24
سوباست ده كه م كوله كه م ده ستى تؤش خؤشبيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » برسيارو وه لامى ئاينى به شى 3 » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
24
سوباست ده كه م كوله كه م ده ستى تؤش خؤشبيت
24
afarin dast xosh barasti am prsiaru walamana zor basudn
bo hamwan har bjit sarkaw tw by barezm
Dast xosh mandunabi
ووووووووواااااااااااااااااووووووووووووووو
به‌راستی نا‌توانیت هه‌موی بخوێنیته‌وه ماشهڵاا...
بژیت
24
[size=19]به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
401- كێ به زۆر لێ‌كردن خه‌ڵكی ده‌كرد به سه‌رباز ؟
وه‌ڵام/ حه‌جاجی كوڕی یوسفی ثهقهفی .
402- كێ باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسایه‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر داوده ( درودی خوایان لێبێت) ؟
وه‌ڵام/ یاسین .
403- كێ سه‌ر له نوێ بیری (زه‌مزه‌م ) ی دۆزیه‌وه‌و هه‌ڵیدایه‌وه ؟
وه‌ڵام / (عه‌بدول موطهلیب )ی باپیری پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) .
404- ( طارق ) چی یه ؟
وه‌ڵام/ به هه‌ساره‌ی بهیاینیان ده‌وترێ .
405- ئه‌م ووته‌یه هی كێ یه : البحر من ورائكم والعدو من أمامكم / واته ده‌ریا له پشتتانه و دوژمن له پێشتانه ؟
وه‌ڵام/ طاریقی كوڕی زیاد .
406- ئایه سه‌رانه ( الجزیة ) له كێ وه‌رده‌گیرێ ؟
وه‌ڵام/ له خاوه‌ن په‌رتوكه‌كان ( النصاری والیهود ) و ئاینی زه‌رده‌شتی یه‌كان ( المجوس ) .
407- یه‌كێك له ئه‌سپه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت ) بڵێ ؟
وه‌ڵام/ سهكب .
408- ( الأخدود ) ده‌كه‌وێته كوێنده‌ر ؟
وه‌ڵام/ ده‌كه‌وێته نه‌جران .
409- چ خزمایهتیهك نێوان لوط و ئیبراهیم هه‌یه (درودی خوای لێبێت ) ؟
وه‌ڵام/ كوڕی برایه‌تی .
410- له چ سه‌رده‌مێك كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی عه‌ره‌بی سه‌ری هه‌ڵدا ؟
وه‌ڵام/ له سه‌رده‌می عوثمانی كوڕی عه‌فان ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
411- له ساڵی چه‌ند عومری كوڕی خه‌طاب( خوا لێی ڕازی بێت ) كۆچی دوایی كرد ؟
وه‌ڵام/ له ساڵی 23 .
412- یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو خوێندنگای ئیسلامی دامه‌زراند ؟
وه‌ڵام/ عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالیب ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
413- دووه‌م كه‌س خوێندنگای ئیسلامی دامه‌زراند ؟
وه‌ڵام/ عه‌لی كوڕی حوسه‌ین ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
414- دانه‌ری په‌رتوكی ( العقد الفرید) كێ یه ؟
وه‌ڵام/ ئیبن عه‌بدی ره‌به كه پێك هاتووه له 25 باب ههربابێك ناوی ناوه جه‌وهه‌ره .
415- به‌عه‌ره‌ب كرا‌و كێن ؟
وه‌ڵام/ عه‌ره‌بی عهدنانین , كه له وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیم وه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له وه‌چه‌ی ئومه‌تی موحه‌ممه‌دن ( درودی خوایان لێبێت ) .
416- ( الایامی ) كێن , كه له قورئاندا باس كراون ؟
وه‌ڵام/ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شوویان نیه .
417- خێزانی (كیسرا ) ناوی چی یه ؟
وه‌ڵام/ ناوی ( شیرین ) ه .
418- دانه‌ری په‌رتوكی( أم القری ) كێ یه ؟
وه‌ڵام/ عه‌بدو ڕه‌حمانی كه‌واكبی .
419- ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران ( الرسل ) چه‌ندن ؟
وه‌ڵام/ 313 .
420- چ زه‌ویه‌كه ڕۆژی تیا هه‌ڵنایێ ته‌نها جارێك نه‌بێ ؟
وه‌ڵام/ زه‌وی ده‌ریای سور .
421- هاشمی باپیره گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) دوو ئیشی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆدابوو ، ئه‌و ئیشانه چی بوون ؟
وه‌ڵام/ یه‌كه‌م : ( الرفادة ) نان دان به حاجیه‌كان .
دووه‌م : (السقایه) ئاودان به حاجیه‌كان .
422- ناوێكی تری ( به‌لقیس ) چی یه ؟
وه‌ڵام/ تهلقهمه .
423- به چی ده‌وترێ دوو ڕه‌شه‌كه ( الأسودان ) ؟
وه‌ڵام/ به خورما و ئاو .
424- درێژترین گه‌شت له مێژوو چ گه‌شتێكه ؟
وه‌ڵام/ گه‌شتی ئیسڕاو میعراج .
425- گه‌ر ووتار ده‌ست پێ بكات بی ( بسم الله ) و بێ ( الحمدلله...) له زمانی عه‌ره‌بی چی پێ ده‌وترێ ؟
وه‌ڵام/ پێی ده‌وترێ : البتراء .
426- ئه‌م هاوه‌ڵه كێ بوو پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) ناردی بۆ كیسرا ؟
وه‌ڵام/ عبدالله ی كوڕی حوذافه ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
427- كێ دانه‌رو خاوه نی په‌رتوكی ( آداب ا‌لدین والدنیا ) یه ؟
وه‌ڵام/ ئه‌بو لحه‌سه‌ن ئهلماوهردی , فه‌قیهێكی شافیعی بووه , له به‌صره له دایك بووه .
428- كامه ئایه‌ته (16) پیتی ( میم ) ی تیادا هاتووه ؟
وه‌ڵام/ ئایه‌تی (17) له سوره‌تی (هود) .
429- خه‌لیفایه‌تی پێشه‌وا ( عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالیب ) چه‌ند ساڵی خایاند ؟
وه‌ڵام/ (6) ساڵ .
430- یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو له شوێنێكی به‌رز ووتاری خوێنده‌وه ؟
وه‌ڵام/ قیسی كوڕی ساعیده .
431- له زمانی عه‌ره‌بی( المخضرم ) به كێ ده‌وترێ ؟
وه‌ڵام/ به كه‌سێك ده‌وترێ له دوو سه‌رده‌م ژیابێ له سه‌رده‌می نه‌فامی و له سه‌رده‌می ئیسلامی .
432- بۆچی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) فه‌رموویه‌تی ( من كوڕی دوو سه‌ر بڕاوهكهم ) ؟
وه‌ڵام/ چونكه له‌نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ره‌و ، كوڕی (عه‌بدوڵڵا)یه ، كه هه‌ردووكیان كراون به قوربانی ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا له بری ئیسماعیل بهرارنێك و ،له بری عه‌بدوڵڵا سه‌د ووشتر كرا به قوربانی .
433- ئه‌بو به‌كر( خوا لێی رازی بێت ) چه‌ند ساڵ خه‌لیفایه‌تی كردووه ؟
وه‌ڵام/ (2) ساڵ .
434- چه‌ند ساڵ عومه‌ری كوڕی خه‌طاب( خوا لێی رازی بێت ) خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بوو ؟
وه‌ڵام/ (10) ساڵ .
435- عوثمانی كوڕی عه‌فان ( خوا لێی رازی بێت ) چه‌ند ساڵ خه‌لیفه بوو ؟
وه‌ڵام/ (12) ساڵ .
