ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی برام
[size=24]سێبەرى ئیسلام_ بەر لەرۆژگاریکی  گەلێ دێرین لەگوندێکدا پیاوێک هەبوو زۆر بەناوبانگ بوو ، پیاوەکە ناوى ئازەر بوو،  ئازەربتى دەفرۆشت،گوندەکە خانویکی گەلێ گەورەى لێ بوو و گوندەکەش بتى گەلێ جۆراوجۆرى تێدابوو، خەلکی گوندەکە بتیان دەپەرست ئازەریش وەکو خەڵکەکە بتى دەپەرست و سوژدەى بۆ دەبرد ، ئازەرکورێکی زۆر زیرەک و ئازاى هەبوو کورەکە ناوى أبراهیم بوو ـ،  ئیبراهیم خەڵکی دەدیت سوژدەیان بۆ بتەکان دەبرد و دەی دیت بتەکان دەپەرست و و دەشى زانى بتەکان لەبەرد دروستکراون و دەیزانى بتەکان نادوێن و نابیستن و دەیزانى بتەکان زیان و قازانج نابەخشن ! ئیبراهیم لەبەردڵی خۆیەوە دەی گووت: بۆچى خەلک سوژدەبۆ بتەکان دەبەن و بۆچى لە بتەکان دەپارێنەوە؟
رۆژێک ئیبراهیم بەباوکی وت : باوکە بۆ ى ئەم بتانە دەپەرستن و سوژدەیان بۆ دەبەن ؟ خۆئەمانە نابینن و نابیستن؟ بۆ نان و ئاویان بۆ دادەنێن ؟ خۆ ئەمانە ناجولێنەوە و گیانیان لەبەردا نیە؟
بەڵام باوکی لەم وتانە نەدەگەیشت و تورەدەبوو لێی وەهەروەها ئیبراهیم ئامۆژگارى خەڵکەکەشى دەکرد کەواز لەم بتانە بێنن کە هیچ جولەیەکیان نیە و لەبەرد دروستکراون بەلام خەڵکەکە نەفام بوون و تورە دەبوون !
رۆژێک ئیبراهیم وتى هەرکاتێک خەلکەکە لە لە گوندەکە چونە دەرەوە من بتەکان دەشکێنم و ئەوساخەڵکەکە تێ دەگەن کە ئەم بتانە هیچیان لەدەیت نایەت!
جەژن هات و خەڵکی دڵخۆش بوون و جلى نوێیان پۆشى و  بۆ جەژن چونەدەرەوەى گوندەکە و مندالەانیشیان لەگەڵ خۆیان برد و باوکی ئیبراهیم وتى تۆش وەرە بەلام ئیبراهیم وتى من نایەم نەخشم و ناتوانم ! خەڵکەکە هەووى چونە دەرەوە تەنها ئیبراهیم لەماڵمایەوە  ،
پاشائیبراهیم چووە لاى بتەکان و تەورێکی دەست دایە و پێى وتن گوێتان لێ یە؟ دەتوانن بدوێن؟ هێزتان هەیە ؟ دەى بەرگرى لەخۆتان بکەن...!
بێدەنگ بوون و مقەیان لەدەم نەهات ـ چونکە بتەکان لەبەرد دروستکرابوون و بۆیە هەرپرسیارى لێ کردن و ووتى بۆ قسەناکەن؟ بۆ دەنگتان نایە؟ بۆیە ئیبراهیم تورەبوو و بەتەورەکە هەوویانی شکاند تەنها بتە گەورەگە نەبێت ، ئینجا کە خەڵکەکە هاتنەوە و بینیان ەموو بتەکان شکاوە تەنها گەورەکە نەبێت و وە هیچ کەسیش جگە لە ئیبراهیم لە گوند نەبووە !
بۆیە خەڵکەکە زۆر تورە بوون و وتیان کێ ویان لەخوداکانمان کردووە؟
هەندێک خەڵک دەیان گووت گوێمان لێ بووە ئیبراهیم بەخراپە باسى خوداکانمانیان کردووە و  هەر ئەویش لێرەبووە !
بۆیە رویان لە ئیبراهیم کردو و تیان تۆوات لێ کردووە؟
گوتى: بتى گەورە ئەم کارەى کردووە ! ئەگەر بتوانن ئەوا وەڵامتان دەدەمەوە
خەڵکەە دەیانزانى بتەکە لەبەرد دروستکراوە و نەدەجولێ  و نە قسە دەکات بۆیە لەشەرمان چاویان داخست و هیچیان پێ نەوترا ! و بۆیە بەئیبراهیم یان وت: تۆ چاک دەزانى ئەمانە بێ گیانن و نەدەجولێن و نەقسە دەکەن !
ئیبراهیمیش ووتى: دەى کەواتە بۆ تێ ناگە ن وبۆ بیرناکەنەوە  خەڵکەکەش بی دەنگ وبوون شەرمیان لەخۆیان کردەوە
ناچار خەڵکەکە کۆبوونەوە و وتیان تەگبیرچیە و چى بکەین؟ئەوا ئیبراهیم بتەکانى شکاندووە و ریسواى کردوون ! چ سزایەکی بدەین؟ بە چ شێوەیەک تۆڵەى لێ بکەینەوە؟
بەم شێوەیە سزاکەیان بۆد یارى کرد:  بیسوتێنن و خواکانى خۆتان سەرخەن .
ئینجا ئاگرێکی گەورەیان کردەوە و ئیبراهیمیان خستە ناوى !خواى گەورە ئەمرى با ئەگرەکەکرد کە نەزۆر گەرم بێت وبیسوتێنێت نەزۆر سارد بێت بیبەستێت و زیانى پێ بگەیەنێت ! بۆیە ئیبراهیم بەسەلامەتى لەناو ئاگرەکە هاتەدەروە و خەڵکەکە و پاشا سەریان سوڕما و تاسان کە سەلامەتە !
کێ خواى منە؟
شەوێکیان ئیبراهیم ئەستێرەیەکی بینی و گوتى: ئەمە خواى منە ! بەلام ئەستێرەکە بزربوو ! ئیبراهیم ووتى نا ئەمە خواى من نیە !
ئەمجارە مانگی بینی وتى ئەمە خواى منە ! بەلام ئەویش ون بوو
ئەمجارە رۆژى بینی کەلە گشتیان گەورەترە بەلام کە شەوهات ئەمیش ونبوو ! وتى نا ئەمە خواى من نەبوو !
بۆیە ئیبراهیم زانى خوا زیندووە و نامرێت خوا دەمێنێت و لەناو ناچێت ! خوا  بەهێزە و  ژێرناکەوێت !
خوا پەروەردگارى مانگ و خۆر و ئەستێرە و ئاسمان و زەوی  و هەموو بونەوەرێکەخواى گەورە رێگاى راستى نیشانى ئیبراهیم نیشاندا و کردیە پێغەمبەرى ئازیزی خۆى .
خوا فەرمانى بە ئیبراهیم کرد کە بانگی گەلەکەى بکات و خوا بپەرستن و وزالە بتپەرستى بهێنن .
*بانگەوازەکەى ئیبراهیم
ئیبراهیم بانگی گەلەکەى کرد کەواز لەبتپەرستى بهێنن و خواى تاک و تەنیا بپەرستن
ئیبراهیم گوتیە گەلەکەى چى دەپەرستن؟
گوتیان: بت دەپەرستین
ئیبراهیم ووتى: کە بانگیان دەکەن کوێبیستان  دەبن؟
گوتیان: نەخێر بەلام باب و باپیرانمان پەرستویانە و ئێمەش لەسەرى بەردەوام دەبین
ئیبراهیم ووتى: باش بزانن من ئەم بتانە ناپەرستم و  دژى ئەم بتانەم و خواى هەموو بونەوەر دەپەرستم ! ئەوخوایە دەپەرستم کەمنى دروستکردووە و رێى راستن نیشان دەدات و نان و ئاوم پێ دەبەخشێت و ئەگەر نەخۆش بم چاکم دەکاتەوە و کەدەمرێنیت و زیندوم دەکاتەوە !
بلاەم بتەکانى ئێوە هیچ کام لەمانەى پێ ناکرێت !
لم شوێنەى ئیبراهیم لێی دەژیا پاشایەکی زۆردار هەبوو و خەڵک سوژدەیان بۆدەبرد
پاشا بیتبووی کە کەسێک هەیە بەناوى ئیبراهیم کە تەنها سوژدە بۆ خواى تاک و تەنها دەبات و بۆکەسى تر نایبات و جگە لەم خوای لەکەس ناترسێت ! بۆیە بانی ئیبراهی کرد و بەدواى نارد
ئیبراهیم هاتە لای پاشا و پاشا پێى وت: کێ خواى تۆیە؟
ئیبراهیم وتى خواى من ئەو خوایەیە کە دەم ژیێ نێت و دەممرێنێت !
