بابه‌ت: ئه‌م چوار پرساره مه‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت باشه‌و هیچ گرفتێكتان نییه، ئه‌وا ماڵ له‌خۆت مه‌شێوێنه‌و به‌بێ هۆ سه‌رئێشه بۆخۆت دروست مه‌كه، پسپۆڕێكی بواری په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له‌زانكۆی كالیفۆرنیا رێنمایت ده‌كات كه به‌هیچ جۆرێك خۆت نه‌ده‌یت له‌قه‌ره‌ی چه‌ند پرسیارێك كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانت.
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چوار پرسیار هه‌یه، ئه‌گه‌ر بتوانیت خۆتیان لێ بپارێزیت، ئه‌وا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسووده‌یی بژیت‌و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌خانه‌ی ئارامی‌و ئاسوودهییو جێگیریدا بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و چوار پرسیاره‌یه:
یه‌كه‌م: ئایا من جوانتر، زیره‌كترم له‌وانه‌ی پێش من ناسیوتن؟
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرسیاره بكه‌یت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیر بكه‌ره‌وه‌و راستگۆیانه بڕیار بده، ئایا تۆ ئاماده‌یت پرسیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ت لێ بكرێت؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر سوور بوویت له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌و كردت ئه‌وه بزانه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دوو شێوه ده‌بێت، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت یان به”به‌ڵێ” وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ره‌نگه ئه‌و كاته یه‌كسه‌ر بێت به‌خه‌یاڵتدا كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات یان نایه‌وێت دڵت بشكێنێ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به”نه‌خێر” بوو، ئایا ئه‌و كاته ئاماده‌یت ئه‌و راستییه جوانه قبوڵ بكه‌یت؟ بۆیه وا باشتره خۆت له‌و پرسیاره نهدهیتو بیری لێ نه‌كه‌یته‌وه، له‌بری ئه‌وه ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه بیر بكه‌یته‌وه: ئێمه ئێستا پێكه‌وه ده‌ژین، باشتر وایه ته‌نها بیر لهخۆمانو لهپهیوهندییهكهمانو ئاینده‌مان بكه‌مه‌وه، با لێگه‌ڕێین رابردوو چۆن بووه هه‌ر وابێت.
دووه‌م: منت خۆش ده‌وێت؟
ئه‌م پرسیاره پرسیارێكی بێزراوهو كه‌س حه‌ز به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناكات، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و وشه‌یه‌ت له‌هاوسه‌ر یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گوێ لێ نه‌بووه‌و ده‌ته‌وێ ههستو سۆزی بزانیت، ئه‌وا ده‌كرێت له‌خۆته‌وه ده‌ست پێ بكهیتو ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌یت له‌وه‌ی پێی بڵێت خۆشم ده‌وێیت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامت ده‌ست ده‌كه‌وێت، نه‌ك زۆری لێبكهیتو وه‌ك ئه‌وه بێت دان به‌شتێكی گه‌وره‌دا دهنێتو له‌سه‌ر خواستی تۆ پێت بڵێت.
سێهه‌م: ده‌توانیت بڕێك پاره‌م بده‌یتێ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندی به‌بڕێكی كه‌م له‌پاره‌وه هه‌یه هیچ كێشه نییه‌و زۆر شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕه‌كه زۆره‌و بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه وه‌ك كڕینی ئۆتۆمبێلێك ئه‌وا هیچ له‌سه‌ر هه‌ق نیتو پرسیار‌و داوایه‌كی وه‌ها مه‌كه، چونكه ره‌نگه نه‌یه‌وێت دڵت بشكێنێ‌و ئه‌و كاته خۆی ئاسووده نابێت، یان دڵت دهشكێنێو تۆ زوویر دهبیتو له‌دڵتدا ده‌مێنێته‌وه، باشترین شت ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پرسیاره‌كه مه‌كه، چونكه تۆ بانكێكت خۆش ناوێت، ئه‌و بڕه پارایه قه‌رز مه‌كه.
چواره‌م: خیانه‌تم لێ ناكه‌یت؟
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت كه‌سێكی پاك بێت ئه‌م پرسیاره ته‌واو نیگه‌رانی دهكاتو كێشه دروست دهبێتو لێت بێزار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی گوناهباریش بێت یان درۆت له‌گه‌ڵ دهكاتو به “نه‌خێر” وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، ئه‌وكاته‌ش بڕوا ناكهیتو گومان له‌ناوه‌وه ده‌تخوات، یان راستگۆ دهبێتو راستی مه‌سه‌له‌كه‌ت پێ دهڵێتو به “به‌ڵێ” وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌و كاته‌ش ده‌كه‌ویته به‌رده‌م رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌و دوای ئه‌وه‌ی راستی مهســهلهكهت زانی ده‌بێت هه‌نگاوی داهاتووت دیــــــاری بكه‌یت، ئایا ئه‌و دۆخه قبوڵ دهكهیتو به‌رده‌وام ده‌بیت؟ یان جیا ده‌بیته‌وه؟ یان چی تر؟ بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌م پرسیاره بكه‌یته‌وه باشـــتر وایه بیر له‌وه بكه‌یته‌وه چۆن ژیانت به‌رێوه ده‌چێت؟ ئایا هه‌موو شتێك باشه‌و بێ گرفته؟ ئایا چه‌ند گرفتێك هه‌یه ده‌بێت چارەسه‌ری بكهیتو چه‌ند بۆشاییه‌ك هه‌یه ده‌بێت پڕی بكه‌یته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی متمـــــــــــــــانهی زیاتر به‌یه‌كتر ببهخشنو خۆشهویســــتییهكهتان زیاد بكات؟ ئه‌گه‌ر نازانیت كــــــه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خیانه‌تت لێ ده‌كات یان نا ئه‌وه له‌كێشه‌یه‌كی گهورهدایتو دڵنیابه به‌و پرسیاره‌ش هیچ وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ت ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێ یان نه‌خێر بێت، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌و پرسیاره گرفتێكت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دروست كردووه كه زه‌حمه‌ته بۆت چاره‌سه‌ر بكرێت‌و هه‌ر له‌دڵیدا ده‌مێنێته‌وه.