436- ئه‌م هاوه‌ڵه كێ بوو كه خوای گه‌وره فرمانی به پێغه‌مبه‌ر كرد ( درودی خوای لێبێت ) فێری یاساكانی ته‌جویدو پیته‌كانی قورئانی بكات هه‌روه‌ك چۆن بۆی داده‌به‌زی , به ڕێگای جبریل له لایه‌ن خوداوه ؟
وه‌ڵام/ ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب( خوا لێی رازی بێت ) .
437- كێ دانه‌رو خاوه‌نی په‌رتوكی ( جوامع السیرة ) یه ؟
وه‌ڵام/ ئیبن حه‌زم .
438- ناوی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( درودی خوای لێبێت ) , په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه , واتای مو‌سا چی یه ؟
وه‌ڵام/ ووشه مو‌سا واته : كوڕی ئاو و دار , كاتێك دایكی له ناو شتێكی نا كه به به‌له‌م ده‌چوو فڕێی دایه ناو ڕوبار , دارێك موسای ڕاگرت له ڕۆشتنی به ئاودا .
439- دانه‌ر و خاوه‌نی په‌رتوكی ( طب النبوی ) كێ یه ؟
وه‌ڵام/ ئیبن قه‌یمی جه‌وزی ( خوا لێی رازی بێت ) .
440- بۆچی عه‌ره‌ب كوفه‌یان ناو ناوه به ( كوفه ) ؟
وه‌ڵام/ كوفه به عه‌ره‌بی واتا : كۆبوونه‌وه , چونكه سوپاكان تێیدا كۆده‌بوونه‌وه , وه له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌طاب دروست كراوه .
441- خاوه‌ن و دانه‌ری په‌رتوكی ( الرسالة و الأم ) كێ یه ؟
وه‌ڵام/ دانه‌ری : شافعی یه , ئه‌بو عه‌بدالله موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیدریسی شافیعی ( خوا لێی رازی بێت ) .
442- دوو له ووشترهكانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ناویان چی بوو ؟
وه‌ڵام/ ناویان : عهضباء و , جهدعاء .
443- ئه‌و كه‌سه كێ بوو كه په‌نای پێغه‌مبه‌ری خوای دا ، پاش گه‌ڕانه‌وه نا ئومێد بوون له خه‌ڵكی طائيف ؟
وه‌ڵام/ ( موتعه‌می كوڕی عوده‌ی ) .
444- مه‌به‌ست به ووشه‌ی ( المكوس ) چی یه ؟
وه‌ڵام/ بنچینه‌كه‌ی له ووشه‌ی ( كسای ) هاتووه , سه‌رده‌می نه‌فامی چه‌ند دیرهه‌مێك بوو له فرۆشیاری قاچاغچی وه‌رده‌گیرا .
445- به مانای ( باج ) دێت , جگه له موسڵمانان وه‌رده‌گیرێ ؟
وه‌ڵام/ (الخراج ) دومه‌ڵ .
446- خێزانی پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب , دایكی یوسف (درودی خوای لێبێت ) ناوی چی یه ؟
وه‌ڵام/ ڕه‌حیل .
447- ده‌رگاكانی بازنه‌ی ده‌وری دیواری قودس چه‌نده ؟
وه‌ڵام/ ( 8 ) ده‌رگا , له لای ڕۆژ هه‌ڵات ده‌رگای ( اڵاسباط ) و ده‌رگای ( ذهبی ) , له لای ده‌رگای خۆر ئاوا ده‌رگای ( پێغه‌مبه‌ر دواود ) .
448- ئه‌م هاوه‌ڵه كێ بوو كه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) بۆی پاڕایه‌وه كه به به پێكه‌نینه‌وه به خودا بگات ؟
وه‌ڵام/ طه‌لحه‌ی كوڕی به‌ڕاء .
449- نوسینی خه‌تی قورئان به چی ناسراوه‌و به‌چی ده‌ناسرێته‌وه ؟
وه‌ڵام/ ناسراوه به وێنه‌كێشانی عوثمانی پێی ده‌وترێ خه‌تی( ڕوقعه ) ده‌ناسرێته‌وه به ( بدیع ) .
450- كاتیك خوای گه‌وره ( ئاده‌م ) ی دروست كرد كه گیانی پێدا , یه‌كه‌م جوڵه ی به چی بوو ؟
وه‌ڵام/ یه‌كه‌م جوڵه ی – پژمین - بوو .
451- ئه‌م پاشایه كێ بوو كه فرمانی دا به سوتاندنی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ( درودی خوای لێبێت ) ؟
وه‌ڵام/ نه‌مرود ( نه‌فرینی خوای لێبێت ) .
452- كێ هه‌ڵگری جه‌نه‌ڕاڵی ( لوا‌ء ) موسڵمانان بوو له جه‌نگی ( ئوحد و به‌در ) ؟
وه‌ڵام/ موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر .
453- ناوی ئه‌م ڕیِكخراوه ئیسلامیه چی یه بۆ ( ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و زانسته‌كانه ) ؟
وه‌ڵام/ ئهسیسكۆ .
454- له سه‌رده‌می كێ یه‌كه‌م شوێنی بانگ دان دروست كرا ؟
وه‌ڵام/ له سه‌رده‌می معاویه‌ی كوڕی ئه‌بی سوفیان , له مزگه‌وتی ( جامع الكبیر ) له دیمه‌شق .
455- دانه‌ری و خاوه‌نی ( الفقه الكبیر ) كێ یه ؟
وه‌ڵام/ هی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ی كوڕی نوعمانی ثابیته , له به‌غدا له دایك بووه , له ساڵی (150)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه .
456- مادده‌یه‌كی بۆن خۆشه بۆ سڕكردن به كاردێت , له قورئان باس كراوه , ئه‌مه چ مادده‌یه‌كه ؟
وه‌ڵام/ كافور .
457- یه‌كه‌م مزگه‌وت كه له مه‌دینه‌دا دروست كرا ، ڕوه‌و كوێ بوو ؟
وه‌ڵام/ ڕوه‌و (بیت المقد‌س) بوو له فه‌له‌ستین .
458- به ڕێزبه‌ندی , جه‌نگه‌كانی فه‌له‌ستین چه‌ندن ؟
وه‌ڵام/ یه‌رموك ـ داثن ـ جهنادین ـ مه‌رج صهفر ـ فه‌حل بیسان .
459- نوێژ كردن له مزگه‌وتی حه‌ڕه‌م خێری به چه‌ند نوێژ هه‌یه ؟
وه‌ڵام/ خێری به(100000) نوێژ هه‌یه .
460- ئه‌م ووته‌یه هی كێ یه (عجزت النساء أن یلدن مثل خالد ) واته : ئافره‌تان ده‌سته‌وسان كه‌سێكی وه‌كو خالیدیان ببێت ؟
وه‌ڵام/ ووته‌ی ئه‌بو به‌كره ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
461- كێ نازناوی نا له عومه‌ری كوڕی خه‌طاب به ( أمیر المۆمنین ) ؟
وه‌ڵام/ لوبهیدی كوڕی ڕه‌بیعه .
462- له چ ساڵێك بوو موسڵمانان ئاهه‌نگیان گێڕا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕمه‌زان ؟
وه‌ڵام/ له ساڵی (2) ی كۆچی .
463- كێ ڕۆژێك نا ڕۆژیك به ڕۆژوو ده‌بوو ؟
وه‌ڵام/ ئیبن سیرین .
464- پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی ده‌رباره‌ی كێ فه‌رموو { أعني علی نفسك بكثره السجود } ؟
وه‌ڵام/ ڕه‌بیعه‌ی كوڕی كه‌عبی ئه‌سله‌می .
465- كامه سوره‌ته كه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) هانیداوین بۆ له‌به‌ركردنی ؟
وه‌ڵام/ سوره‌تی ( النور ) .
466- كۆچی دووه‌م چی یه ؟
وه‌ڵام/ كۆچی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر ( خوا لێی ڕازی بێت ) بۆ مه‌دینه .
467- پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) كێ ی جێهێشت به لای ئافره‌تانه‌وه كاتێك ده‌رچوون بۆ جه‌نگی ته‌بوك ؟
وه‌ڵام/ عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالیب ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
468- قوره‌یش له چ شوێنێك كۆده‌بوونه‌وه بۆ ووت‌و وێژ بۆ كار‌و باری مه‌ككه , پێش ناردنی موحه‌ممه‌د به پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ؟
وه‌ڵام/ دار ئهننهدوه .
469- كۆچی یه‌كه‌م كامه كۆچ بوو ؟
وه‌ڵام/ كۆچی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) بۆ حه‌به‌شه .
470- ناوی شه‌ش پشتی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( درودی خوای لێبێت) بڵێ ؟
وه‌ڵام/ محمد ، كوڕی عبدولموطهلیب ، كوڕی هاشم ، كوڕی عبدول مه‌ناف ، كوڕی قوصه‌ی .
471- كۆمه‌ڵه‌ی ( اڵاعراف ) كێن ؟
وه‌ڵام/ چینێكن كرده‌وه‌ى باش و خراپه‌كانیان وه‌ك یه‌كه , نیشته‌جێن له سه‌ر چیایه‌ك له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ , تا خوای گه‌وره بڕیای ده‌دات .
472- كێ بوو نوسراوێكی نوسی بۆ پچڕانی نێوان به‌نی هاشم و عه‌بدول موطهلیب ؟
وه‌ڵام/ مه‌نصوری كوڕی عیكره‌مه , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) دوعای لێ كرد په‌نجه‌كانی ئیفلیج بوون .
473- پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) كێ ی كردبووه كوڕی خۆی و ( به‌ر له دابه‌زینی قه‌ده‌غه لێ كردن ) ده‌یفه‌رموو ئه‌مه كوڕمه و میراتی لێ ده‌گرم ئه‌ویش میراتم لێ ده‌گرێ ؟
وه‌ڵام/ زه‌یدی كوڕی حاریثه ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
474- ئه‌م هۆزه كێ بوون به‌ره‌نگاری و به‌رگریان له كه‌عبه كرد , كاتێك ئه‌بڕه‌هه هێرشی كرده سه‌ر كه‌عبه ؟
وه‌ڵام/ هوزیل .
475- كێ نوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر بوو ( درودی خوای لێبێت ) ؟
وه‌ڵام/ عبدالله ی كوڕی ڕه‌واحه ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
476- ( عبدول موطهلیب ) ی باپیری پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) چه‌ند كوڕی هه‌بوو ؟
وه‌ڵام/ 10 كوڕی هه‌بوو .
477- سێ له پێغه‌مبه‌ره خاوه‌ن پله‌و پایه‌كان ( أولوالعزم ) ئافره‌ت سهرپهرشتیكاریان بوون , ئه‌مانه كێنه ؟
وه‌ڵام/ 1- مو‌سا : خێزانی فیرعه‌ون ( ئاسیای كچی موزاحیم ) سه‌رپه‌رشتكاری كرد ، 2- عیسا : دایكی سه‌رپه‌رشتی كرد ( مه‌ریه‌می كچی عیمران ) 3- موحه‌ممه‌د : دایكی ( ئامینه ) سه‌رپه‌رشتی كرد ( درودی خوایان لێبێت ) .
478- ئایا بیلال دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) بانگی داوه ؟
وه‌ڵام/ نه‌خێر... به‌ڵام جارێك به داواكاری عومه‌ری كوڕی خه‌طاب بانگی دا , له كۆنگره‌یه‌كی باجگرى ( عومهریه ) , له ئه‌نجامدا به‌ڵێن به‌سترا .
479- له جه‌نگی ( تهبوكی گه‌وره ) دا ، چه‌ند كه‌س له بێ باوه‌ڕان كوژران ، ناوی دوان له سه‌رانیان چی بوو ؟
وه‌ڵام/ ( 70 ) كه‌سیان لێ كوژرا ، دوان له سه‌رانیان : ئه‌بو جه‌هل ، ئوممهیهی كوڕی خه‌له‌ف .
