1

بابه‌ت: لیۆنێل مێسی شەرابێکی کهولیی بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە

http://www.yariga.net/wp-content/uploads/2012/02/yariga.net-Lionel-Messi2-300x186.jpg
وەکو چۆن لە نێو هەوادارانی تۆپی پێدا ناوی لیۆنێل مێسی ناسراوە و ئاشنایە بە گوێی هەمووان، لە دوو مانگی داهاتوودا بیستنی ئەو ناوەش لە نێو باڕ و ڕیستوانتەکاندا دەبێتە شتێکی ئاساییی، بەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە پلانی خۆی ئاشکرا کرد بۆ بڵاوکردنەوەی جۆرە شەرابێکی کهولیی لە ئەرجەنتین کە بە ناوی خۆیەوە دەبێت.
بۆدێگا ڤالێنتین بیانکی کە دەکەوێتە هەرێمی مێندۆزا و زێدی لیۆنێل مێسی ـیە بەناوبانگە بە بەرهەمهێنان و باشیی جۆری شەرابە کهولییەکانی، شەوی دووشەممەی ڕابردوو ڕای گەیاند یەکێک لە بەرهەمەکانی داهاتوویان کە جۆرە شەرابێی تایبەت دەبێت ناوی لیۆنێل مێسی هەڵدەگرێت. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ناوی بازرگانیی [Brad] شەرابەکە “لیۆ” دەبێت، وە لە لایەن مێسی ـیەوە پاڵپشتیی دەکرێن بۆ بڵاو کردنەوە و ناساندنی ئەو بەرهەمەیان.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کۆمپانیاکە ئاشکرایان کرد کە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوەی لیۆنێل مێسی ئەو کارە دەکەن و، داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازیی دەبێت. بەشێکی تەرخان دەکرێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەژاریی و منداڵانی بێسەرپەرشت و هەرزەکاران. بەشێکی دیکەیشی بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەرزش لە ناوچە هەژارنشینەکان تەرخان دەکرێت.

یاریگا

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: لیۆنێل مێسی شەرابێکی کهولیی بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و شته‌ی ده‌ی کات باش نيه‌،به‌س ماده‌م بۆ هه‌ژارانه‌ هه‌ر باشه‌

ده‌ست خۆش بێت.

3

وه‌ڵام: لیۆنێل مێسی شەرابێکی کهولیی بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە

کاره‌ خێر خوازییه کانیشیان به‌خێر بۆ نانووسرێ

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: لیۆنێل مێسی شەرابێکی کهولیی بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە

[size=24]كاری خێر به‌ پولی حه‌ رام ناكرێت[/size]