بابهت: دوبەی.. یەکەم ڤیستیڤاڵی کۆلارەو باڵۆن بەڕێوەچوو
[center]
ئاسمانی ناوچە گەشتیارییەکانی شاری دوبەی بەژمارەیەک باڵۆنی رەنگاو رەنگ رازێنرایەوە. لەمیانەی یەکەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەڵدانی کۆلارەو باڵۆندا، لەشاری دوبەی، زیاتر لە ھەزار کەس لە ھەوادارانی لە ئەمریکاو ھیندو کوێت و ئیماراتەوە کۆبوونەوە، تا بەبابەتە سەرنجراکێش و جیاوازەکانیان لەرووی شێوەو دیزاین و قەبارەوە، ئاسمانی شاری دوبەیدا برازێننەوە، ھاوکات بووە مایەی بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
ئەوەی سازدانی ئەو ڤیستیڤاڵەی گونجاوترکردبوو، پلەی گەرمی و ئاراستەی باو کەشوھەوای ناوچەکە بوو، لەگەڵ کارئاسانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رێکخستنی ئەو ڤیستیڤاڵە.
جێی ئاماژەیە مێژووی ئەو ڤیستیڤاڵە دەگەڕێتەوە بۆ چین، کە دواتر لەرێی گەشتی (مارکۆ پۆلۆ)ەوە گوازرایەوە بۆ ئیتاڵیاو پاشان ھەموو جیھانی گرتەوە.
kurdsat.tv
[/center]