بابهت: فۆرمی پڕکردنەوەی قوتابیانی پۆلی دوانزە لە ڕێگای زانکۆ لاینەوە دەبێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاریدا ئەم ساڵ فۆڕمی پێشکەشکردنی قوتابیان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگای زانکۆ لاینەوە دەبێت
لەپێناو كارئاسانی و دەستەبەركردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و و داهێنانی شەفافیەت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریدا كە ئەمساڵ فۆڕمی پێشكەشكردنی قوتابیانی پۆلی دوانزە، بۆوەرگرتنیان لەزانكۆ و پەیمانگاكان لە ساڵی 2012-2013 تەنیا لەڕێگەی زانكۆلاینەوە دەبێت...، بۆیە پێویستە هەموو قوتابیانی پۆلی دوانزە هەوڵبدەن ئەدرێسی ئیمەیل دروست بكەن و هاوكات شارەزای نوسینی یۆنیكۆد ببن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە هەماهەنگی تەواو دان و هەموو كار ئاسانییەك بۆ قوتابییان دەكەن.، بۆیە داوا لە قوتابیانی ئازیز دەكەین ئەو خاڵانە لەبەر چاو بگرن:
1- پڕكردنەوە و ناردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی پڕۆگرامی زانكۆڵاینەوە تاكە ریگای پێشكەشكردنە. بۆ ئەوەش هەموو قوتابیەك پوێیستی بە سازكردنی ئەدرێسی ئەلیكترۆنی (ئئیمەیڵ)ی تایبەتی بە خۆی دەبێت.
2- پێویسته هەموو قوتابیەك فێری بەكارهێنانی فۆنتی یۆنیكۆد بن، چونكە فۆڕمی زانكۆڵاین وەك هی هەموو پڕۆگرامێكی ئەلیكترۆنی تر، بە فۆنتی یۆنیكۆد پڕ دەكرێتەوە. فۆنتە كوردیەكانی تر (بۆ نموونە ئەلی فۆنت) هەڵە دروست دەكات و زۆر پیت هەیە دەگۆڕێت و كێشە دروست دەكات.
3- بە مەبەستی ڕاهێنان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی كلێشەیەك لە فۆڕمەكە دەخاتە سەر ماڵپەڕی وەزارەت، قوتابیانیش دەتوانن بۆ خۆلێڕاهێنان ئەو فۆڕمە وەكو تاقیكردنەوە پربكەنەوە، بۆ ئەوەی لە كۆتایی ساڵ تەواو ئاشنای فۆڕم پركردنەوەكە ببن.
4- هەروەها هەر خوێندكارێك دەبێتە خاوەنی ژمارە كۆدێكی تایبەت، بۆ ئەم مەبەستەش پێشوەختە (نامیلكەیەك) لەچەند لاپەڕەیەك لەلایەن بۆردی زانكۆلاین و شارەزایانی بەشی ئای تی (IT) وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، ئامادە دەكرێت و دواتر دەخرێتە پیش چاوی قوتابیان.
5- ڕێبەری قوتابیان تەنیا بە pdf ، لە ماوەیەكی گونجاودا دەخریتە سەر ماڵپەڕی وەزارەتی خویندنی باڵا و چاپناكرێت.
6- قوتابیان و خوێندكاران خۆیان بەرپرس دەبن لە ڕاست و دروستی پڕكردنەوەی فۆڕمەكان، و پێویستە هەوڵدەن فێری سیستەمەكە ببن و باجی هەڵە كردن نەدەن.
7- لە ساڵانی پێشوو، ئەگەر قوتابی هەڵەی لە پركردنەوەی فۆڕم بكردبایه، ئەوا كاریگەری لەسەر چارەنوسی دەبوو و ڕەنگە بواری خوێندنەكەی وەیان شوێنی خوێندنەكەی لەگەل ئارەزووی نەدەگونجا. لەوەش دا، زۆر لە قوتابیەكان چارەیان نەبوو و دەبوایە قەبوڵی بكەن. بۆیە لەمساڵدا، هەركەسێك هەڵە بكات چارەنوسی نافەوتێت، بەڵام دەرفەتی وەرگرتنی لە خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ئیمساڵ لەدەستدەچێت. لە وەزارەتیشەوە چیتر بەبێ ئاگاداری خۆی بۆ هیچ شوێنێك نانێردرێت بەڵكو دەرفەتی دەرێتێ بۆ ئەوەی ساڵی دواتر جارێكی تر فۆڕمەكە پر بكاتەوەو بێتەوە ناو پڕۆسەی پێشبڕكێ.
8- وەزارەتی پەروەردە وە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموو ئاسانكارییەك دەكەن بۆ ڕاهێنان و مەشق كردنی قوتابیان لە قوتابخانەكان، بۆیە كاری ئەو دوو وەزارەتە، پێویستە لە لایەن قوتابیانەوە بەهەند وەربگیرێت و فەرامۆشی نەكەن.
لڤین پرێس