بابهت: قه شه یه کی کورد موسوڵمان ده بێت
[center]قەشەیەکی کورد موسڵمانبوونی خۆی رادەگەیەنێت، ئاماژە بەوەشدەدات کە بەو پەڕی ئارەزومەندانەی خۆی وەک قەشە سامان قەشەیەکی کەنیسە گەیشتوتە ئەو قەناعەتەی کە ئینجیل دەستکاری کراوە، بۆیە"بڕیارم دا بگەڕێمەوە بۆ دینە ڕاستەکەی باوبابپیرانم کە ئیسلامی پیرۆزە
ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیەتی :ـ
خوێنەرانی بەڕێز و کەنیسەکان و وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئایینی و گشت لایەنێکی پەیوەندیدار.
من بەو پەڕی ئارەزومەندانەی خۆم وەک قەشەیەکی کەنیسە گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە ئینجیل دەستکاری کراوەو مەسیحیەت دینێکی چەواشەکاریە بۆیە لە کاتی ئەم نوسراوەوە من ھیچ پەیوەندیەکم بە مەسیحیەتەوە نامێنێ و بڕیارم دا بگەڕێمەوە بۆ دینە ڕاستەکەی باوبابپیرانم کە ئیسلامی پیرۆزە ( اشھد ان لا الە الا اللە و اشھد ان محمد رسول اللە ) لەدوای ئەم بڕیارەمەوە ھەر کەسێک بەناوی منەوە ھەر لێدوانێک بدات من بەرپرسیار نیم و ئەگەر پاشگەزیش بوومەوە لەم بڕیارەم ئامادەم بۆ ھەر ئیجرائاتێکی قانونی کە لەگەڵمدا بکرێ لە کۆتاییشدا داوا لە ھەموو ئەو خوشک و برایانە دەکەم کە خەڵەتاون بە مەسیحیەت بگەنە ئەم بڕیارەی من و بگەڕێنەوە بۆ دینی پیرۆزی ئیسلام.
براتان قەشە سامان ی پێش ئەم بڕیارەو ئێستا براتان موسڵمانێکی تۆبەکار
سامان _ ھەولێر ٢٩- ١- ٢٠١٢
[/center]
[/center]