بابهت: حهكیم و دووپشك
حەکیمێک لە قەراغ ئاوێک دانیشتبو, بینی دوپشکێک کەوتە ئاوەکەوە, حەکیمەکە ھەڵی دا یارمەتی بدا و دەریبھێنێ , بەڵام دوپشکەکە ( پێوەیدا !!)
ئاخێکی کرد و دەستی گێڕایەوە و پاش کەمێک ھەوڵی دوھەمی دا….. دیسان پێوەیدا !! و دوبارە ئاخی کرد. و جاری ٣ ھەم و یستی ھەوڵ بدا بۆ دەرھێنانی… کەسێکیش تەماشای حەکیم ە کەی دەکرد و وتی: قوربان دەرس و پەندت وەر نەگرت لەو ٢ جارە؟ حەکیمەکە لە ٣ ھەمین ھەوڵی دا سەرکەوت و دوپشکی نەجات دا لە خنکاندن و وتی: کوڕی شیرینم: سروشی دوپشک ( پێوەدانە ) و سروشی من ( ئاشتی و یارمەتیدانە) بۆ بھێڵم سروشە دڕندەکەی ئەو سەرکەوێ بەسەر سروشە پڕ ڕەحمەتەکەم؟