بابه‌ت: خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر بهخـاڵێك گـه‌رایه‌وه و زاخۆش سێ خـاڵی
خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر بهخـاڵێك گـه‌رایه‌وه و زاخۆش سێ خـاڵی گرینگی به‌ده‌ست هێنـا .
ئـا: سـانی نـاصیح
له‌خـولی بژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی نه‌ی توانی سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یـانه‌ی مصـافی نـاوه‌راست ، یـانه‌ی زاخۆش له‌نێو یاریگـایی خۆی سێ خـاڵی گرینگی له‌یـانه‌ی جـهویه وه‌رگـرت .
ئێواره‌ی ئهمـرۆهـهینی له‌یـارییه‌كی دواخـراوی یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌خـولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ یـانه‌ی هـه‌ولێر روبه‌ری یـانه‌ی مـصـافی نـاوه‌راست بۆوه و له یـارییه‌كه‌شدا هـه‌ردوو یـانه به‌به‌رامبه‌ر بوون كـۆتـایـان به‌یـاری كـردن هێنـا كـاتێك هـه‌ردوو یـانه به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) یهكســان بوون هـه‌ردوو یانه بهخـاڵیك رازی بوون ، یـانه‌ی هـه‌ولێر له 15 یـاری به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 31 خــاڵ به‌جیـاوازی گۆڵ له‌پله‌ی دووه‌م دایه دوویـاری دواخراویشی هه‌یه ، یـانه‌ی مصـافی به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 20 خــاڵ له‌پله‌ی 11 دایه .
له‌یـارییه‌كی دیكهده یـانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی قوه‌جه‌ویه بۆوه و له‌یـارییه‌كه‌شدا یـانه‌ی زاخۆ تـوانی شكست به جه‌ویه بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 3-2 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه ، یانه‌ی زاخـۆ به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 30 خــاڵ له‌پله‌ی چواره‌م دایه ، یـانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ش به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 25 خـاڵ له16 یـاری له‌پله‌ی هـه‌شته‌م دایه یارییه‌كی دواخراویشی مـاوه .