24
سووپاس بۆ به‌شداربوونتان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئاسووده‌م که به‌دڵیی ئێووه‌ی ئازیز بووه خۆشحاڵتان کردم به پهیڤهکانتان
24
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پۆسته‌ره شیعر » پێم ئه‌ڵێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
24
24
جوانه سه ركه وتوبی
به هیوای به رده وامیت و بابه تی جوانتر
dast xosh baraste sheteke basha
ده‌ستت خۆش بێت، من دیوانی ئه‌و شاعیره‌م هه‌یه، شیعره‌كانی زۆر خۆشن.
dastt xosh bet sar kawto byit
پێم ئه‌ڵێن
24
پێم ئه‌ڵێن ، بۆچی په‌شێوه شیعره‌کانت هه‌ر خه‌مه
بۆ له مه‌یدانی ژیانا وا ووزه‌ی گیانت که‌مه
گه‌رده‌لولی چی تهمێکه ژینی لێ شێواندووی
کۆستی قورسی چی خه‌مێکه وا بزه‌ی تۆراندوی
پێم وتن :: تابلۆی ژیانم دیمه‌نێکه رووبه‌روو
پر له ئازاری ئه‌وینه و خواست و ویستم ئاوه‌ژوو
من درۆم لا ناره‌وایه چه‌شنی ژاڵه ناو دڵم
پر له تاڵی رۆژگاربێ و ئاڵی که‌م شێوه‌ی گوڵم
24
_______________________________________
تۆ
24
نییه هێزێ له دنیادا تۆم پێ فه‌رامۆش ....کا
له تۆ جوانتر ئه‌بێ کێ بێ ؟ گرو کڵپه‌ی دڵم خۆش کا
که عه‌شقی من له‌گه‌ڵ تۆدا نیهانێکی خودایی بێ
ئه‌وینی پاک خودا کرده ،، ئیتر بۆ ناره‌زایی بێ
24
______________________________________________
پرسیارێک
24
چه‌ن بێ تاقه‌ت بم یا په‌ژاره‌م بێ
به رۆژ غه‌مخۆری تا ئێواره‌م بێ
له چی ئاڵۆز بم ،،یا رق هه‌ڵساو بم
له گه‌رمی قینا وه‌ک سوری تاو بم
به شه‌و داخداری سه‌ر جێگه و بان بم
له مانه‌ش زیاتر ،، بێ گوزه‌ران بم
که په‌رده له‌سه‌ر شێوه‌ت لا ئه‌ده‌م
به دڵ سه‌رنجێ له سیمات ئه‌ده‌م
که‌س نییه وه‌ک من له مه‌ینه‌ت دوور بێ
گوڵاڵه‌ی ژینی گه‌ش و روو سوور بێ
وه‌ک گزنگی رۆژ بۆ من روناکییت
خوێنیت ، هه‌ناسه‌یت ، جوانیت و پاکیت
زه‌ردی ده‌م که‌لی ، گوڵاڵه‌ی گه‌شیت
ئه‌ستێره‌ی مانگی ساف و بێ غهشیت
دڵنیام ئێستاش بۆ من هۆی ژینی
ئه‌ی من چیم بۆ تۆ ،، کاتێ ئه‌مبینی
_____________________________
هۆنراوه‌ی (((که‌مال ئه‌سعه‌د چه‌رمه‌گا )))
هیوادارم به دڵتان بێت
24
یانەی سەرهەنگ موحسین » پۆسته‌ره شیعر » پێم ئه‌ڵێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]