480- چه‌ند جار ووشه‌ی ( ڕه‌مه‌زان ) له قورائاندا هاتووه ؟
وه‌ڵام/ یه‌ك جار .
481- پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له چ ئه‌شكه‌وتێك خواپه‌رستی ده‌كرد ؟
وه‌ڵام/ له ئه‌شكه‌وتی ( حهڕاء ) .
482- چ سوره‌تێكه پێی ده‌وترێ سوره‌تی ( النبیّ ) ؟
وه‌ڵام/ سوره‌تی ( المتتحنه ) .
483- شاعیرانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) كێ بوون ؟
وهڵأم/ حه‌سانی كوڕی ثابت , عبدالله ی كوڕی ڕه‌واحه , كه‌عبی كوڕی مالیك .
484- پێش كۆچ چه‌ند ساڵ بانگه‌وازی بۆ ئیسلام كرا له شاری مه‌ككه ؟
وه‌ڵام/ (13) ساڵ .
485- ( عروة الوثقی ) چیه ؟ كه خودا ده‌فه‌رموێ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی پێوه بگرێ سه‌ركه‌وتووه و ڕێی ڕاسته ( فمن استمسك بالعروه الوثقی لا انفصام لها ... ) ؟
وه‌ڵام/ ووشه‌ی ( لا اله الا الله ) يه .
486- ئه‌و شه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه ، كێ له شوێنه‌كه‌یدا خه‌وت ؟
وه‌ڵام/ عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالیب ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
487- موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر عیسا ( درودی خوای لێبێت ) چی بوون ؟
وه‌ڵام/ زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوان , چاككردنه‌وه‌ی كوێر و به‌ڵه‌كی , هه‌واڵدانی خه‌ڵكی به‌وه‌ی ده‌یخۆن و به‌وه‌ی له ماڵیان هه‌ڵی ده‌گرن .
488- ووشتری پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) ناوی چی بوو ؟
وه‌ڵام/ قهصواء .
489- له كامه جه‌نگ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) بریندار بوو و ددانی شكا ؟
وه‌ڵام/ له جه‌نگی ( ئوحد ) .
490- پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) چه‌ند سریه‌ی نارد ( كه پێك هاتبوون له ده‌سته‌یه‌ك له موسڵمانان بۆ جه‌نگ و چاكسازی ده‌یناردن ) ؟
وه‌ڵام/ (60) سریه .
491- یه‌كه‌م جه‌نگ چی بوو له نێوان ڕۆم و موسڵمانان ڕوی دا ؟
وه‌ڵام/ جه‌نگی ( ئهجاندهین ) سه‌ركرده‌كه عه‌مری كوڕی عاص بوو .
492- یه‌كه‌م جوله‌كه كێ بوو موسڵمان بوو ؟
وه‌ڵام/ عبدالله ی كوڕی سه‌لام .
493- یه‌كه‌مین ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) شه‌هید بوو ، كێ بوو ؟
وه‌ڵام/ خاتوو سوممه‌یه ( خوا لێی ڕازی بێت ) .
494- ده‌وروبه‌رو ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز چه‌ند بتی تیا بوو ؟
وه‌ڵام/ ( 360 ) بت .
495- كیِ یه‌كه‌م كه‌س قهعبهی به قوماش پۆشی ؟
وه‌ڵام/ ته‌بع مالیك حه‌میر , له سه‌ره‌تا به عه‌سیر پۆشرابوو .
496- كیِ یه‌كه‌م كه‌س موسڵمان بوون له عه‌ره‌ب دوای ئه‌نصاریه‌كان ؟
وه‌ڵام/ ئه‌هلی یه‌مه‌ن و . عه‌بدول قه‌یسی ئه‌هلی به‌حره‌ین .
497- كامه شار له جه‌زیره‌ی عه‌ربی یه‌كه‌م شار بوو دروست كرا ؟
وه‌ڵام/ شاری به‌صره , ( عقبة المازنی ) دروستی كرد .
498- كێ یه‌كه‌م كه‌س له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه ؟
وه‌ڵام/ ئه‌بو سه‌له‌مه ( عبدالله كوڕی ئه‌سه‌دی كوڕی هیلالی كوڕی عبدالله ی مه‌خزومی , له قوره‌یش بوو ) .
499- یه‌كه‌م جوله‌كه له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وتن كێ بوون ؟
وه‌ڵام/ به‌نی نه‌ضیر .
500- كێن یه‌كه‌م كه‌سه‌كان له ڕۆژی دوایی تكاو شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن ؟
وه‌ڵام/ پێغه‌مبه‌ران , دوایی زانایان , دوایی شه‌هیده‌كان .
501- ژماره‌ی هاوتاپهرستهكان ( مشرك ) له جه‌نگى به‌در چه‌ند بوو ؟
وه‌ڵام/ 1000كه‌س بوون , سێ هێنده‌ی موسڵمانان بوون .
502- جه‌نگی به‌دری گه‌وره كه‌ی بوو ؟
وه‌ڵام/ 2/9/17 كۆچی .
503- په‌رتوكه‌كانی ( الصحاح الست ) كامانه‌ن ؟
وه‌ڵام/ صه‌حیح بوخاری , صه‌حیح موسلیم , سونه‌نی ترمذی , سونه‌نی نه‌سائی , ئه‌بو داود , ئیبن ماجه .
504- له قورئاندا مه‌به‌ست به ووشه‌ی ( الجبت ) چیه ؟
وه‌ڵام/ الاصنام , بت .
505- ئه‌م ئافره‌ته جوله‌كه كێ یه كه ژه‌هری له ناو خواردن كرد بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ؟
وه‌ڵام/ زه‌ینه‌بی كچی حاریث , هاوسه‌ری سالمی كوڕی مهشكهم .
506- له جه‌نگی ( ته‌بوك ) ژماره‌ی له‌شكری موسڵمانان چه‌ند بوو ؟
وه‌ڵام/ 30000 كه‌س .
507- پێغه‌مبه‌ری خوا ( درودی خوای لێبێت ) چه‌ند ڕۆژ نه‌خۆش بوو ، وه له چ كاتێكدا كۆچی دوایی كرد ؟
وه‌ڵام/ 14 ڕۆژ نه‌خۆش بوو ، له چێشته‌نگاوێكی دره‌نگی ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌فاتی كرد .
508- كێن ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ریان كردووه ( درودی خوای لێبێت ) ؟
وه‌ڵام/ ئه‌نسی كوڕی مالیك ـ هیند و ئهسماءى كچه‌كانی حاریثه ی ئه‌سله‌می ـ ئه‌بو هوره‌یره ـ سه‌لما ـ خهضره ـ ڕهضوا ـ مه‌یمونه‌ی كچی سه‌عد ـ ئوم ئه‌یمه‌ن ـ ئه‌نجه‌شه ـ شه‌قران ـ سفینه ـ توبان ـ رباح ـ ئه‌سلم یه‌سار توبی ـ فوضاله ـ مودعهم .
509- كێ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) به جوبرائیل ده‌چوو ؟
وه‌ڵام/ ده‌حیه‌ی كوڕی خه‌لیفه‌ی كه‌لبی ( خوا لێی ڕِازی بێت ) پیاوێكی له‌ش سپی جوان بوو .
510- ( مسجد القبلتین ) بۆ ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه ؟
وه‌ڵام/ به‌هۆی نوێژی خه‌ڵكی له‌و كاته‌ی له یه‌ك نوێژدا ڕوویان له دوو ڕووگه كرد , ئه‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت )نوێژی نیوه‌ڕۆی بۆ ده‌كردن ڕووبه‌ڕووی قودس دوو ڕهكعاتیان كردبوو , خوا فرمانی پێ كرد ڕووی بگۆڕێ بۆ كه‌عبه , دوو ڕهكعاتهكهی تریان له ڕووگه‌ی كه‌عبه ته‌واو كرد .
511- دوو لو خێزانانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له ( به‌قیع ) نه‌نێژراون , ئه‌مانه كێن ؟
وه‌ڵام/ خه‌دیجه و مه‌یمونه ( خوا لێیان ڕازی بێت ) .
