1

بابه‌ت: ناودارانی كورد (مەلا ئەحمەدی گۆرانی )

مه‌لا شه‌هابه‌ددينى ئه‌حمه‌دى كوڕى ئيسماعيلى كوڕى عوسمانى گۆرانى شافعى له‌ دايكبووى ساڵى 1408 له‌ ده‌شتى شاره‌زوور . مامۆستاى سوڵتان محمد ناسراو به‌ الفاتح سوڵتانى عوسمانلى كه‌ له‌ رۆژگارى ئه‌و ئه‌ستانبول داگيراكراو كۆتايي هێنرا به‌ ده‌و‌ڵه‌تى بێزه‌نته‌ى رۆمانه‌كان .
مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌ك ده‌گوترێت له‌ جافى گۆرانه‌و خه‌لكى هه‌ورامانه بۆ فه‌قێياتى چووه‌ته‌ به‌غداو حه‌سكيف و ئه‌رغه‌نى و خنوس نزيك ئامه‌د (دياربه‌كر ‌)و زۆر به‌ هه‌ژارى ژياوه‌. دواتر له‌ ته‌مه‌نى سى سالان چووه‌ته‌ ديمه‌شق و قاهيره‌و له‌ سه‌ر ده‌ستى زانايانى ئايينى ئه‌وسا ده‌رسى خوێندووه‌. له‌ مه‌دينه‌ ئاشناى (مه‌لا يه‌گان) ده‌بێت كه‌ مه‌لاى سولتان مورداى عوسمانلى بووه‌و له‌گه‌ڵ خۆى ده‌يباته‌ (ولاتى رۆم) و له‌ بورساى پايته‌ختى ئه‌وساى ده‌وله‌تى عوسمانلى به‌ خه‌ليفه‌ مورادى ده‌ناسێنێت و ئه‌ويش زۆر راى له‌ زانايي و لێهاتوويى مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌بێت و ده‌يكات به‌ مامۆستاى زمانى فارسى و فيقهى ئايين بۆ كوڕه‌كه‌ى محمد الفاتح. ئيتر مه‌لا ئه‌حمه‌د كۆمه‌ڵێك پله‌و پايه‌ى گه‌وره‌ وه‌رده‌گرێت له‌ شه‌ڕى قوسته‌نتينيه‌ (ئيستانبۆل) رۆڵى به‌رچاوى ده‌بێت له‌ هاندانى سولتان محمد بۆ گرنگيى داگيركردنى شاره‌كه‌ و ده‌بێته‌ يه‌كه‌م موفتى شاره‌كه‌و به‌ شيخ الاسلام ناو ده‌برێت، ساڵى 1488 هه‌ر له‌ ئه‌سته‌نبۆل كۆچى دووايي كردووه‌و سولتان بايه‌زيد ئاماده‌ى ناشتنى بووه‌. ئێستا گه‌ڕه‌كێك و مزگه‌وتێكى دێرينى ئه‌سته‌نبۆل به‌ ناوى مولا گورانى هه‌يه‌.
توركه‌ ناسيوناليسته‌كان زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ره‌چه‌له‌كى مه‌لا ئه‌حمه‌د بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ غه‌يرى كورد . گۆيا به‌ ئه‌سڵ خه‌لكى گوندێكه‌ له‌ سوريا . هه‌ندێك له‌ كورده‌كانى دياربه‌كريش گومانى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌لا ئه‌حمه‌د خه‌لكى ده‌شتى گۆرانى (گه‌ڤران)ى ولاتى ئەرخەنیى نزيك ئامه‌د بێت، به‌لام به‌هێزترين به‌لگه‌ پشتگيرى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌لا ئه‌حمه‌د خه‌لكى هه‌ورامان بێت .

سه‌چاوه‌ ،ویكیپیدیا