پاشا ووتى منیش دەمرێنم دەژیێنم !
وتى سەیرکە ! دووپیاویان هێنا و ودانەیکی کوشت و ئەوى ترى ئازاد کرد وتى من ئەتوانم ئەمەش بکوژم بەس ئەمە ئەژێنم !
پاشا پیاوێکی زۆر گێل و گەوج بوو ! هاوبەشپەرستەکان هەمویان ئاوا گەوح بوون !
ئیبراهیم زۆر هەولی دا پاشا و گەلەکەى تێبگەیەنێت بەلام بێ سوود بوو  !
ئیبراهیم بە پاشاى ووت رۆژ لە رۆژ هەلاتەوە هەڵدێت دە تۆ لە رۆژ ئاواوە هەڵى بێنە ! پاشا داماو هیچى قێ نەکراو شەرم داى گرت !
ئیبراهیم بەردەوام بوو لەبانگەوازەکەى و بۆیە ویستى باوکیشى بخاتە سەر رێگاى راست و خواپەرستى
بەباوکی وت: باوکە گیان بۆ شتێک دەپەرستى کە نەسودی  هەیە و نە قازانج ! نە دەحولێ و نەقسە دەکات؟ بابە گیان وەر خواى پەروەردگاربپەرستە و واز لەشەستان بهێنە !
باوکی تورە بوو و تى: واز لەم قسانە بهێنە ئەگەرنا تورەدەبم و ئازارت دەدەم !
بەلام ئیبراهیم پیاوێکی دڵ نەرم بوو و بە باوکی ووت بابە گیان من ئێرە جێ دەهێلم و بەتەنها خواى گەورە دەپەرستم ! هیواى سەلامەتیت بۆ دەخوازم
ئیبراهیم پێغەمبەر هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا و بەرەووڵاتێکی تر ۆچى کرد تا بانگەوازەکەى بڵاوبکاتەوە و ئازادانە خەڵک بانگ بکات بۆ یەکتاپەرستى.
گەلەکەى ئیبراهیم تورە بوو و پاشا تورە بوو و باوکی تورە بوو !
بۆیە ئیبراهیم ماڵئاوایی لەباوکی کرد و شارەکەى جێ هێشت و لەگەڵ هاجەرەى خێزانى بەرەو مەککە بەڕێکەوتن
مەککە گژوگساو دارى لێ نەروابوو وبیرو روبارى لێ نەبوو ! ئیبراهیم و خێزانەکەى لەگەڵ ئیسماعیلى کوردی گەیشتنە مەککە و دابەین  و ئیبرهایم هاجەرەى خێزانى و ئیسماعیلى کوردی لەوێ بەحێهێشت ! ئیبراهیم ویستى براو هاجەرى خێزانى ووتى: بۆکوێ دەرۆى لێرە جێم ئەهێلى بەتەنها؟ کە نە ئاوی لێیە نەنان !؟ دیارە خوا فەرمانى پێ کردوویت؟
ئیبراهیم ووتى بەڵێ خوا فەرمانى کردووە ! هاجەرە ووتى کەواتە برۆ خوا وێڵمان ناکات !
*بیرى زەمزەم
دواى ئەوەى ئیسماعیل تێونوى ئاوبوو و دایکی ویستى ئاوى بداتێ  بەلام ئاوی لانەبوو و مەککەش ئاوى لێ نەبوو ! بۆیە هاجەر هەر لە بەنی (صەفا) و (مەروە) هاتووچۆى دەکردو بەداوى ئاودادەگەرا ! بلاەم خواى گەورە لەم کاتەدا ئاوى لەژێرخاکدا بۆ هەڵقوڵاندن و هەردووکیان تێریان لێ خواردەوە و ئاوەکە وەک خۆى مایەوە و پاشان بوو بە بیرى زەمزەم و خوا بەرەکەتى خستێ و وشکی نەکرد !
ئەمەیە ئەم ئاوەى کەئێستا خەڵک بۆ وەرزی حەج دەچن و لێ دەخۆنەوە و بۆ خۆشیان دەی هێننەوە !
خەونەکەى ئیبراهیم*
ئیبراهیم دواى ماوەیەک بۆ مککە گەرایەوە و بەدیدارى هاجەرە و ئیسماعیلى کوری شادبوویەوە و  گەلێک دڵى بە ئیسماعیل خۆش بوو
ئیسماعیل منداڵێکی بچوک بوو و دەچویە دەروە و یارى دەکرد و لەگەڵ باوکیشى دەردەچوو
ئیبراهیم زۆر ئیسماعیلى خۆش دەویست !
