سڵاو به‌ڕێزان پێم خۆشبو چه‌ن شعرێک بۆئيوه ى خۆشه‌ویست ئامده‌ بکه‌م که‌ ئه‌ویش زۆر
زۆرن نازانم چه‌نن فه‌رمو ئه‌مه‌ش شعره‌کانه‌:-
به‌ عه‌شقه‌وه‌ تۆم ناسی
ئه‌م عه‌شقه‌ پر وه‌فایه‌
که‌ به‌دیدارت شاد بم
چاوم له‌ جوانیت هه‌ڵنایه‌.
ئەگەرچى دنیا لەسەر دڵ بەندە
ئه‌گەر تۆى تیا نه‌با کوا نرخى چەندە.
ده‌ستی کامه‌ خه‌م بگرم
به‌کام شه‌قاما بڕۆم
چۆن دڵخۆش بم که‌ بزانم
هه‌تا ماوم هه‌ردیلی تۆم.
ئەوەى بزانى وەفاداری بەرهەمى چییە
هەرگیز نازانێت دارى پەشیمانى واتاى چییە.
ڕێزم هەیە بۆ کەسێک بەقەد هاوین بۆى دەسووتێم
من غەریبى دەکەم ئەو ناپرسێ لێم.
ئه‌گه‌ر چى تۆراوى بەڵام چاوت پڕسۆزە
دونیاى من هەردەم بەتۆوە خۆشه‌..
نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت
لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت.
ئەم شەو باڵاى خەمم بەقەد باڵاى سنۆبەرە
تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحى من لەگەڵ خۆت بەرە.
وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە.
خۆشە دڵمان (کۆ+) بێت
خەمان (کەم -) بێت
خۆشیمان (دابەش/) بێت
هاوڕێیەتیمان وەکو(جاران x) بێت
بیرمان (یەکسان بێت
باوەڕمان بەیەکتر (100%100) بێت.
هەزاران خۆشى بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشى ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان
بێ تۆ مەحاڵە بژیم لەژیان.
مەڵێ بێ دەنگە منى لەیاد نەماوە
گولێش بێ دەنگە و جوانى بەسروشت داوە.
سڵاو لەچاوانمەوە بۆ چاوانت کە ئارەزووى بینینت دەکات
لەدڵمەوە بۆ دڵت کە هەرگیز لەیادت ناکات
گەر بتۆرێی دڵم گەلێک خەفەت دەخوات.
دەردت لەمن کەنیلە
تۆ مشک و من پیشیلە
تۆ دڵ و من گورچیلە
تۆ گیر فان،من فانیلە
تۆ دروومان و من خڕیلە
دڵیشم ئاوە و ئیشقت بەرمیلە.
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە.
خۆشەویستى بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
بەڵام بەفرمێسک کۆتایى دێ.
مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانى لەیاد بکات و گوڵێک دواى بۆن کردن فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێ خۆشەویستى خۆى لەبیربکات کە لەناوخوێنى هاتوچۆبکات.
ئەى دڵى بێ دڵ
دڵ مەدە لەدڵ
خۆ دڵ بێ دڵ
دڵ نادە لەدڵ.
چۆن بتوانم لە بینایی چاوم ونت بکەم
مەحالە بۆ تەنیا ساتێک لەناو دڵما دەرت بکەم.
گیانە کەم لەڕۆژەى کە تۆم دیوە شەو نانووم دەزانى بۆ
چونکە بەڕۆژ دەنووم.
هەموو ڕۆژێک خەمێک میوانمە
کە شەو دادێ زیندانى ڕەش جێى ژوانمە.
نامەیەکم بۆ بنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من ڕوحم بۆتە لاولاو بەچنارى باڵاتەوە.
چاوم شەیدا سەرنجێکى پڕتاسەتە
هەموو گیانیشم قوربانى یەک هەناسەتە.
گیانەکەم تا تەمەنم ماوە هەناسەم قوربانى تۆیە
شعر و بەستەم ژینى جەستەم تۆزى خوڵى بەرپێى تۆیە
ئەوەى ئێستا من پێى دەژیم تەنها عەشقى تۆیە.
رازیم بخنکێم لەڕووبارى ئیشقى تۆ
نەوەک تینوبم بەبا تۆ
بەگریان دڵخۆشم چونکە یادى تۆ دەکەم
گەر رۆحیشم دڵ بێ پێشکەشى تۆى دەکەم.
سەربڵندم بەناوى تۆ
خۆزگەى منە هاوڕێیەتی تۆ
بەڵام چی بکەم دوورم لەتۆ.
هیچ ئاوێک لەفرمێسکەکانم زۆرتر نییە
هیچ خەمێک لەخەمى دوورى تۆ گەورەترنییە
چۆن ماسى بۆ دڵۆپێک ئاو سەمادەکات
دڵى منیش بۆ بینینى تۆ هاوار دەکات.
دڵم بە نامەت دەکرێتەوە
رۆحم بەدەنگت دەحەسێتەوە
چاوم بە دیدارت دەگەشێتەوە.
گەر بزانی بە نامەکانت چەند دڵشادم
لەگەڵ هەر هەناسەیەکتا نامەکت بۆ دەناردم.
چاوت مەبڕە چاوم باتۆش فیرى گریان نەبی
دڵت مەکە بەمیوانم با لە ژیان بێزار نەبى.
چۆنى هاوڕێ جوانەکەم؟
لە بێ دەنگیت سەردەرناکەم
بەخوا رۆحى رۆح
بۆیە پرسیار دەکەم.
هاتیە خەیاڵم کاتى نیوەشەو
غەریبیم هەستا چاوم نەچووەخەو
یادگارییەکانت هاتنە بەرچاوم
بەگۆڕ هاتە خوار فرمێسکى چاوم.
ناخۆشترین شت چاوەڕوانییە
لەوە ناخۆشتر ماڵ ئاواییە
لەوەش ناخۆشتر بێ وەفاییە.
عیشقت شۆڕشە و منیش پێشمەرگەم
گەر مووچەشم پێنەدەی هەر دەوام دەکەم.
گەر گوڵێک ڕەگى لەدڵ روابى
ئیتر دڵ چۆن ئەتواننێت لێی بێ ئاگابى.
هەرچى سڵاو و ڕێزە
هەرچى وشەى بەهێزە
هەرچى وەفا وڕێزە
شایەنى تۆى بەڕێزە.
دەستەسڕى دەستت باگوڵ بى
خۆ من نەمردیمە تا تۆ ژنحوازبی.
بڵێ بە دایکت چیتر نوێژ نەکات
گەر تۆم بداتێ خواعەفوی دەکات.
بۆ دەربڕینى هەستم وشەم بەدەست ناکەوێ
نییە وشەى پیرۆزتر لەوشەى خۆشمدەوێ.
گریانم زامى عشقت چارە بکات
دەگریم تا فرمێسکم بیابانێک پڕئاو دەکات.
ئەى بەهارى وەرزى چرۆم
تۆ بەوەفاترى لەخۆم
من هەرخۆم نیم نیوەش لەتۆم.
راستە دڵ لەگوڵ ناسکترە
بەڵام خۆشەویستی من، بۆ تۆ لەئاسن بەهێزترە.
دڵم پاییزى تۆى پێ خۆشترە نەک بەهارى کەسێکی تر
چونکێ لەپایز تۆم ناسیوە پێم ناخۆشە وەرزێکى تر.
هەرچەندە لێم دوورى لەهەناسەم نزیک ترى
تۆ لەچاومى لە رۆحیشم ئازیزترى.
سڵاو بۆ ئەوکەسەى لەناخمدا قەت ون نابێت
بۆ ئەوگوڵەى لەباغمدا قەت وشک نابێت.
هاوڕێى بەوەفا وەک گوڵفرۆشە
گەر لێشى نەکڕى بۆنى هەرخۆشە.
کە من کەوتومە داوى عەشقى تۆ
توخوا وانەکەى ببم ڕەنجەڕۆ
ئامێزى عەشق سوێند و پەیمانە
دەروازەى نییە بۆ تۆ هەی گیانە.
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى ڕقم لێتە
خۆشەویستت دەبم گەر خڕ خەڵک بڵێن شێتە.
تا دونیا ماببێت من هەر هاوڕێى تۆم
ناخۆشى ژیانت ژەهریش بێت دەیخۆم.
هەر چەند دوورم دووریت شەرت نییە
شەرتى دووریمان وەفادارییە.
وەک چۆن دەزانى کۆتاییمان مردنە
خۆشەویستى تۆش قەدەرى منە.
گەر چیای سەفین لەجێی خۆى لاچێت
باوەڕ کە من تۆم لەیاد ناچێت.
ئیتر خۆت حاکم و منیش تاوانبار
ئازادم دەکەى یان دەمدەیت لەدار
فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە
گەر بشمکوژى چاوم هەر لێتە.
گیانە خۆشەویستیت هەتاونییە 12سەعات جارێک ون ببێت
هەروەها خۆ مانگیش نییە 14 ڕۆژ جارێک کز ببێت
خۆشەویستیت هەناسەیەکە 24سەعات لەسینەمدا دێت ودەچێت.
هەموو ڕۆژێک بۆ بینینت دڵى تەنیام دێتە سەر ڕێت
کەى هەست بەم عیشقەى من دەکەى چاوەڕوانى کۆتایى دێت.
خۆشەویستیت بەهارێکە دڵى تێنووم سەوز دەکا
وەرزى رۆحم لەهێلانەى دڵى تۆدا سەما دەکا.
شەو و ڕۆژ خەمى خۆم بنووسمەوە تەواو نابێت
هەزاران مۆم داگیرسێنم ژوورى تەنیام رووناک نابێت.
باشە کە تۆ هێندە جوانى
ئەی ناوى بەزەیی بۆ نازانى.
ئەگەر خۆشەویستى ژەهربێت دەخورێت
بەڵام بەمەرجآ دڵى تیا نەگۆڕابێت.
کە لەچاومدا ون دەبیت لەنێو خوێنما مەلە دەکەیت
گەر ساتێک یادت نەکەم دڵنیام تۆ یادم دەکەیت.
تــۆ گــوڵی لــەنـــاو دڵـــمدا رٍواوی
دڵنیابە وشک نابی چونکە بەخوێنی دڵم ئاودراوی .
دەمەوێ چاوم بنێرم بۆ بینینت
بەڵام دەترسم لەلات بمێنێتەوە من لەبیربکات.
گوڵێک کە گوڵدانی نەبوو گوڵ نییە
دڵێکیش کە خۆشەویستی تۆی نەبوو دڵ نییە.
هەستی ناسکت سۆزی دڵانە
وشەی سڵاوت بۆنی گوڵانە
شارەکەی هەولێر بەتۆوە جوانە.
دەلێن گەر دڵ نەبێ ژیان نابێ
من دڵنیام گەر تۆم هەبی پێویستم بەدڵ نابێ.
نامەیەکم بۆبنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من روحم بۆتە لاولاو بەچناری باڵاتەوە.
هەموو عومرم ئەدەم بەتۆ خۆم لەژیان بێ بەش دەکەم
بەبێ دڵیش دادەنیشم دڵی خۆمت پێشکەش دەکەم.
چاوم شەیدای سەرنجێکی پڕ تاسەتە
هەموو گیانیشم قوربانی یەک هەناسەتە.
هەموو رۆژێک خەمێک میوانە
کە شەودادی زیندانی رەش جێی ژوانە.
شەوباش ئەم شەو شەوی دابڕانە یادگارییەکان خۆیان دەکوژن.
ئەو چاوانەی پڕ ناز بوون ئەم شەو فرمێسکی کۆچ دەڕژن .
خۆزگە دەمردم لەباوەشتا
فرمێسک دەبووم لەچاوی رەشتا
ئەو گوڵە دەبووم وا لەدەستا.
بارانی بەهار خەیاڵی خاوە
هەرچەند ببارێ هێشتا هەتاوە.
خەم دەخۆم باس ناکەم
دەگریم ناز ناکەم
کەسێکم خۆش بوێ
خیانەتی لەگەڵ ناکەم.
ئەم شەو چرای گەشی ژیانم خامۆش دەکری
ئەم شەو بولبولی بەختیاری بەبێ تاوان سەر دەبڕی.
دەمەوێ لەگەڵ تۆ دابم هەتا ئەو سەری دونیا
خۆشەویستیت لەناو دڵم بۆتە رٍووبار و دەریا
لە بچوکیت باڵدارێکی باڵ سووکی
لەجوانیت بولبولێکی ئێسک سووکی.
ئەی ئەوکەسەی پێم خۆش نییە بۆساتێکیش لێت جودابم.
دەپێم بڵێ هەتاکو کەی بۆ ژوانێک بێ هیوابم.
گەر پێت خۆش بێت هەر تۆدەبی بەناونیشانی شیعرەکانم
ساڵانێکە هەڵمگرتووی لە گڵێنەی چاوەکانم.
پێبکەنە هەتا خونچەی لێوت بکرێتەوە
کەئەت بینم بەخەندەوە رووخسارم گەش دەبێتەوە.
ئەگەر خۆر زەوی لەبیربکات
ئەگەر بولبول ئاوازی خۆی لەبیربکات
دڵی من هەرگیز تۆ لەبیرناکات.
وانەزانی کە دووری لێم بیرت ناکەم
بڕوابکە لەتاریکیش ونت ناکەم.
بەدڵ خۆشمت بوێ بەزمان..نا
بەخۆشەویستیت بمگریێنە بەدەرد.نا
بەفرمێسکی چاوت سەرخۆشم کە بەئارەق .نا
با مردن لێکمان بکا بەڵام خەڵک .نا.
بێ تۆ باغێکی بێ گوڵم
ناوت خوێنە لەناو دڵم
دۆستی نزیکم تۆی گوڵم.
تەمەن ساتێکە دەبڕێتەوە
جوانیش گوڵێکە و سیس دەبێتەوە
بەڵام خۆشەویستی تۆ لەناخی دڵم هەردەمێنێتەوە.
لەناو گوڵان هەڵمبژاردی
لەناخی دڵم گوڵم بۆ ناردی
لەدەرەوەی ماڵتان گوڵم بۆ چاندی
وات دەزانی بۆ رٍابواردنە
نەخێر گیانە تاوەکو مردنە.
بەیانیان چاوەڕێی سڵاوتم
نیوەرٍۆیانیش شەیدای بینینتم
ئێوارانیش تامەزرۆی ژوانتم
شەوانیش پێش نووستنم حەز و ماندووی ماچێکتم.
یەک شووشەی بۆنی تیرۆز
پێشکەش بەتۆی دڵسۆز
جەژنی نەورۆزت پیرۆز.
دونیا باغێکە تەمەن گوڵێکە
ژیان کاتێکە خۆشەویستیش جارێکە.
ئەمەی بگرە
هەڵی بگرە
کارت پێ یە
جوان رای بگرە.
خۆت دەزانیت بێ تۆ ناژیم ئەی خونچەی دڵ
دەپێم بڵێ هەتاکو کەی نابی بە گوڵ.
خۆشەویستی بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
بەڵام بەفرمێسک کۆتایی دێ.
مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانی لەیاد بکات
دەتوانێت گوڵێک دوای بۆن کردنی فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێت خۆشەویستی خۆی لەبیر بکات
کە لەناو خوێنی هاتوچۆ بکات.
هاوڕێی خۆشەویست لەیاد ناچێ
گەر نەشیبینم لەدڵم دەرناچێ.
تۆ لەشوێنێکی پێی دەڵێن دڵ
بۆیە بیرچوونەوەت مەحاڵە ئەی گوڵ.
هەردڵێک دڵدارێکی دەوێت
هەر گوڵێک بولبولێکی دەوێت
هەرخەیاڵێک خەمێکی دەوێت
منیش هەر تۆم خۆش دەوێت.
گوڵی سوور بۆتۆ دەکەمە دیاری
بەڵام ئێستاش تۆ لێم بێزاری.
تۆ گوڵی گوڵیش سوورە سووریش
خوێنە خوێنیش دڵە دڵیش ژیانە
ژیانیش تۆی.
لە من گوڵ ناردن لە تۆش بۆنکردن
شەرتە بۆ یەک بین تا رۆژی مردن.
ئەوکاتەی کە زەنگی نامەت دەبیستم
دەڵێی لەناو بەهەشتم خۆشەویستم.
هەموو خەمێک هیوای خۆی هەیە
هەر بولبولێک گوڵی خۆی هەیە
هەر ئیشقێک خۆشەویستی خۆی هەیە
منیش بەتەنیا تۆم هەیە.
هەتا جوانی تۆ هەبی سەیری جوانی گوڵ ناکەم
تا شەوقی چاوی تۆ هەبی سەیری تیشکی خۆر ناکەم.
دۆستێکم هەیە لەشێوەی تۆیە
بولبول دەخوێنی ئاوازی تۆیە
گولێکم بۆنکرد لەباخی تۆیە
روحێکم هەیە ئەویش بۆ تۆیە.
دڵخۆشم کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم
لەدڵما هەست بەخۆشەویستی دەکەم.
گیانەکەم تا تەمەنم ماوە هەناسم قوربانی تۆیە
شعر و بەستەم ژینی جەستەم تۆزی خۆڵی بەرپێی تۆیە
ئەوەی ئێستا من پێیدەژیم تەنها عیشقی تۆیە.
لەیادم مەکە من تۆم لە یادە
ئازیز بەتۆوە من دڵم شادە
ناچی لەبیرم عەشقی پیرۆزت
لێوی پڕ خەندە و وشەی پڕ سۆزت.
ئەگەر بڵێم شێتى تۆمە
ئەگەر بڵێم عاشقى تۆمە
ئەگەر بڵێم تۆم خۆشدەوێ
ئەگەر بڵێم هەموو ژیانى منى
جپسێکم بۆ دەکڕى.
وا مەزانە دڵ لەدوورى تۆ بێ خەمە
لەساتێک دا 100 جار یادت کەم هێشتا هەر کەمە.
ئەى چراى تەمن گوڵت پێشکەش بێ
گەر لەیادم کەى مردنت جێگەم بێ.
ئەگر مردم وەرە سەر گۆڕم
جونکە لەناو گۆڕیشم پەیمان ناگۆڕم.
رۆژان دەڕوا و خۆشەویستیت زیاتر دەبێ
چەند بتبینم سیمات لەلام جوانتر دەبێ.
هەمیشە دڵم بەئاگاى تۆیە
هه‌میشە چاوم لەرٍێگاى تۆیە
فکرو خەیاڵم هەر لاى تۆیە
ئەگه‌ر مردیشم هەر لەتاوى تۆیە.
هاورێى بەوەفا وەکو گوڵ وایە
هەر چەند بۆنى کەى کۆتایى نایە.
نهێنى دڵت لاى چاوت باس مەکە
چونکە فرمێسکى لێ دەبارێ و ئاشکراى دەکا.
من دەبووایە دواى مردنى تۆ لەدایک بوومایە
نەک هەتا هەتایە بەدەست تۆوە دیل بوومایە.
بەچکە مه‌یموونێک لەدایکی دەپر سێ و
دەڵێ دەبێ لەمن ناشیرین تر هەبێ ؟
دایکیشى دەڵێ خەم مەخۆ تۆ زۆر لەو کەسە جوانترى
کە ئەو نامە دەخوێنێتەوە.
هیچ کات هەست ناکەم کە من بێ کەسم
چونکە دام ناوى لە جێى گشت کەسم.
خۆشەویستەکەم خۆشەویستی عاشق دەکوژێ
بەڵام خۆشەویستى تۆ ژیانم پێ دەبەخشێ.
گەر ماسى ئەشقى دەریابێت
گەر کەو ئەشقى چیابێت
گەر بولبول ئەشقى گوڵ بێت
گەر کوڕ ئەشقى کچ بێت
نابێ ئەم کچە بێ وەفابێت.
دونیا بێ تۆ بێ دەنگە
بەهار بێ تۆ بێ رەنگە
منیش بێ تۆ دڵم زۆر تەنگە.
تاریکى دڵم بەتیشکى چاوت رووناک دەبێتەوە
گەر دڵم قەڵاى خەم بێ بەنامەیەکت ئەتوێتەوە.
