1

بابه‌ت: به‌رشلۆنه‌ به‌كه‌ڕنـه‌ڤاڵیكی گۆڵ تۆمـاركردن وه‌رزی نوێ ده‌ست پێكرد

ئـه‌مشـه‌و له‌میـانی یارییه‌كـانی یه‌كـه‌م جـه‌وله‌ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا نـاسراو به‌لالیگـا بۆ تۆپی پێ  یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی لیڤانتی بۆوه‌ و تـوانی سه‌ركـه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 7 – 0 ) یارییه‌كه‌ی بـرده‌وه‌ .
گێمی یه‌كـه‌م:
هه‌رله‌ده‌سپێكی گێمی یه‌كـه‌می یارییه‌كه‌ یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌رێگه‌ی یاریزان ئه‌لیكس سانشیز له‌خوله‌كی 3 توانی گۆڵی یه‌كـه‌م تۆماربكـات ، هێرشه‌كـانی به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وام بوو تاله‌خـوله‌كی 12 میسی توانی گۆڵی دووه‌م تۆماربكات ةله‌خوله‌كی  23 یاریزان ئه‌لڤیش گۆڵیكی دیكه‌ی بۆ به‌رشلۆنه‌ تۆمـار كـرد و كردیه‌ خـاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م پاش تێپه‌ربوونی سێ خوله‌كی دیكه‌ له‌خوله‌كی 26 پیدۆر گۆڵیكی دیكه‌ی تۆماركرد به‌رشلۆنه‌ ی كرده‌خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م ، له‌خوله‌كی 42 ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ لێدانێكی سزایی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌ژمـاركـرد و توانی گۆڵ تۆمـار بكات و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كـرده‌خـاوه‌نی گۆڵی پێنجـه‌م ، له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه‌ش له‌خوله‌كی 45 یاریزان چـاڤی یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كـرده‌خـاوه‌ن گۆڵی شـه‌شـه‌م و گێمی یه‌كـه‌م به‌م ئه‌نجـامه‌ كـۆتـایی هـات ( 6 – 0 )
گێمی دووه‌م :
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌توانی توانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكـات له‌خـوله‌كی 73 دا له‌هـه‌ڵه‌یه‌كی یاریزانی لیڤـانتی یـاریزان پیدۆر توانی گۆڵی دووه‌می خۆیو حـه‌وته‌می یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی تـۆمـاركـرد ، یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 7 – 0 ) كۆتایی هـات و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌كـه‌م یاری توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌به‌ده‌ست بهێنێت سێ خـاڵی یاری به‌ده‌ست هێنـا و دڵی هـانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ی دڵخۆش كـرد .
سانى ناصيح-هاندةرانى وةرزشى
http://h-warzsh.net/index.php/2013-08-1 … 8-18-50-27

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ به‌كه‌ڕنـه‌ڤاڵیكی گۆڵ تۆمـاركردن وه‌رزی نوێ ده‌ست پێكرد

شکستی به‌رشه‌ ته‌نها له‌کلاسیکۆ ده‌بێت!!!

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ به‌كه‌ڕنـه‌ڤاڵیكی گۆڵ تۆمـاركردن وه‌رزی نوێ ده‌ست پێكرد

K O S R A T نووسی:

شکستی به‌رشه‌ ته‌نها له‌کلاسیکۆ ده‌بێت!!!

ئه‌مساڵ رونادات

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .