1

بابه‌ت: به‌ڤیدۆ ، له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌رازیل هندۆراسی گۆڵ باران كرد

به‌ڤیدۆ ببینه‌ ، له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌رازیل هندۆراسی گۆڵ باران كـرد .

ئا/سانی ناصح
17 / 11 / 2013
له‌یـارییه‌كی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مـرۆ هـه‌ردوو هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و هندۆراس روبه‌ری یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ش دا به‌رازیل به‌ ئه‌نجـامی ( 5 -0  ) سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .

وه‌ك خـۆ ئـامـاده‌كـردن بۆ یارییه‌كـانی جـامی جیهـانی 2014  ، له‌ یارییه‌كـی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مـرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ هـه‌ردوو هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و هندۆراس روبه‌ری یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ش دا به‌رازیل به‌ ئه‌نجـامی ( پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام ) سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .
له‌خـوله‌كی 22 یاریزانی ناوه‌راست " بيرنارد " توانی گۆڵی یه‌كـه‌م تـۆمـار بكـات ، گێمی یه‌كـه‌م به‌م ئه‌نجـامه‌ كۆتایی هات ، له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا له‌خـوله‌كی 55 یاریزانی به‌رگیركار دانتی تـوانی به‌رازیل به‌كـاته‌ خـاوه‌ن گـۆڵی دووه‌م ، له‌خـوله‌كی 66 یاریزان مـایكۆن به‌رازیلی كرده‌ خـاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م ، گـۆڵی چواره‌میش له‌رێگه‌ی یاریزان  ولیان له‌خـوله‌كی 77 تـۆمـاری كـرد ، دوا گۆڵیش كـه‌ كۆتایی به‌گـۆڵه‌كـانی هـه‌لبژارده‌ی به‌رازیل هێنـا یاریزان " هالك " بوو كـاتێك له‌خـوله‌كی 74 گـۆڵی پێنجـه‌می هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی تـۆمـار كـرد و كۆتایی به‌گۆڵ تۆمـاركـردنی یارییه‌كـه‌ هێنـا .

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=W3fnZqMdw3g[/youtube]

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: به‌ڤیدۆ ، له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌رازیل هندۆراسی گۆڵ باران كرد

به‌رازیل پاڵێوراوه‌ بۆ مۆندیال له‌لایان رۆژنامه‌و و راهێنه‌ران به‌ڵام من دڵنیام ئه‌ڵمانیای گوڵ مۆندیال به‌ده‌ست ده‌هێنێت smile

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: به‌ڤیدۆ ، له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌رازیل هندۆراسی گۆڵ باران كرد

K O S R A T نووسی:

به‌رازیل پاڵێوراوه‌ بۆ مۆندیال له‌لایان رۆژنامه‌و و راهێنه‌ران به‌ڵام من دڵنیام ئه‌ڵمانیای گوڵ مۆندیال به‌ده‌ست ده‌هێنێت smile

مۆندیال بۆ به‌رازیل ده‌بێت ان شــاءالله‌