لەنێودڵم سێ گوڵم بۆچنى
گوڵێک دەتپارێزێ
گوڵێک حەزى لێتە
گوڵێک ئاواتى دیدارتە.
مەڵێ غەمگینم منیش وەکو تۆم
شەوانى تاریکى بۆت دەبم بەمۆم
هەرچەندە نێوانمان لەدوورى دایە
دوریش هەورێکە لەبارین دایە.
ئەگەر تۆ لەیادکەم یادى تۆ مەرگم بێ
دڵى ناسکى تۆ کلیلى قەبرم بێ.
لەمۆم فێرى توانەوەوە بووم
لەچرا فێرى رووناکى بووم
بەڵام لەتۆ فێرى وەفادارى بووم.
لەچاوەروانیتا،دەژیم هەزار ساڵ بژمێرە
بەڵام ئازیز جودام مەکەوە بەتەنیایی مەسپێرە.
هەموو کاتێک لەیادمى
تاقەگوڵى نێو باغمى
بارانى بەهارمى
خەونى هەموو شەوانمى.
نامە دەنووسم شەویش درەنگە
خەریکە دەگریم دڵشم تەنگە.
با عوبرى قەڵام خوێنى جەرگم بێ
وەرەقەى نامەش کفنى مەرگم
خەمى دووری تۆ تیرەى جەرگم بێ
گەر بێ وەفا بووم نالەى مەرگم بێ.
نەخۆشم دەردم گرانە
ماچى لێوت بۆمن دەرمانە.
گوڵم ئەم شەو دڵى شێتم بێ ئارامە
چاوەڕوانى شەوباشێکە لاى تۆوە بێ بەکورتە نامە.
دڵم مەشکێنە بۆ ماچێ
لێوم دڕک نیە لەلێوت راچێ.
لێوت شانەى هەنگوینە
زۆر بەتاموو شیرینە
گیانە بزانە هیواى من بەس لێو مژینە.
یارێکم هەیە چاوى زۆر مەستە
دەچمە ماڵیان هەردەم لەئاو دەستە.
بیریت دەکەم 25%
25 دڵم تۆى دەوێ %
25 دەمرم لەپێناوت %
25 حەزدەکەم بتبینم %
100%100 دەڵێم خۆشم دەوێ.
ئەو کاتەنەى کە بەتەنیام دەست لەملى شیعر دەکەم
تا لەناو دێرەکان سەیرێکى روخسارت بکەم.
تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان
تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان
تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ
دەرناچم لەخۆشەویستى تۆ.
ویستم ناوت لەسەر دڵم بنووسم
بەڵام ترسام لێدانى دڵ بێزارت بکە گیانەکەم.
ئەگەر با بمبا و بمهینێ
ئاگر بمسوتێنێ
ئەگەر دەریا بمخنکێنێ
ناوت لەدڵم هەر دەمێنێ.
ئەگەر هەنگ هاتە لات مەترسە
ئەوە منم ناونیشانى جوانترین گوڵم پێداوە.
ئەگەر هەنگ بەشیلەى هەنگوین ئاشنابێ
نابێ ئەم گولە بآ وەفابێ.
تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان
تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان
تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ
دەرناچم لە خۆشەویستى تۆ
با بۆت بنوسم ئیستا فرسەتە
جونکە دوای مردن نوسین زەحمەتە
بە خوینی دلم لەسەر پەرەی گول
ناوت ئەنوسم تا دەجمە ژیر گل
زۆر ئەترسم رۆژیک لەرۆژان
پەنجەجوانەکەت بمخاتە گریان
کەسەیری بکەم رەنگت گۆرابیت
پەنجە جوانەکەت ئەلقەی تیکرابیت
گــــــــەر دکتـــــــــۆر ســـــــــەد
ســــــــاڵ مــــــەشق بکــــــات
ناتوانـــــــێ دەردى عـــــاشقێك
چارەســــــــــــەر بکـــــــــــــات
ئیتر خۆت حاکم و منیش تاوانبار
ئازادم دەکەى یان دەمدەیت لەدار
فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە
گەر بشمکوژى چاوم هەر لێتە.
لێره‌ نیه‌