1

بابه‌ت: معه‌مه‌ر قه‌زافی بناسه‌!!!!

[center]نازانم بۆ ئه‌مشه‌و حه‌زم کرد ئه‌م بابه‌ت دانێم[/center]


[center]معه‌مه‌ر قه‌زافی بناسه‌!!

سه‌روه‌ر حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د

گومان له‌وه‌دانییه‌ كاتێك مرۆڤ ده‌گاته‌ سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات گۆرانی جه‌وهه‌ری به‌سه‌ردادێت، ئه‌م گۆڕانه‌ش به‌دوو شێواز ڕووده‌دات یان له‌كه‌سێكی خراپ و گومڕاوه‌ بۆ كه‌سێكی باش، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ مرۆڤێكی چاكه‌ خوازه‌وه‌ ده‌بێته‌ مرۆڤێكی سته‌مكار و دیكتاتۆر. 
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دووه‌میان چانسی له‌گۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كاندا زۆر زۆره‌. زیندووترین نمونه‌ش له‌به‌رچاومان ئه‌و معمر قه‌زافیه‌یه‌ كه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1/9/1969 شۆڕشی كرد و شانشین ئیدریسی یه‌كه‌می له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات هێنایه‌ خواره‌وه‌ و  خزمه‌تێكی باشی به‌ لیبیه‌كان كرد، به‌ڵام ئه‌م قه‌زافیه‌ش هه‌روه‌كو فیدل كاسترۆ و هاوشێوه‌كانیه‌وه‌ له‌ شۆرشگێڕیه‌وه‌ بۆ دیكتاتۆری هه‌نگاوی نا.
قه‌زافی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت به‌خه‌یاڵی خۆی هه‌مان شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ وتاره‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی كه‌ پاش زیاتر له‌ چل و یه‌ك ساڵ له‌ حكومڕانی پێشكه‌شی كرد هێشتا ده‌یگوت ""من سه‌رۆك نیم تا ده‌س له‌كار بكێشمه‌وه‌، به‌ڵكو من سه‌ركرده‌ی شۆڕشم و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه‌"" به‌ڵام ڕفتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی قه‌زافی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وتانه‌ ده‌سه‌لمێنێت و ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر و سته‌مكارانه‌  په‌یڕه‌و ده‌كات.
پاش ئه‌و هه‌موو كوشتار و خوێنڕێژیه‌ هێشتا خۆپیشانده‌ران به‌ جرج و بێهۆش و بێگانه‌ په‌رست ناوده‌بات به‌جۆرێك كه‌كار گه‌شتۆته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌زافی ده‌یوت هه‌موو خۆپیشانده‌ران بیهۆشكرون و حه‌بی بێهۆشكه‌ریان پێدراوه‌، ئه‌م تۆمه‌ته‌شی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی تونس و میسریشی ده‌كرده‌وه‌..
ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌كانی قه‌زافی بێت كه‌ گه‌نج و لاوه‌كانی لیبیا و میسر و تونس بێهۆشكرابن كه‌ به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كران. تۆبلێی چه‌ند سه‌دان هه‌زار حه‌پی بێهۆشكه‌ر فرۆشرابن؟! ئه‌م وته‌و تۆمه‌ته‌ بێمانایانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌ تێڕوانینی من جگه‌ له‌ معمر قه‌زافی له‌هیچ كه‌سێكی تر ناوه‌شێته‌وه‌..
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكێك بخه‌ینه‌ سه‌ر ژیانی قه‌زافی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، معمر قه‌زافی له‌ ساڵی 1942له‌ شارۆچكه‌یه‌كی نزیك شاری (سرت) له‌ دایك بووه‌، هه‌ر له‌و شارۆچكه‌یه‌دا ژیانی منداڵی خۆی تێدا به‌سه‌ربردووه‌، له‌ساڵی 1966ژیانی هاوسه‌ر له‌گه‌ڵ ژنی یه‌كه‌می پێك هێناوه‌ كه‌ مامۆستای دواناوه‌ندی بووه‌ و كوڕێكی لێ هه‌بووه‌ به‌ناوی محمد به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌ژیانی هاوسه‌ریان له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌. پاشان ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ژنی دووه‌می به‌ناوی (صفیه‌فركاش) پێكهێناوه‌ و حه‌وت منداڵی لێبووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كوڕو كچێكی تریشی به‌ته‌به‌نی كرده‌ مناڵی خوی به‌ناوه‌كانی میلاد و هه‌ناْ  ، به‌ڵام  ئه‌وكچه‌ی كه‌به‌ته‌به‌نی كرده‌منداڵی خۆی له‌ئه‌نجامی بۆمبارانكردنی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت له‌ساڵی 1986 له‌ته‌مه‌نی 4ساڵی دا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا قه‌زافی چوار په‌رستاری ئۆكرانیش وه‌كو ژنی نهێنی هه‌بوون دیارترینیان (جالینا كولوتنیتسكا)یه‌، چونكه‌ معمر قه‌زافی به‌ جلو به‌رگه‌ سه‌یره‌كانی و پاسه‌وانه‌ ئافره‌ته‌كانی به‌ناوبانگه‌، بۆیه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌ هه‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كانی پاسه‌وانه‌ ژنه‌كانی قه‌زافی بریتی یه‌ له‌ شۆخ و شه‌نگی ژنه‌كان.
