بابهت: مۆرینۆ سزای هیگواین دەدات
مۆرینۆ سزای هیگواین دەدات
جۆزییە مۆرینۆی پرتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ، سزای هیگواینی هێرشبەری یانەکەی دەدات.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە مۆرینۆ بریاریداوە سزای گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری یانەکەی بدات ئەویش بەهۆی ئەوەی کە کێشی زیادی کردووەو بەرەو قەڵەو بوون دەڕوات.
مۆرینۆ بریاریداوە کە پشوو بدات بە یاریزانەکانی بۆ ماوەی 4 رۆژ ، بەڵام بە هیگواینی ڕاگەیاندووە کە دەبێت تەنها رۆژیک پشوو بدات و بەردەوام ڕاهینان بکات.
ئەم سزایەش هیگواینی بێزار کردووە ، بەڵام مۆرینۆ سورە لەسەر سزادانی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە.