زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
ده‌ست خۆش هه‌ربژی
ده ست خؤش بيت كاك بورهان من بيشتر ئه م جيرؤكه م
خؤيندؤته وه زؤر سرنج راكيشه هيوادارم هاوريانيشم بيخوينه وه
[size=16]دایکم ئەرکی‌ باوکیشمی‌ گرتبۆ ئەستۆی‌ خۆی‌ ، بۆ بەدەست هێنانی‌ ژیانی‌ من و خوشک و برا بچوکەکەم گشت کارێکی‌ دەکرد ، نانی‌ بە کرێدەکرد بۆ خەڵکی‌ ، یاخود فەرشی‌ بە کرێ بۆ ماڵان دەشورد ، بۆ ئەوەی‌ ئێمە پێبگەیەنێت ، هەر لە دوای‌ مردنی‌ باوکم نەهامەتیەکانی‌ ئێمە دەستی‌ پێ کرد ، زۆر نەدار بووین ، لە خانویەکی‌ بەکرێ دابووین و کە زۆر جار دەبوایە لە مەسروفی‌ ڕۆژانە نەخۆین و بیخەینە سەر کرێی‌ خانوو ......
لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتیانەش من هەرگیز ڕەشبین نەبووم ، زۆر هەوڵم بۆ خوێندن ئەدا تاوەکو لە پاشەڕۆژدا بتوانم خێزانەکەم لە هەژاری‌ ڕزگار بکەم ، لە گشت قۆناغەکانی‌ خوێندنم پلەی‌ یەکەمم بەدەست هێنا ، بەڵام لە شەشەمی‌ زانستی‌ علوم فیزیام بۆ هاتەوە ، بەر لەوە کاتێ لە قۆناغی‌ ئامادەیی‌ و ناوەندی‌ بووم ، هاوڕێی‌ زۆر کەمم هەبوو چونکە ماوەم نەبوو بۆ هاوڕێیەتی‌ هاوپۆلەکانم ، وە ئەو هاوڕێیانەی‌ کە هەشم بوون بۆ دەرس پێ وتن دەهاتنە ماڵەوەمان ، منیش لەبەر پێویستیم بە پارە بۆ بژێوی‌ بە کرێ وانەم پێ دەوتنەوە ، بۆ ئەوەی‌ بتوانم تەنها کەمێک یارمەتی‌ دایکم بدەم ، کاتێک چووم بۆ زانکۆ خورپە بە دڵم دەهات ، لە دەرگای‌ زانکۆ چوومە ژوورەوە و دەم وت دەبێ خوێندکارانی‌ ئێرە چۆن بن ؟ یاخود دەبێ ئێمە دارایمان بەش بکات بۆ خوێندنی‌ من ؟ زۆر پرسیاری‌ لەم شێوە دەیبردمە ناو دنیایەکی‌ خەیاڵ و بیر کردنەوە ، زۆری‌ نەبرد چاوم بە کوڕێک کەوت کە بەرەو ڕووم هات و سڵاوی‌ لێ کردم ، منیش سڵاوم لێ کرد و پرسی‌: دەڵێی‌ تازە هاتۆی‌ بۆ زانکۆ؟ منیش لە وەڵامدا گوتم بەڵێ ، گوتی‌ من ناوم بێوارە قوتابی‌ قۆناغی‌ دووەمی‌ علوم فیزیام ، منیش گوتم ناوم بێگەردە و قوتابی‌ قۆناغی‌ یەکی‌ بەشی‌ فیزیام .بەڕاستی‌ ... خۆشحاڵم بە ناسینت ، منیش خۆشحاڵم . بێوار گوتی‌" بێگەر خان لەبەر ئەوەی‌ تازە هاتویت بۆ زانکۆ بەشەکانی‌ زانکۆ شارەزا نی‌ ، گەر حەز دەکەی‌ پێت نیشان دەدەم ، - بە خۆشحاڵی‌ یەوە .