆ ماوه‌ی ده ساڵه خۆشه‌ویستی یه‌کترن و چه‌ندین جار بریاریان داوه هاوسه‌رگیری بکه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی چادی دێفی به خوێندن و کارکردن نه‌یانده‌توانی هاوسه‌رگیری بکه‌ن.
جێگه‌ی باسه، سارنیا کامسۆکی به‌رووداوێکی ئۆتۆمبێل دوای برینداربوونی و مانه‌وه‌ی بۆ شه‌ش کاتژمێر له‌نه‌خۆشخانه گیانی سپارد
zagrostv
[/center]