512- دوای تۆفان كه‌شتی نوح پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له كوێ نیشته‌وه ؟
وه‌ڵام/ له‌سه‌ر كێوی جودی له چیایه‌ك له چیاكانی كوردستانی توركیا , له هه‌رێمی باكوری بۆتانی ڕۆژهه‌ڵات , له جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر .
513- گومه‌تی قودسی پیرۆز له‌سه‌ر چه‌ند دینگه ڕاگیراوه ؟
وه‌ڵام/ - 8- دینگه .
514- مزگه‌وتی ( عومه‌ری كوڕی خه‌طاب ) ده‌كه‌وێته كوێنده‌ر ؟
وه‌ڵام/ ده‌كه‌وێته ( دومة الجندل ) بۆیه پاڵدراوه بۆ عومه‌ر , گوایه ده‌ڵێن ئه‌و دروستی كردوه له ساڵی 17ی كۆچی , له‌و كاته‌ی ڕوبه‌ڕوی قودس ده‌بویه‌وه .
515- ساڵی ( الرمادة ) چه‌ندى خایاند ؟
وه‌ڵام/ 9 مانگ , له ساڵی 18ی كۆچی , له مه‌دینه‌و حیجاز , بۆیه ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه چونكه بایه‌كان تۆز‌و خۆڵاوی بوون .
516- ( مه‌قام ئيبراهیم ) چی یه و كوێ یه ؟
وه‌ڵام/ به‌ردێكه ئیسماعیل بۆ باوكی ئیبراهیمی هێنا ( درودی خوایان لێبێت ) كاتێك دیواری كه‌عبه به‌رز بویه‌وه , له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه تا دیواره‌كه‌ی ته‌واو كردووه .
517- پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت) له‌كام مانگ له دایك بوو ، وهلهكام مانگدا وه‌فاتی كرد ؟
وه‌ڵام/ له مانگی ( ربیع الاول ) له دایك بووه‌و، له‌مانگی ( ربیع الاول ) یشدا وه‌فاتی كردووه .
518- كێ بوو پێشه‌وای بڕواداران سه‌ری ماچ كرد و ووتی : مافێكه له‌سه‌ر بڕواداران كه سه‌ری ماچ بكه‌ن ؟
وه‌ڵام/ عبد الله ی كوڕی حوذافهی كوڕی قه‌یسی سه‌همی خه‌رافی .
519- جه‌نگی ئوحد كه‌ی به‌رپا بوو ؟
وه‌ڵام/ 3/10/15 ی كۆچی .
520- فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) كه‌ی شوی به عه‌لی كرد ( خوا لێیان ڕازی بێت ) ؟
وه‌ڵام/ 2/1/21 ی كۆچی .
521- كام شار ناسراوه به شاری بازرگانی قوڕه‌یش ؟
وه‌ڵام/ شاری ( حه‌به‌شه ) .
522- گه‌شتی پێغه‌مبه‌ر نوح ( درودی خوای لێبێت ) له ناو ئاودا چه‌ندی خایاند ؟
وه‌ڵام/ 150 ڕۆژ , له‌سه‌ر كێوی جودی نیشته‌وه .
523- پێغه‌مبه‌ر نوح ( درودی خوای لێبێت ) پێش تۆفانه‌كه چه‌ند له نێو گه‌له‌كه‌ی مایه‌وه و , به‌گشتی چه‌ند ژیاوه ؟
وه‌ڵام/ دوای تۆفانه‌كه -350 - ساڵ له نێو گه‌له‌كه‌ی ژیاوه و , به گشتی - 950- ساڵ ژیاوه.
524- كێ سومه‌یه‌ی كچی خهییاطی كوشت , دایكی ( عه‌ماری كوڕی یاسر ) ؟
وه‌ڵام/ ئه‌بو جه‌هل ( نه‌فرینی خوای لێبێت ) .
[color=#800080]525- م
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » برسيارو وه لامى ئاينى به شى 3 » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]