- فەرموو.بێوار هەموو بەشەکانی‌ پێ نیشان دام و بەشەکەی‌ خۆمیشی‌ نیشان دام و گوتی‌ گەر ڕازی‌ بی ببین بە هاوڕێ خۆشحاڵ دەبم ، منیش ڕازی‌ بووم بە هاوڕێیەتی‌ بێوار ، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نزیک دەبۆوە و سەردانی‌ دەکردم ، تا نیوەی‌ ساڵ ناوبانگی‌ زیرەکی‌ من لە زانکۆ بڵاو بۆوە و کوڕ و کچەکانی‌ زانکۆش هەوڵیان دەدا ببن بە هاوڕێم . بێوار لە قۆناغی‌ دوەم دەرنەچوو ، بۆ ساڵی‌ ئایندە کەوتەوە گەڵ من ، ڕۆژێک بێوار گوتی‌" بێگەرد خان دەکرێ ڕۆژانە وانەکانم بۆ شی‌ بکەیتەوە" منیش هەرچەند قسەم لەگەڵ کوڕان نەدەکرد و وانەم بۆ شەرع نەدەکردن ، بەڵام ڕازی‌ بووم بەبێ بەرامبەر وانە بۆ بێوار شەرع بکەم ، بۆیە بە بێوارم گوت لەبەر تانە و تەشەنەی‌ کوڕانی‌ زانکۆ وەرە لەماڵەوە بۆت شەرع دەکەم ، شەوم دەست نیشان کرد کە بۆ ماوەی‌ دوو کاتژمێر ، چونکە شەوانە دایکم لەماڵەوە بوو ، ئەم کارەشم لەبەر ئەوە کرد چونکە بێوار یارمەتی‌ منی‌ دابوو ، لەسەرەتای‌ هاتنم بۆ زانکۆ ، ماوەیەک بەم شێوەیە ڕۆیشت ، من شەوانە وانەم بە بێوار دەگوتەوە ، بەڵام من تەنها بێوارم وەک هاوڕێ دانابوو ، یارمەتی‌ ئەوم دەدا چونکە یارمەتی‌ دابووم ، ڕۆژێک من لە کافتریای‌ زانکۆ دانیشتبووم بە تەنها لۆخۆم خەریکی‌ خوێندنەوەی‌ زانیاری‌ دەرەکی‌ بووم ، چونکە نەم دەویست کاتەکانی‌ بێ کاریم بەبۆشایی‌ بەرێ بکەم و بەردەوام خۆم بە خوێندنەوە سەرقاڵ دەکرد ، لەو کاتەدا دوو کچ هاتن بۆ لام پێیان گوتم زەحمەت نەبێ کاتت هەیە ئەم بابەتەمان بۆ شەرع بکەی‌ ، گوتم بەڵێ فەرموون دانیشن ، کرێ یەکم گوت بەرامبەر بە شەرع کردن و ئەوانیش بە دڵیان بوو ، دواتر ئەم دوو کچە هەر لەلام بوون کە بێوار هات و گوتی‌ " بێگەر خان گەر حەزیەت نەبێ ئەمەوێ دوو قسە بەیەکەوە بکەین " منیش گوتم فەرموو. گوتی‌ دەمەوێ بە تەنها بین لێرە نابێ ، بۆیە چووین بۆ باخچەی‌ زانکۆ ، وام زانی‌ وەک جارەکانی‌ تر لەبارەی‌ خوێندنی‌ زانکۆوە قسە دەکات ، بەڵام دواتر تێگەیشتم کە بەهەڵە داچووم ، لەناو باخچەکەدانیشتین و گوتم فەرموو کاک بێوار قسە بکە ، بێوار گوتی‌" بێگەر خان من تۆم خۆش دەوێ ، کاتێ هاتیتە زانکۆ و تۆم بینی‌ ، تۆم چووە دڵەوە ، بەڵام ماوەم نەبوو ، نەم دەتوانی‌ ئەم خۆشەویستی‌ یە بۆتۆ دەرببڕم " ئەم جارەیان بێوار هەموو خۆشەویستیە گەورەکەی‌ خۆی‌ بۆم دەربڕی‌ .بێوار گوتی‌" بێگەرد تکات لێ دەکەم خۆشەویستی‌ من ڕەت نەکەیتەوە ، دەمەوێ ببی‌ بە هاوسەری‌ ژیانم" بەڵام من تاسام بەم وشانە ، چونکە من بێوارم بە هاوڕێ دەزانی‌ بۆیە توڕە بووم و گوتم" بێوار تۆم بە هاوڕێی‌ خۆم دەزانی‌ نەوەک بە خۆشەویست، بەڵام تۆ نیازت خراپە ، گەر بمزانیایە تۆ شەوانە بۆ ئەم مەبەستە ئەهاتی‌ ئەوە هەرگیز دەرسم بۆت شەرع نەدەکرد" بێوار نەیهێشت چیتر قسە بکەم گوتی‌" نەخێر نا .... هەرگیز من نیازم خراپ نەبوە ، گەر نیازم خراپ بوایە داوام لە تۆ نە ئەکرد ببین بە هاوسەر ، من بە خۆشەویستیەکی‌ پاک و بێ پێچ و پەنا تۆم خۆش دەوێت" کە ئەم قسانەی‌ کرد چاوەکانی‌ پڕ بوون لە گریان ، بەڵام دەیویست بەسەر خۆیدا زاڵ بێت و ڕێگای‌ هاتنە دەرەوەی‌ فرمێسکی‌ نەدەدا ، ئەگەر چی‌ منیش دڵم بۆی‌ دەسوتا و زۆر بەزەیم پێدا دەهاتوە ، بەڵام باشتر بوو بۆکە شوو نەکەم ، چونکە گەر شووم کردبایە ئەوە شیرازەی‌ خێزانەکەمان تێک دەچوو و دایکم زۆر پێویستی‌ بە من هەبوو ، بەهەر حاڵ بێوار گوتی‌" من کە دەهاتم بۆ لات تەنها لەبەر خۆشەویستی‌ گەورەی‌ تۆ بووە ، خۆشەویستی‌ تۆ لای‌ من زۆر گەورە ترە لە خوێندن ، من پێویستیم بە خوێندن نی‌ یە ، بەڵام خۆشەویستی‌ تۆ هانی‌ داوم پەرەی‌ پێ بدەم و تۆم زۆر بە دڵە " گوتم بێوار ناتوانم چیتر گوێ لە قسەکانت بگرم ، ببورە ، هەستام و ڕۆیشتم ، بەڵام لە ڕێگای‌ ماڵەوە هەر بیرم لە بێوار دەکردەوە ، بەڵام نەم دەتوانی‌ ڕازی‌ بم ، کاتێک گەیشتمە ماڵەوە بینیم دایکم دەگرێت ، کە چاوم بە دایکم کەوت لە ناخەوە دەگرێت ، منیش گریام و چوومە لای‌ دایکم گوتم دایە گیان چی‌ بووە بۆچی‌ دەگریەی‌؟ دایکم گوتی‌" بێگەرد گیان لەبەر ئەوەی‌ ئێستا پارەمان بەدەستەوە نەماوە و خۆشت دەزانی‌ من فەقەراتم هەیە ناتوانم چیتر نان بکەم بە کرێ و کرێی‌ دوو مانگی‌ خانووشمان نەداوە ، خاوەن خانوەکەش داوای‌ لێ کردووین کە بەیانی‌ خانوەکەی‌ بۆ چۆڵ بکەین ، بێگەرد گیان نازانم بۆ کوێ بڕۆین ، هیچ جێگایەک نی‌ یە بچین " منیش گوتم "دایە گیان خەفەت مەخۆ ، بەیانی‌ کە چوومەوە زانکۆ هەوڵ دەدەم خانویەک بدۆزمەوە" .