بابه‌ت: به‌وێنه ، به دهمـانچهوه دێته نێو یاریگـا و هه‌ره‌شه ده‌كات .
به‌وێنه ببینه ، به دهمـانچهوه دێته نێو یاریگـا و هه‌ره‌شه له تیپی كچانی رانیه ده‌كـات !
ئا/سـانی نـاصیح :
دوای كێبركێیه‌كی به‌هێز له تۆپی باله‌ی پارێگـای سلێمـانی بۆ یانه‌كـانی كچـان هه‌ردوو یـانه‌ی رانیه و ته‌ق ته‌ق گه‌یشتنه یاری كۆتایی به‌ڵام له یاری كۆتایی دا به هۆی ئاژاوه‌ی هانده‌رانه‌وه ته‌واو نه‌كرا .
دوێنێ له كێبركێ یارییه‌كانی تۆپی باله‌ی كچـان كه لهپارێگهی سلێمـانی له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی به‌رێوه چوو له یاری كۆتایی دا هه‌ردوو تیپی كچانی ته‌ق ته‌ق و رانیـه گه‌یشتنه یاری كۆتایی به‌ڵام به‌هۆی ئاژاوه‌ی هانده‌رانه‌وه یارییه‌كه ته‌واو نه‌كـرا ، ده‌رباره‌ی روو داوهكهش یاریزانێكی تیپی یانه‌ی رانیه كه‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكـات بۆ پێگه‌ی ( SMN21) گوتی ( ئه‌مـرۆ له‌كـاتی یاری دا كه له‌گێمی یه‌كم دا ناوبژیوان فاولێكی بۆ گرتین ئێمه بوینه 23 خـاڵ ، ئه‌وان 22 خاڵ بوون به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كـرده‌وه كه‌وا فاول بێت ، پاشان هانده‌رانی ته‌ق ته‌ق هێرشیان كـرده سه‌ر لیژنه‌ی ناوبژیوانـان و یاریزانانی ئێمه وه به‌خۆم چه‌كم بینی كه بۆ ترساندنی ئێمه بهكـاری دههێنـا واته‌ی هه‌ڕه‌شی لێكردین پاشـان راهێنه‌ری تیپی ته‌ق ته‌ق هاته خوارێ به‌مست له مێزی لیژنه‌ی ناو بژیوانانی دا و یاریهكـه وه‌ستـا ، پاشان یاریگـامـان جێ هێش له رێگـاش چه‌ند سهیـارهیهك بهدوامـان كـهوتوبوون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بنێینه‌وه به‌ڵام ئێمه هیچ كێشهیهكـمـان نه نـایه‌وه گهرانیهوه رانیه )
ئه‌وه‌ی جێ ئامـاژه یه نـاوبژیوانی یارییه‌كه درێژه‌ی به یارییه‌كه نه‌داو ڕای گـرت و هه‌ردوو تیپ یاریگـایـان جێهێشت .
وێنه‌كـان له په‌یچی كچانی یانه‌ی رانیه وه‌رگیراوه .