1

بابه‌ت: خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر به‌خـاڵێك گـه‌رایه‌وه‌ و زاخۆش سێ خـاڵی

خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر به‌خـاڵێك گـه‌رایه‌وه‌ و زاخۆش سێ خـاڵی گرینگی به‌ده‌ست هێنـا .
ئـا: سـانی نـاصیح
له‌خـولی بژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی نه‌ی توانی سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یـانه‌ی مصـافی نـاوه‌راست ، یـانه‌ی زاخۆش له‌نێو یاریگـایی خۆی سێ خـاڵی گرینگی له‌یـانه‌ی جـه‌ویه‌ وه‌رگـرت .

ئێواره‌ی ئه‌مـرۆهـه‌ینی له‌یـارییه‌كی دواخـراوی یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌خـولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ یـانه‌ی هـه‌ولێر روبه‌ری یـانه‌ی مـصـافی نـاوه‌راست بۆوه‌ و له‌ یـارییه‌كه‌شدا هـه‌ردوو یـانه‌ به‌به‌رامبه‌ر بوون كـۆتـایـان به‌یـاری كـردن هێنـا كـاتێك هـه‌ردوو یـانه‌ به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) یه‌كســان بوون هـه‌ردوو یانه‌ به‌خـاڵیك رازی بوون  ، یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌ 15 یـاری به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 31 خــاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌پله‌ی دووه‌م دایه‌ دوویـاری دواخراویشی هه‌یه‌ ، یـانه‌ی مصـافی به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 20 خــاڵ له‌پله‌ی 11 دایه‌ .

له‌یـارییه‌كی دیكه‌ده‌ یـانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ بۆوه‌ و له‌یـارییه‌كه‌شدا یـانه‌ی زاخۆ تـوانی شكست به‌ جه‌ویه‌ بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 3-2 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ ، یانه‌ی زاخـۆ به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 30 خــاڵ له‌پله‌ی چواره‌م دایه‌ ، یـانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ش به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 25 خـاڵ له‌16 یـاری له‌پله‌ی هـه‌شته‌م دایه‌ یارییه‌كی دواخراویشی مـاوه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر به‌خـاڵێك گـه‌رایه‌وه‌ و زاخۆش سێ خـاڵی

به‌داخه‌وه‌ لۆ هه‌ولێر به‌هیوایی به‌ختی باشتر پیرۆزبێت له‌زاخۆ

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]