بەیانی‌ هات چووم بۆ زانکۆ ، چاوم بە هاوڕێیەکی‌ خۆم کەوت و لێم هاتە پێشەوە و گوتی‌" بێگەرد گیان بۆ ئەوا خەمباری‌؟ گوتم کێشەیەکم هەیە خاوەن خانوەکەمان ئاگاداری‌ کردوون بەیانی‌ خانوەکەی‌ بۆ چۆڵ بکەین ، هاوڕێیەکەشم گوتی‌" کێشە نی‌ یە ، وەرن بۆ لای‌ ئێمە ژورێکی‌ بەتاڵمان هەیە و لەوێدا بن تاوەکو خانوێک دەدۆزنەوە ، بۆیە منیش سوپاسم کرد و ڕۆیشتم ، چوار خوێندکار لەوانەی‌ وانەم پێ وتبون پارەیان بۆ هێنابووم ، دوای‌ ئەوانیش بێوار هات و گوتی‌" بێگەر تۆ لەبری‌ ئەو ماوەیەی‌ دەرست بۆمن شەرع کرد ، فەرموو ئەوە پارەکەیەتی‌" پارەیەکی‌ زۆر بوو ، منیش بە چاوی‌ پڕ گریان گوتم هەرچەند لێم وەر نە ئەگرتی‌ ، بەڵام ئەمڕۆ زۆر پێویستم بەو پارە هەیە ، ئەوەندە قسەم کرد و ڕۆیشتم . بێوار یەکێک بوو لە کوڕی‌ پیاوە دەوڵەمەندەکانی‌ شاری‌ هەولێر کە چەندین دوکانیان هەبوو ، لەگەڵ سامانێکی‌ زۆر ، کە ڕۆیشتم نەم زانی‌ کە بێوار بەدوام کەوتووە و دەیەوێت بزانێ بۆچی‌ ئەمڕۆ من پێویستیم بە پارەیەکی‌ زۆر هەیە ، کاتێک گەیشتمە کۆڵانەکەی‌ خۆمان بینیم هەندێ کەل و پەلی‌ ماڵەوەمان لە کۆڵانەکە کەوتبوو ، کەچوومە ژوورەوە دایکم و خوشک و برا چوکەکەم دەگریان ، خوشکەکەم لە پۆلی‌ شەشەمی‌ سەرەتایی‌ بوو ، براکەشم لە پۆلی‌ چواری‌ سەرەتای‌ ، کە ئەوانم دیت دەگریان گوتم" دایکە گیان بۆ دەگریەی‌؟ دایکم گوتی‌ خاوەن خانوەکە کەل و پەلەکانی‌ فڕێ داوەتە دەرەوە و دەڵێت گەر ئێستا نەڕۆن هەموو شتەکان فڕێ دەدەمە دەرەوە ، منیش پرسیم ئێستا لە کوێ یە ؟ لە وەڵامدا گوتی‌ لە دوکانەکەی‌ کۆڵانەکەمانە ، منیش گوتم دایکە گیان چیتر نامەوێ بگری‌ فرمێسک لەچاوانم کۆمەڵ بببو دەستم کردە ملی‌ دایکم گوتم ئەمڕۆ پارەیەکی‌ زۆرم وەرگرتووە بەشی‌ دوو مانگمان دەکات و هەروەها هاوڕێیەکم ژورێکی‌ بەتاڵیان هەیە گوتی‌ وەرە لای‌ ئێمە تا خانویەک دەدۆزنەوە ، بێوار گوێی‌ لە هەموو قسەکانی‌ ئێمە ببو وە چووبوو بۆ لای‌ دووکانەکە و گوتبووی‌ خاوەنی‌ فڵان خانووە لێرەیە ، خاوەن دوکانەکەش پێی‌ نیاشن دابوو ، دواتر بێوار گوتبووی‌ بەخاوەن خانوەکە تۆ ئەم خانوە بەچەند دەفرشیت ؟ خاوەن خانووەکەش گوتبووی‌ نایفرۆشم ، دواتر بێوار پێی‌ گوتبوو کە خانەوەکەم پێ بفرۆشی‌ ئەوا مەبلەغێک پارەی‌ زۆرت پێ دەدەم ، بەم شێوەیە ڕازی‌ بوو بە بێواری‌ بفرۆشێ ، بێوار خانووەکەی‌ لێ کڕی‌ و گوتی‌ بڕۆ بڵێ مەڕۆن خانووەکەم بە پیاوێک فرۆشتووە وە باسی‌ ئێوەم بۆ کرد ، ئەویش بەزەیی‌ پێ داهاتوونەتەوە و خانوەکەی‌ پێ داون ، خاوەن خانوەکەش هات بە ئێمەی‌ گوت کە نەڕۆین لەبەر مەسەلەیەکی‌ ئاوها ، بەڵام دایکم باوەڕی‌ نەکرد گوتی‌ چۆن وایە دەبێ خانوو بۆ ئێمە بکڕێتەوە ئەبێ قسە لەگەڵ ئەو پیاوە چاکە بکەم ، خاوەن خانووەکەش گوتی‌ ڕەتی‌ کردۆتەوە چاوی‌ بە ئێوە بکەوێت ، بەڵام هەر پێی‌ دەڵێم کاتێ پێی‌ دەڵێ بێواریش دەلێ باشە تەنها قسە لەگەڵ نافیعە خان دەکەم ، نافیعە خان دایکی‌ بێگەر بوو . نافیعە خان هات قسەی‌ لەگەڵ بێوار کرد ، کاتێ بینی‌ بێوارە ناسی‌ یەوە گوتی‌ کوڕە بێوار تۆ ئەم هەموو چاکەت لەگەڵ ئێمە کردووە بۆچی‌ ؟؟بێوار گوتی‌" نافیعە خان من بێگەردم خۆش دەوێ ، گوێم لە قسەکانی‌ ئێوە بوو ، نەمویست بێگەر بکەوێتە ئازارەوە ، ئەم کارەشم بۆ ئەوە نەکردووە تا ڕازی‌ بێت شووم پێ بکات ، بەڵکو تەنها سۆز و بەزەیم و بۆ ئێوە و بۆ ئەو بووە ئەوەش بزانە من حەز بە یارمەتی‌ دانی‌ گشت هەژاران دەکەم ، من تەنها داواکاریەکم هەیە کە لای‌ بێگەرد نەڵێی‌ بێوار خانووەکەی‌ بۆ کڕیوینەتەوە ، بڵێ نازانم کێیە با بێگەرد بەخۆی‌ دا نەشکێتەوە بەرامبەر بەمن ، نافیعە خان ڕازی‌ بوو ، بەڵام بێوار بە دایکمی‌ گوت گەر تۆ حەز دەکەی‌ وەرە لای‌ ئێمە ئیش بکە لە بازاڕی‌ جل و بەرگ درووین ، تەنها پارەکە بەڕێوە ببە ئەمەش لەبەر ئەوەی‌ دایکم خوێندەوار بوو ، دایکیشم ئەوەی‌ زۆر لا خۆش بوو ، چونکە فەقەراتی‌ هەبوو نەیدەتوانی‌ کاری‌ قورس بکات ، ئەم کارەش هیچ ماندووبونی‌ نەدەویست ، بەم شێوەیە بێوار گشت ژیانی‌ خۆی‌ لای‌ دایکم باس کرد گوتی‌" من ڕاستە کوڕێکی‌ دەوڵەمەندم ، پارەی‌ زۆرم لەبەر دەست دایە ، بەڵام لە هەموو ڕوێکەوە بێ بەشم ، لە سۆز و خۆشەویستی‌ دایکم مردووە ، باوکم ژنێکی‌ تری‌ هێناوەتەوە ، باوکم هیچ سۆزێکی‌ نی‌ یە بەرامبەر بە من ، ڕۆژێک نەهاتووە دەستم بەسەردا بێنێت ، بۆیە نافیعە خان داواکارم لە تۆ سۆزی‌ دایکایەتیم بەسەردا