بابه‌ت: موعجیزەیەکی قورئانی لە وشەی (نتوفینک)
له قورئانی پيرۆزدا له سێ ئايهت له سێ سوره‌تی جيادا ( خوا ی باڵاده‌ست وشه‌يه‌كی
به‌كارهێناوه كه بريتيه له وشه‌ی ( نَتَوَفَّيَنَّكَ ) به واتای بتمرێنين
سێ ئايه‌ته‌كه :
ئايه‌تی يه‌كه‌م : ( وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ ) سوره‌تی ( يونس ) ئايهتی٤٦
واته : خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆمان بۆ خودا نه‌ناسان پێش بهێنين و نيشانی تۆی بده‌ين ياخود پێشتر بتمرێنين و
ئاكاميان نه‌بينيت ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌يان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌يه له ده‌ستمان ده‌رباز نابن له‌وه‌و دواش خودا خۆی شاهێده له سه‌ر
هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن .
ئايه‌تی دووه‌م : ( وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ ) سوره‌تی ( الرعد ) ئايه‌تی ( ٤٠.
واته : جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆمانيان بۆ پێش بهێنين و نيشانت بده‌ين ياخود بتمرێنين و سه‌ره‌نجامی
ئه‌وان نه‌بينيت خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونكه به ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌ياندنی پهيامهكهت له‌سه‌ره لێپرسينهوهش له‌سه‌ر ئێمه‌يه .
ئايه‌تی سێيه‌م : ( فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ ) سوره‌تی ( غافر ) ئايه‌تی ( ٧٧.
واته : جا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئارامگر به و دلنياش به كه به‌ڵێنی خودا ڕاسته و دروسته و هه‌ر دێته دی ، ئه‌وسا يا ئه‌وه‌يه
كه هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌كانمان دژيان به چاوی خۆت ده‌بينيت ياخود ئه‌گه‌ر بتمرێنين ئه‌وانه بۆ كوێ ئه‌چن به ناچای
هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌برێنه‌وه ئه‌وسا به توندی تۆڵه‌يان لێ ئهسێنين .
ئيعجازهكه :
ئايه‌تی يه‌كه‌م كه‌وتۆته سوره‌تی ( يونس ) كه سوره‌تی ژماره ( ١٠ ) ده‌يه له ڕيزبه‌ندی سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز .
ئايه‌تی دووه‌م كه‌وتۆته سوره‌تی ( الرعد ) كه سوره‌تی ژماره ( ١٣ ) سيانزهيه له ڕيزبه‌ندی سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز .
ئايه‌تی سێيه‌م كه‌وتۆته سوره‌تی ( غافر ) كه سوره‌تی ژماره ( ٤٠ ) چل ه له ڕيزبه‌ندی سوره‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز .
ژماره‌ی ڕيزبه‌ندی هه‌ر سێ سوره‌ته‌كه كۆ بكه‌ره‌وه :
١٠ + ١٣ + ٤٠ = ٦٣ ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رمان و واتای وشه‌ی ( بتمرێنين ) ( نَتَوَفَّيَنَّكَ ) .