بابه‌ت: په‌روه‌ردگار و به‌نده
په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، نیوه شه‌و له‌خه‌و هه‌سته و 11 ركعات نوێژ بخوێنه.
به‌نده: خودایه... شه‌كه‌تم، ناتوانم
په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، ته‌نها 3 ركعاتی وتر بخوێنه.!!
به‌نده: خودایه... زۆر هیلاكم، ناتوانم نیوه‌شه‌و هه‌ستم،
په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، پێش خه‌وتن ئه‌و 3 ركعاته بخوێنه.!
به‌نده: خودایه... 3 ركعات زۆره.
په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، ته‌نها یه‌ك ركعات بخوێنه.!
به‌نده: خودایه... ئه‌مرۆ زۆر ماندوو بووم، رێگایه‌كی ئاسانتر نیه؟؟ په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، پێش خه‌وتن ده‌شتنوێژ بشۆ و روو له ئاسمان بكه و له‌گه‌ڵم بدوێ ( دوعا بكه )
به‌نده: خودایه... ئه‌گه‌ر ئیستا له‌سه‌ر جێگاكه‌م هه‌ستم، خه‌وم لێناكه‌وێته‌وه.
په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، هه‌ڵمه‌سته و له شوێنی خۆت ته‌یه‌موم بكه و ده‌سته‌كانت به‌رزبكه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم بدوێ.!
به‌نده: خودایه... هه‌وا سارده، ناتوانم ده‌سته‌كانم له‌ژێر به‌تانیه‌كه‌مدا ده‌ربهێنم په‌روه‌ردگار: به‌نده‌ی من، ته‌نها له دڵه‌وه له‌گه‌ڵم بدوێ، من نوێژی شه‌وت بۆ حساب ده‌كه‌م. به‌نده به‌بێ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ش ده‌خه‌وێت....
په‌روه‌ردگار: فریشته‌ی من، ببینه چه‌نده ئاسانم كرد بۆی، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامی نه‌دا و خه‌وت.. وا خه‌ریكه به‌یانی دێت، به‌ڵام هێشتا هیچی له‌گه‌ڵ نه‌وتووم، دڵم بۆی ته‌نگ بووه، برۆ بۆ نوێژی به‌یانی بێداری بكه‌ره‌وه.!
فریشته: خودایه.. بێدارم كرده‌وه، به‌ڵام دیسان خه‌وی لێكه‌وته‌وه.! په‌روه‌ردگار: فریشته‌ی من، دیسان به ئاگای بێنه‌ره‌وه، من هێشتا چاوه‌روانی ئه‌وم.!
فریشته: خودایه دیسان بێدارم كرده‌وه، به‌ڵام خه‌وته‌وه.! به‌نده گوێبیستی بانگی به‌یانی بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌ناو جێگادا مایه‌وه تا خۆر هه‌ڵهات..
په‌روه‌ردگار: ئه‌ی به‌نده‌ی من، ئه‌وه خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه سه‌ری ده‌رهێنا، تا ئه‌م كاتانه‌ش چاوه‌رێت بووم، به‌ڵام تۆ هه‌ر له‌ناو جێگا مایته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچم له‌گه‌ڵ بڵێی..
فریشته: خودایه... ده‌ته‌وێ بیبه‌خشی؟؟!!!
په‌روه‌ردگار: ئه‌و جگه له من كه‌سێكی تری نیه... به‌ڵكو ته‌وبه بكات.!!
ئد.رۆفیا_ده‌ریا