1

بابه‌ت: راپۆرت / سبه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید .

ریال مه‌درید هـه‌وڵی بردنه‌وه‌ ده‌دات به‌رشلۆنه‌ ده‌یوێت له‌پێشه‌نگ جێگیر بێت ئه‌ته‌لیكۆمه‌دریدیش بۆبردنه‌وه‌ ده‌جه‌نگێ.

راپۆرت/ ئا/ سـانی نـاصیح
18 / 10 / 2013  هه‌ینی

سبه‌ی له‌خـولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا مـه‌له‌گه‌ ده‌بێته‌ میوانی یـانه‌ی ریال مـه‌درید ، به‌رشلۆنه‌ش ده‌بێته‌ میوانی ئۆسـاسۆنه‌ ، ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌دریدیش روبه‌ری یـانه‌ی ئیسپانیـۆڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خـۆی.

دووای وه‌ستـانی یارییه‌كـانی خـوله‌كـانی ئه‌وروپـا به‌هـۆی یارییه‌كـانی پـاڵاوتنی جـامی جیهـانی 2014ی به‌رازیل ، سبه‌ی شـه‌ممه‌ یارییه‌كـانی خـوله‌كـانی ئه‌وروپـا به‌رێوه‌ ده‌چێت ، له‌خـولی ئیسپانیـا له‌جـه‌وله‌ی نۆیه‌م  كۆمـه‌ڵێك یاری به‌رێووه‌ ده‌چێت كـه‌تێدا (مـه‌له‌گه‌ ده‌بێته‌ میوانی یـانه‌ی ریال مـه‌درید ، به‌رشلۆنه‌ش ده‌بێته‌ میوانی ئۆسـاسۆنه‌ ، ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌دریدیش روبه‌ری یـانه‌ی ئیسپانیـۆڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خـۆی).

له‌ یاری یه‌كـه‌م كـه‌كـاتژمێر 5:00ی عـه‌صر به‌رێوه‌ ده‌چێت یـانه‌ی ریال مـه‌درید له‌نێو یاریگـایی سانتیاگۆ بیرنـابۆ روبه‌ری یـانه‌ی مـه‌له‌گه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، یانه‌ی ریال مـه‌درید ده‌یوێت سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كـانی پێشوتری دووچاری دۆراندنێك و به‌رامبه‌رێك بوو ئه‌وه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ هـه‌وڵی سه‌ركـه‌وتن ده‌دات ، له‌لایـان خۆشیه‌وه‌ یانه‌ی مـه‌له‌گه‌ هـه‌موو كـاتێك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ گه‌وره‌كـان ئاستێكی به‌زی پێشه‌كه‌ش كردیه‌ هـه‌رچه‌ند له‌م یارییه‌ دا ئه‌ركی ئاسان نـابێت كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی یاری ده‌كـات ، به‌ڵام هـه‌وڵی سه‌ركـه‌وتن ده‌دات ئه‌گـه‌ر به‌خـاڵێكیش بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و یانه‌ یه‌ هـه‌ر بـاشـه‌ ، ریال مـه‌درید  له‌ كـۆی 8 یــاری 6 بردنه‌وه‌ و 1 به‌رامبه‌ر و 1 دۆرانی هـه‌یه‌ به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 19 خــاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م دێت ، یانه‌ی مه‌له‌گه‌ڵ له‌ 8 یاری 2 بردنه‌وه‌ و 3 به‌رامبه‌ر و 3 دۆراندنی هـه‌یه‌ له‌پله‌ی 10 یه‌م دێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 9 خـاڵ .

هـه‌ر سبه‌ی كـاتژمێر 9:00ی شـه‌و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی پێشه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یانه‌ی ئۆساسۆنه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ سـه‌ركـه‌وتن ده‌چێته‌ نێو یاریگـا تـاوه‌كـو له‌پێشه‌نگ جێگیر بێت  چونكه‌ یانه‌ی ئۆساسۆنه‌ ئێستا به‌ بارو دۆخێكی خراپ تێده‌په‌رێت ، به‌ڵام یانه‌ی ئۆساسۆنه‌ نێچیرێكی ئاسان نـابێت بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ چونكه‌ یاریگـا و هـانده‌ری پاڵپشتی یانه‌كـه‌ ده‌بێت ، ئه‌گـه‌ر سه‌یری رێزبه‌ندی بكـه‌ین یـانه‌ی ئۆساسۆنـا له‌ كۆی 8 یاری 2 سه‌ركـه‌وتنی هـه‌یه‌ له‌گه‌ڵ 6 دۆراندن له‌پله‌ی 18 دێت ، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش كه‌به‌جیـاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ته‌له‌تیكۆ مـه‌درید له‌ پێشه‌نگ دێت له‌ 8 یاری 8 سـه‌ركـه‌وتنی هـه‌یه‌ به‌ كۆكـردنه‌وه‌ی 24 خـاڵ.  بۆ یارییه‌كه‌ش راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بانگێشتی ئه‌م یاریزانـانه‌ی كـردووه‌ (’’فالديس، بينتو، مونتويا، فابريگاس، بويول، چاڤی ، بيدرو، انييستا، ميسي، نيمار، دوس سانتوس، ماسكيرانو، بارترا، بوسكيتس، سونغ، تييو، سيرجي روبيرتو، ادريانو’’ )

له‌یارییه‌كی دیكه‌ دا كـه‌ كـاتژمێر 11:00 به‌رێوه‌ ده‌چێت یـانه‌ی ئه‌ته‌له‌تیكۆ مه‌درید روبه‌رییانه‌ی ئیسپانیۆڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ یاریگـایی خۆی ، ده‌سپێكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید له‌خـولی ئیسپانیه‌ ده‌سپێكێكی زۆر بـاشـه‌ بۆیه‌ له‌م یارییه‌ش ده‌یوێت سه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ تاكو ئیستا هیچ دۆرانێك و به‌رامبه‌رێكی نیه‌ له‌ 8 یاری 8 سه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌پله‌ی دووه‌م دێت ، یانه‌ی ئیسپانیۆلیش له‌ 8 یاری 3 بردنه‌وه‌ و 2 به‌رامبه‌ر بوون  و 3 دۆراندن له‌پله‌ی 8 دێت به‌ كۆكـردنه‌وه‌ 11 خــاڵ.

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: راپۆرت / سبه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید .

ده‌ست خۆش بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید تا حه‌ددیک یه‌کلای بۆته‌وه‌ به‌ڵام ئۆساسۆنا نێچیرێکی ئاسان نابێت لۆبه‌رشه‌ی

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: راپۆرت / سبه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید .

K O S R A T نووسی:

ده‌ست خۆش بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید تا حه‌ددیک یه‌کلای بۆته‌وه‌ به‌ڵام ئۆساسۆنا نێچیرێکی ئاسان نابێت لۆبه‌رشه‌ی

سوپاس
ئه‌ركی ئاسان نیه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .