بابه‌ت: خه‌یاڵه وورده‌کانی مه‌ستێک
[size=24]دڵێک
سێوێکی لاسوورهی
خڕوخه‌پانی بریقهیار بوو
بۆنی عیشوه‌و
نازی ڕازی لێ ده‌هات و
له‌گه‌ڵ هه‌ر سروه‌بایه‌کی
ئێوارانی به‌هاریشدا
ئه‌که‌وته سه‌ر به‌زمی سه‌ما
وه‌لێ کاتێ کرمی گومان
وه‌ک میوانکی ناوه‌خته
خۆی گه‌یانێ
ڕه‌ونه‌قی رۆی ، له‌سه‌ما که‌وت
بوو به‌به‌ردو .. بۆنی نه‌ما
-2-
گوڵێک
هه‌ر له‌تافی مناڵیه‌وه
خه‌ونی به‌و ڕۆژه‌وه ئه‌دی
دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی
به‌یه‌خه‌ی دڵدارێکهوه
گیان له‌ده‌ست دا
نه‌ک له‌نێو گوڵدانی ماتی
سه‌ر مێزه شکۆداره‌که‌ی
والیه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی
-3-
ئه‌م شه‌و
ڕوخساری مانگ خڕه‌و
جامی دڵم
به‌شه‌رابی غوربه‌ت پڕه‌و
دوو ڕیشۆڵه‌ی چاوه‌کانم
به‌سه‌ر داوه قرچۆکه‌که‌ی
خه‌یاڵمه‌وه هه‌ڵکوڕماون
هێنده به‌بارانی حوزن و
نزا‌و سکاڵا شۆراون
خۆشم به‌گومانم لێیان
که دوو چاون
-4-
دوور له‌بیانووی
هزرێکی وه‌ک گوێزی پوچه‌ڵ
دوور له‌نیازی ده‌روونێکی
خودپه‌رستی پیس و پۆخه‌ڵ
دوور له‌چاوی
به‌کلی ئیره‌یی ڕشتوو
دوور له‌خۆڵی نه‌ریتێکی
له‌ئه‌ڵماسی جوانی نیشتوو
دوور له‌گشت ئه‌مانه هه‌موو
له‌لای من وا مه‌زه‌نده‌یه
کۆشکی خه‌یاڵی هه‌ر نێرێ
به‌بێ مێیه‌ک .. که‌لاوه‌یه
-5-
گۆچانێکی پشت چه‌ماوه‌ی
هیلاکی پیر
بهمهحزوونی پاڵی دابوو
به‌قه‌دی شۆڕهبیهکهوه
ئه‌ویش هه‌ر پیر
بیری ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌کرد
چڵێکی هه‌رزه بوو هێشتا به‌داره‌وه
به‌رله‌وه‌ی ته‌ورێکی کۆیله ههڵیپاچێ و
بکرێت بهدارعهسا ، به‌ده‌ست
پیره کوێخایه‌کی به‌دی
ناله‌باری بێ عاره‌وه
-6-
ووتم
ده‌ستی بۆ مه‌به ، ئاگره
ووتی ، کێ ئه‌ڵێ ته‌لیسمی
نوری روخساری خوا نیه
ووتم ، خۆتی لێ مه‌ده تۆفانه
ووتی ، کێ ئه‌ڵێ رووباری
به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا نیه
ووتم ، له‌به‌ریا مه‌وه‌سته
ئاهی به‌دکاره ، ووتی
کێ ئه‌ڵێ سروه‌ی شه‌ماڵی
به‌هاری سه‌فا نیه
ووتم ، ده‌ستبه‌رده له‌م ته‌بعه
خۆ په‌پووله‌ش کهئهسوتێ
گوناحی چرا نیه[/size]
هۆنراوەی بەندی عەلی
[/center]