قه‌زافی له‌ته‌مه‌نی 27سالی دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری دیكه‌ كه‌ناویان له‌ خۆیان نابوو ئه‌فسه‌ره‌ئازاكان كوده‌تایان كرد به‌سه‌ر (شائیدریسی سه‌نوسی یه‌كه‌م) له‌ ساڵی 1/9/1969 پاشان كۆتاییان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شا هێنا و قه‌زافی هاته‌ سه‌ر كه‌رسی ده‌سه‌ڵات له‌ لیبیا. به‌ڵام مخابن دوای ماوه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كۆی ته‌واوی دامه‌زراوه‌ سیاسی و یاسای و ئابوری و كه‌لتوریه‌كانی وڵات. هه‌موو داهات و ده‌رامه‌تی وڵاتی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی قرخ كرد.. به‌ جۆرێك كه‌ هه‌موو كوڕه‌كانی معمر قه‌زافی ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پۆستی باڵایان هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، كه‌بریتین له‌:
• محمد قه‌‌زافی: 
سه‌رۆكی لیژنه‌‌ی ئۆلۆمپی لیبیه‌ ‌و سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی به‌‌ڕێوه‌‌بردنی كۆمپانیای گشتی پۆسته‌وگه‌یاندنی بێته‌ل و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌.
• سیف الاسلام قه‌زافی :
سیف الاسلام ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌و بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه‌ له‌ كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری له‌ زانكۆی له‌نده‌ن. سه‌رۆكی ده‌زگای (قه‌زافی)یه‌. به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ هانده‌ری یانه‌ی یوڤانتوسی ئیتالییه‌ ته‌نها له‌ ساڵی 2009دا 21 ملیۆن دۆلاری به‌خشیه‌ ئه‌و یانه‌یه‌. ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ ته‌خشان و په‌خشان كردنی داهاتی وڵات له‌لایه‌ن كوره‌كانی قه‌زافییه‌وه‌.
• سیف عرب قه‌زافی :
ئه‌م كوڕه‌ی قه‌زافی زانیاریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ڕوماڵ نه‌كراوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌  كه‌ له‌زانكۆی میونخی ئه‌ڵمانیا ده‌خوێنێت.
• معتصم قه‌زافی :
معتصم یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ كوڕه‌كانی قه‌زافی و پله‌ی عقیدی هه‌یه‌ له‌ سوپای لیبیا، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌ میصر ماوه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گومانی كوده‌تای لێكرا به‌ره‌و لیبیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ئێستا ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی لیبیه‌ و كه‌رتێكی تایبه‌تی سوپای به‌خۆی هه‌یه‌.
• خمیس قه‌زافی
خمیس قه‌زافی  ئه‌فسه‌ری پۆلیسه‌، وه‌ سه‌رۆكی كه‌رتێكی تایبه‌تی سه‌ربازییه‌ كه‌له‌لایه‌ن ڕوسه‌كانه‌وه‌ مه‌شقیان پێده‌كرێت، فه‌رمانی له‌ناوبردن و ڕه‌شه‌كوژی و ڕیشه‌كێشكردنی خۆپیشانده‌رانی شاری بنغازی پێدراوه‌.
• ساعدی قه‌زافی :
ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌ و زاوای سه‌ركرده‌یه‌كی لیبیه‌، یاریزانێكی پێشووی تۆپی پێ بوو، ئێستا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی لیبیه‌.
• هانیپال قه‌زافی :
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌ر هێنانی نه‌وته‌ له‌ لیبیا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریای كارده‌كات.
• كچه‌كه‌ی قه‌زافی (عائشه‌ قه‌زافی) :
عائشه‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ و پیشه‌ی پارێزه‌ره‌، به‌یه‌كێك له‌ كوڕه‌مامه‌كانی شوی كردوه‌. وه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌رگری كردن له‌ سه‌دام حسین...

سه‌رچاوه‌::
سایتی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌
سایتی BBC
ئنسكلوپیدیای جیهان


* به‌كالۆریۆس له‌ زانسته‌ ڕامیاریه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
[/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: معه‌مه‌ر قه‌زافی بناسه‌!!!!

دەستت خۆش بێت برام ، هیوام بەردەوامیتە.

کۆسرەتی برام بەس بزانم چ مەرەقت لە قەزافی دایە؟ هاهاهاهه.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: معه‌مه‌ر قه‌زافی بناسه‌!!!!

قه‌زافی خۆش قائید مامه‌ سه‌هه‌ند

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]