ببارێنی‌ ، دایکیشم زۆر بەزەیی‌ بە بێوار داهاتوە گوتی‌ لەوڕۆ بەدواوە تۆ کوڕی‌ منی‌ و منیش دایکی‌ تۆم... دایکم چوو بۆ ئیشەکەی‌ و بێواریش هەموو ڕۆژێ سەردانی‌ دەکرد ، ڕۆژێک بێوار لای‌ دایکم گوتبوی‌ چیتر ناچم بۆ زانکۆ ، دایکم داوای‌ کرد بچێت ، بەڵام بێوار گوتی‌" دەمەوێ چیتر ئازار نەخۆشم بە بینینی‌ بێگەرد ، کاتێ زانیم بێوار وازی‌ هێناوە زۆرم لا ناخۆش بوو ، دایکم ناونیشانی‌ شوێنی‌ کارکردنی‌ پێ دام ، گوتی‌ سەردانم بکە ، منیش ڕۆژێک چووم بۆ لای‌ دایکم ئیشەکەی‌ دایکم زۆر بە دڵ بوو ، چونکە زانیم ماندوو نابێ ، گوتم دایکە ئەمەوێ ئەو کەسە بناسم کە ئەم هەموو چاکەی‌ لەگەڵ کردووین ، دایکم گوتی‌ ئەو کوڕە زۆر چاکە ڕۆژێک دەبێ هەر دەیناسی‌ ، بەم شێوەیە باسی‌ هەموو ژیانی‌ بێواری‌ بۆمن کرد ، بەڵام نەمدەزانی‌ ئەو کوڕە بێوارە . دایکم گوتی‌" هەموو ڕۆژێک دێت سەرم لێ دەدات ، بەڵام ئەمڕۆ نازانم بۆچی‌ دیار نی‌ یە بێت ، ئەبێ هیچ ڕووی‌ نەدابێ ، لەم قسانەدا بوو مناڵێکی‌ بچووک هاتە ژوورەوە گوتی‌" نافیعە خان کێ یە ؟ دایکم گوتی‌ بەڵێ بچکۆل من نافیعە خانم کارێکت بەمن هەیە.مناڵەکە گوتی‌" بەڵێ کاک بێوار تووشی‌ حادیسە هاتووە ، داوای‌ تۆ دەکات وا ئێستا لەبەر نەشتەرگەری‌ یە ، من و دایکم بەپەلە چووین بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام من نەمدەزانی‌ ئەو بێوارە هەمان بێواری‌ زانکۆیە ، کاتێ چووین لەدەرەوەی‌ ژووری‌ نەشتەرگەری‌ چاوەڕوان بووین ، باوکی‌ بێوار هەر سەیری‌ دایکمی‌ دەکرد ، بۆهەر کوێیەک دەچوو بە دوای‌ دەکەوت ، نە من نە دایکم نەماندەزانی‌ ئەو پیاوە باوکی‌ بێوارە ، دایکم پرسی‌ بۆ وا بەدوای‌ دەکەویت چی‌ دەکەی‌ لێرە ، وتی‌ کوڕەکەم دەعمی‌ کردوە ، بەڵام هیچ نی‌ یە چاک دەبێتەوە ، باوکی‌ بێوار هیچ سۆزێکی‌ بۆ بێوار نەبوو ، لەبەر ئەم قسانەی‌ دەکرد ئەگینا بێوار لەبەر نەشتەرگەری‌ بوو ، لاقێکی‌ شکا بوو لەگەڵ ئەوەی‌ شکاویەکەی‌ سەخت بوو ، بەڵام دکتۆر گوتبوی‌ گەر لە نەشتەرگەری‌ یەکە دەرچێت ئەوا لاقی‌ وەکو جارانی‌ لێ دێتەوە ، دایکم گوتی‌ کەواتە کوڕی‌ تۆ خەتەر نی‌ یە کوڕی‌ تۆ لە کوڕی‌ منی‌ داوە بە سەیارە هەر شتێکی‌ لێبێت ئەوا تۆ بەرپرسی‌ ، باوکی‌ بێواریش چونکە دایکمی‌ چووبوە دڵەوە گوتی‌ بەسەر چاو ، هەرچی‌ یەکی‌ بڵێی‌ جێ بە جێی‌ دەکەم و لەکوڕەکەشم دەدەم بۆ ئەم کارەی‌ بەسەر کوڕەکەت هێناوە ، دکتۆر لە نەشتەرگەری‌ بۆوە بانگی‌ کردین چووینە ژوورەوە باوکی‌ بێوار گووتی‌ ئەوە کوڕی‌ منە ، دایکی‌ منیش گوتی‌ ئەوە کوڕی‌ منە ، باوکی‌ بێوار گوتی‌ کوڕی‌ منە هی‌ تۆ نی‌ یە ، دایکیشم گوتی‌ من وەکو دایکێکی‌ ئەوم کاتێ چوومە ژوورەوە بێوارم بینی‌ گوتم دایکە بێوار ئەم هەموو چاکەی لەگەڵ ئێمە کردووە ، گوتی‌ بەڵێ کچم منیش چوومە ژوورەوە زیاتر بێوارم خۆشەویست ، بەڵام نەمتوانی‌ پێی‌ بڵێم و زۆر سوپاسی‌ بێوارم کرد ، دواتر چومە دەرەوە باوکی‌ بێواریش هەموو ڕۆژێک سەردانی‌ دایکمی‌ دەکرد بۆ ئەوەی‌ لێی‌ نزیک بێتەوە هەموو ڕۆژێک دەچوو بۆ شوێنی‌ کاری‌ نافیعە خان ، بە بیانووی‌ ئەوەی‌ بزانێ کارەکانی‌ چۆن بەڕێوە دەچن ، بەڵام لە ڕاستی‌ دا بۆ بینینی‌ نافیعە خان دەچوو ، تاکو ڕۆژێک چوو بۆ بینینی‌ نافیعە خان و داوای‌ لێ کرد شوی‌ پێ بکات ، نافیعە خان گوتی‌ من ناتوانم شوت پێ بکەم دوای‌ ئەو چەند ساڵە من شووم نەکردووە خەڵکی‌ چیم پێ دەڵێت ، گەر شوو بکەم ، بەڵام باوکی‌ بێوار هەر لە هەوڵ دابوو بۆ ئەوەی‌ شووی‌ پێ بکات گوتی‌ گەر تۆ شووم پێ بکەیت ئەوا هەموو شتێکت بۆ دابین دەکەم و ناهێڵم مناڵەکانت لە هیچیان کەم بێت ، ئەمیش ڕازی‌ بوو شووی‌ پێ بکات لەبەر منداڵەکانی‌ گوتی‌ گەر وابێ لە هیچیان کەم نابێ ، بەڵام کاتێ باوکی‌ بێوار دایکمی‌ گواستەوە ئێمەی‌ بەدەر نا ، هەرچەن دایکم زۆر گریا و پاڕایەوە ، بەڵام گوێی‌ پێ نەدا ، لە زانکۆ کاتێ گەیشتبوومە چوارەمی‌ ئەم بەشە خوێندکارانی‌ زانکۆ گاڵتەیان پێ دەکردم دەیان وت دایکی‌ بەم تەمەنە شووی‌ کردۆتەوە باوکی‌ زڕی‌ دەری‌ کردوون وە زۆر قسەی‌ پڕ و پووچی‌ تر کە هیچی‌ تر توانام نەبوو گوێ بیستی‌ ئەم قسانە بم ، بەڵێ دایکم ڕۆیی‌ جارێکی‌ تر ناگەڕێتەوە ، بێوار داوای‌ لێ کردم کە ڕازی‌ بم بچین بۆ شارێکی‌ تر گوتی‌ وەک خوشک و برا دەژین تەنها بۆ ئەوەی‌ دوور بین لە قسەی‌ خەڵکی‌ ، بەم شێوەیە ڕازی‌ بووم و خوشک و براکەشم لەگەڵ خۆم برد ، چووین بۆ سلێمانی‌ کە قۆناغی‌ چوارەمم لە سلێمانی‌ تەواو کرد و بووم بە