بابهت: لیۆنێل مێسی شەرابێکی کهولیی بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە
وەکو چۆن لە نێو هەوادارانی تۆپی پێدا ناوی لیۆنێل مێسی ناسراوە و ئاشنایە بە گوێی هەمووان، لە دوو مانگی داهاتوودا بیستنی ئەو ناوەش لە نێو باڕ و ڕیستوانتەکاندا دەبێتە شتێکی ئاساییی، بەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە پلانی خۆی ئاشکرا کرد بۆ بڵاوکردنەوەی جۆرە شەرابێکی کهولیی لە ئەرجەنتین کە بە ناوی خۆیەوە دەبێت.
بۆدێگا ڤالێنتین بیانکی کە دەکەوێتە هەرێمی مێندۆزا و زێدی لیۆنێل مێسی ـیە بەناوبانگە بە بەرهەمهێنان و باشیی جۆری شەرابە کهولییەکانی، شەوی دووشەممەی ڕابردوو ڕای گەیاند یەکێک لە بەرهەمەکانی داهاتوویان کە جۆرە شەرابێی تایبەت دەبێت ناوی لیۆنێل مێسی هەڵدەگرێت. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ناوی بازرگانیی [Brad] شەرابەکە “لیۆ” دەبێت، وە لە لایەن مێسی ـیەوە پاڵپشتیی دەکرێن بۆ بڵاو کردنەوە و ناساندنی ئەو بەرهەمەیان.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کۆمپانیاکە ئاشکرایان کرد کە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوەی لیۆنێل مێسی ئەو کارە دەکەن و، داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازیی دەبێت. بەشێکی تەرخان دەکرێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەژاریی و منداڵانی بێسەرپەرشت و هەرزەکاران. بەشێکی دیکەیشی بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەرزش لە ناوچە هەژارنشینەکان تەرخان دەکرێت.
یاریگا
[/center]