شەوێکیان ئیبراهیم لەخەودابینی وائیسماعیل دەکوژێتەوە و  دەیکات بەقوربانب
بۆیە کەبەیانى هەستا بە ئیسماعیلى ت خوا ئەمرى کردووە تۆبکەم بە قوربانى وسەرت ببرم ! تۆچى دەڵێی؟
ئیسماعی ووتى: بابە گیان خوا چ فەرمانێکی پێکردوویت ئو جێ بەجێ بکە پشت بەخوا من ئارام ئەگرم ! ئیبراهیم چەقۆیەکی تیژى لەگەڵ ئیسماعیل خۆىدا برد و ئتا گەیشتە ناوچەى (مینا)
لەوێدا ویستى ئیسماعیل بکات بەقوربانبى و ئیسماعیلى راکێشا سەرزەوی و چەقۆکەى لەسەر گەردنى دانا !
خواى گەورە ویستى بیبینێت بزانە ئیبراهیم فەرمانەکە جێ بەجێ دەکات یانخۆی  و کورکەى خۆشتر دەوێت !
ئیبراهیم لەتاقیکردنەوەککەدا سەرکەوتوو بە جبرائیل بەرانێکی لەبەهەشت بۆ نارد و کردیە قوربانى  وتى ئیسماعیل مەکوژەوە و ئەمە بکە بە قوربانى
خواى گەورە کارەکەى ئیبراهیمی لەلاخۆشەویست بوو بۆیە فەرمانى بەمسوڵمانان کرد کەلەجەژنى قەربان قەربانى ئەنجام بدەن .
درود بۆئیبراهیمی ئازیز
درود بۆئیسماعیلی ئازیزى کوری
دروستکردنى کەعبەى پیرۆز*
ئیبراهیم دوبارە مەککەى بەجێ هێشت و دواى ماوەیەک گەرایەوە و ویتى خانویەک دروست بکات و بیکاتە مالى خوا !
خانوو گەلێک زۆربوون بەلام هیچیان بۆخوا نەبوون و خواى تێدا بپەرسترێت.
ئیبراهیم بە یارمەتى ئیسماعیلى کوری بەردیان لەشاخەکانەوە دەهێنا و  هەردووکیان بەدەستى خۆیان دیواى کەعبەى پیرۆزیان دروست کرد
وە هەروەها هەردووکیان هەمیشە یادی خوایان دەکرد و لەخوادەپارانەوە و دەیانگوت:
رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖإِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿١٢٧﴾
واتە:په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه‌، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت. (127)
خواى گەورە کارەکەى لێ قەبول کردن وبەرەکەتى خستە کەعبە.
ئێمە بۆ نوێژکردن رولەکەعبە دەکەین و وە بۆ حەج کردن دەچین بۆ ئەوێو بە دەورى دەسورێینەوە !
درودبۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل
درود بۆ محمد(د.خ)
بەیتولمەقدیس*
ئیبراهیم جگە لەهاجەرە خێزانێکی تریشى هەبوو ناوى سارە بوو
لەسارە کورێکی هەبوو ناوى ئیسحاق بوو
ئیبراهیم لەشام نیشتەجێ بوو و ئیسحاقیش لەوێ نیشتەجێ بوو
ئیسحاقیش لەشام خانوێکی بۆخوا دروستکرد وەک باوک و براکەى کە لەمەککە دروستیان کرد.
ئەومزگەوتەى کە ئیسحاق لەشان دورستى کرد پێى دەلێن بەیتولمەقدیس یان مزگەوتى ئەقصا
خواى گەورە بەرەکەتى خزستە ئەم مزگەوتە و دەوروبەرى مزگەوتى ئەقصا و کارەکەى لە ئیسخاق وەرگرن و قەبولى کرد
خواى گەورە وەک چۆن بەرەکەتى خستە نێو نەوەکانى ئیسماعیل ئەواش بەرەکەتى خستە نێو نەوەکانى ئیسحاق و گەلێک پێغەمبەر و پاشایان لێ پەیابوو.
ئیسحاق کوریکی هەبوو ناوى یەعقوب بوو ئەوبیش پێغەمبەر بوو
یەعقوب ١٢ کوری هەبوو.
یەک لەکورەکان ناوى یوسف بوو
بەسەراتى یوسف لەقورئانى پیرۆز باسکراوە .[/size]