مامۆستا دایکیشم داوای‌ شوێنی‌ لە بێوار کردبوو ، بەڵام چونکە من بە بێوارم گوت کە شوێنی‌ من بەکەس نەڵێ ، بێوار گوتبووی‌ من پێی‌ نازانم ، بێوار جار جارە سەری‌ لە ماڵەوەیان ئەدا ، ڕۆژێک کە چووبۆوە بۆ هەولێر ئەو ڕۆژە دایکم زۆر دڵی‌ پڕببوو هەموو ڕۆژەکانی‌ لەگەڵ ئێمەی‌ کە بەسەر بردبوو بیری‌ هاتبۆوە و زۆر گریا بوو چووبوو خۆی‌ سوتاندبوو ، وە داوای‌ منی‌ کردبوو ، بێوار بەپەلە هاتەوە سلێمانی‌ و هەواڵی‌ سووتانی‌ دایکمی‌ پێ دام منیش بە پەلە و بە گریان چوومەوە بۆ هەولێر ، بەڵام دایکم سووتاوی‌ یەکەی‌ زۆر بوو لەسەرە مەرگ دابوو چووم بۆنەخۆشخانە و دایکم بینی‌ لەسەر جێگای‌ نەخۆشخانە ڕامکرد بەهەموو توانایەکی‌ خۆم دەستم کردە ملی‌ و ماچی‌ چاوەکانم کرد و فرمێسکی‌ چاوم بەربۆوە بەسەر ڕووی‌ سوتاوی‌ دا ، دایکم گوتی‌ بێگەر گیان مەگری‌ ، ئەوە تۆی‌ لە باوەشم ، زۆر دڵ خۆشم بە بینینت ، بڕوام نەبوو جارێکی‌ تر بتبینمەوە لەگەڵ ئەوەی‌ دایکم قورگی‌ پڕ گریان بوو بە ئازایانە قسەی‌ لەگەڵ دەکردم دەیویست پێبکەنێ گوتی‌" بێگەرد گیان بەر لەوەی‌ لە دنیا کۆچ بکەم ببورە ژیانی‌ ئێوەم تێک دا منیش گوتم دایکە گیان تۆ ئێمە ببورە بووینە هۆی‌ ئازار و خەم بۆتۆ ، دایکم بەر لەوەی‌ چاوی‌ دابخات و گیانی‌ سارد بێتەوە پێی‌ گوتم" کچم بەر لەوەی‌ بمرم تۆ ڕازی‌ بە شوو بە بێوار بکەی‌ ، بێوار کوڕێکی‌ زۆر چاکە لەوت چاکتر دەست ناکەوێت . نا تۆ هەرگیز نامری‌ دایکە گیان ، بەڵێ دەمرم ئێستا بەڵێن بدە داواکاریم بەجێ دەهێنی‌ ، منیش گوتم باشە دایکە گیان منیش بەڵێنت دەدەم مێرد بە بێوار بکەم . زۆری‌ پێ نەچوو دایکم چاوی‌ داخست و گیانی‌ سارد بۆوە ، فرمێسکەکانم بوون بە دەریایەک ، فرمێسکەکانم لەو کاتەدا بوون بە ڕووبارێک و بیابانە وشکەکانیان جوانتر و تەڕ کرد ، دوای‌ مردنی‌ دایکم و چەند ڕۆژێک بەدوایدا من و بێوار ئەڵقەی‌ بوکێنیمان گۆڕیەوە و بووین بە هاوسەری‌ یەکتری‌ ، ژیانێکی‌ خۆشمان بەسەر برد ، ئێستا من و بێوار دوو کۆرپەی‌ جوانمان هەیە . وە بە درێژایی‌ ڕۆژگار جەستەی‌ سوتاوی‌ دایکم لەبەر چاو ون نابێت ، چونکە دایکم نیشتیمانێک بوو بۆ من کە هەرگیز بێبەشی‌ نەدەکردم لە خۆشیەکان .[/size]
سه‌رچاوه‌ : facabook